ئه‌و مانشێته‌ی سه‌ره‌وه گه‌رچی له ناوه‌ڕۆکدا دوو واتای جیاوازن و ئاسمان و ڕێسمان نێوانیانه، لێ له ساته وه‌خته‌کانی هه‌ستانه‌وه‌و سه‌رپێکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و هه‌رێم و ووڵاتانی بن ده‌ست دا یه‌ک ده‌گرن و هاوشێوه‌ی دوو هێڵی ته‌ریبی وه‌ک شه‌مه‌نده‌فه‌ر ڕێڕه‌وێکی درێژ خایه‌ن و سه‌خت ده‌بڕن. ئاکامی ئه‌م دوو هێڵه زه‌مه‌ن دیاری ده‌کات، ئه‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و ووڵات و هه‌رێمانه‌ی به قۆناغی هه‌ستانه‌وه‌و سه‌رپێکه‌وتن ده‌گوزه‌رێنن به ئه‌زموون ده‌ناسرێن، که‌چی له زۆر ووڵاتی دونیا دا که ده‌یان ساڵه ده‌وڵه‌تن شێوازی کارکردنیان به ئه‌زموون ناو زه‌د ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی تر که له چه‌ند لایه‌که‌وه گه‌مارۆ و ئابلۆقه‌یان ده‌دات و هه‌موو هه‌وڵه‌کانیشیان له پێناو ته‌نگه‌تاو کردن و هه‌ناسه بڕینی ئه‌و ئه‌زمونانه ده‌خه‌نه گه‌ڕ دیاره ئه‌وه‌شیان دوژمنه، به‌ڵام که زۆر هات قه‌واڵه به‌تاڵه داخوا زۆر هاتن چۆن ه‌یدا ده‌بێت و به چ شێوازێک ڕێچکه‌گری خۆی مه‌یسه‌ر ده‌کات ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه به قه‌واڵه‌ی دوژمن به‌تاڵ ده‌کاته‌وه.
یه‌کخستنی ڕیزه‌کانی گه‌ل
داد په‌روه‌ری
یه‌کسانی و پاراستنی مافی تاک
به دیموکرازه کردنی سیسته‌م
فه‌راهم کردنی بژێوی خه‌ڵک
خزمه‌ت گوزاریه جۆراو جۆره‌کان
ئازادی و ئازادی ڕا ده‌ربڕین
هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه شرۆڤه‌و هه‌ناسه‌ی خۆی هه‌یه ده‌توانرێت له زه‌مه‌ن و کاتی جیا جیا دا به‌سه‌ریان بکه‌ینه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر دنه‌ی ئه‌م باسه بوروژێنین (ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین) ه یان به دیدێکی دیکه بێژین ئه‌و زۆری و بۆریه‌ی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریه له ووڵاتی ئێمه دا که هه‌ندێکیان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست خزمه‌ت به نه‌یارو ڕه‌قیبان و نه‌ته‌وه‌و هه‌رێم و ئه‌زمونه‌که‌مان ده‌که‌ن، جگه له ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی ده‌رده‌چن کۆمه‌ڵی پێگه‌ی ئه‌لکترۆنیش هه‌ن و ئه‌وانیش له ڕاژه کردن به ڕه‌قیبانی ئه‌زمونه‌که‌مان درێغیان نه‌کردووه و ده‌قاو ده‌ق ناونیشانی ئه‌م باسه‌یان له زۆربه‌ی که‌سانی دیکه‌یان چاکتر دایه بڵێین نزیکتر کردۆته‌وه، واته (ئه‌زمون و دوژمن) بۆ ئێمه‌ی کورد له ناو دوو که‌وانه دا‌و زۆر له یه‌کتر نزیکن. پێمان وایه ئه‌و قه‌ڵه‌مه به ناو ئازاد و سه‌ربه‌خۆیانه که نه ئازادن و نه سه‌ربه‌خۆن پێڕه‌وی هیچ جۆره یاسا‌و ڕێسایه‌کی ئازادی ده‌ڕبڕینی جیهانی ناکه‌ن، هه‌ندێ نووسینی ئه‌وتۆ هه‌ن مرۆڤ قێزی لێ ده‌کاته‌وه ته‌ماشای بکات چونکه له ته‌شهیر کردندا هیچی تیا نه‌هێشتۆته‌وه له ژێر باڵی ئه‌و ئازادیه‌ی که له هه‌رێمه‌که‌ماندا هه‌یه ته‌واوی مه‌رام و نیازه‌کانیان ده‌خه‌نه سه‌ر ڕووپه‌ڕی میدیاکان که‌سێکیش نیه پێیان بڵێ به‌ری چاوتان کلی پێوه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌ویش ده‌نگۆ و بالۆره‌ی ئه‌وتۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه که ئازادی له هه‌رێمی کوردستان قۆڕخ کراوه، له کاتێکدا له ته‌واوی دونیا ئازادی و ئازادی ڕا ده‌ربڕین به پێی یاسایه‌ک دیاری ده‌کرێت که‌چی لای ئێمه جۆرێکه له به‌ڕه‌ڵایی و بۆ خۆمانیش نازانیین ناوی بنێین چی؟؟؟
به ڕای ئێمه ئۆباڵی ئه‌م پاشا گه‌ردانیه به پله‌ی یه‌که‌م له ئه‌ستۆی په‌رله‌مانی کوردستانه و پاشان داواکاری گشتی، پێویسته په‌رله‌مانی کوردستان یاسایه‌ک ده‌ربکات و سنووره‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی دیاری بکات ڕێگه له ته‌شهیرکردن به به‌ها ئاکاریه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بگرێت. بۆیه له ئازادی ده‌ربڕینه‌وه خزاینه نێو ئه‌م ژانره‌وه چونکه میدیا وه‌ک فاکته‌رێک بۆ له بار بردنی ئه‌زمونه‌که‌مان خراوه‌ته گه‌ڕو دوژمنانیش ئه‌م هه‌ڵه‌یان قۆستۆته‌وه‌و له پشته‌وه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسه‌وخۆ دنه‌ی ئه‌و قه‌ڵه‌مه به‌ناو ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆیانه ده‌دات. ده‌نا سیسته‌می هه‌رێمه‌که‌مان که ئێستا له پاڕکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاڵاکه‌ی هه‌ڵنه‌دراوه به دیموکراتترین سیسته‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌واوی ووڵاتانی ده‌وروبه‌رو هه‌موو ووڵاتانی عه‌ره‌بیش.
ئێمه که له ووڵاتێکین پێی ده‌گوترێت (عێراق) ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو کورسیه‌که‌ی جێ نه‌هێڵێت زیاتر له حه‌وت مانگ ڕێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ، کاتێکیش ڕێککه‌وتن له‌به‌ر ڕۆشنایی ده‌ست پێشخه‌ریه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بوو، که چی له هه‌رێمی کوردستان که زۆر له‌و قه‌ڵه‌مه به‌ناو ئازادانه پێیان وایه (نێچیرڤان بارزانی) دیکتاتۆره که‌چی زۆر به سینگێکی فراوان و دیموکراسیه‌وه کابینه‌که‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و ده‌وڵه‌تی دایه ده‌ست سه‌رۆکی حکومه‌تی تازه و پیرۆزباییشی لێ کرد، ئیدی نازانین ئێمه دیموکراسین یان ئه‌و ووڵاته دراوسێ و عه‌ره‌بانه‌ی ناوچه‌که‌مان!!!؟؟
ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه گرنگه ئیفلیج بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه، لای هه‌ندێ خاوه‌ن قه‌ڵه‌می بێ‌ویژدان ئه‌و پیرۆزیه له‌که‌دار ده‌کرێ میلله‌تێ ڕێز له سه‌رکرده‌کانی و ڕابردوو و مێژووی خوێناوی خۆی نه‌گرێت هه‌رگیز به ئامانجه‌کانی ناگات، پێمان باشه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به خۆ ده‌ڵێن ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ته‌ڕوو ووشک به یه‌که‌وه گڕ تێبه‌رنه‌ده‌ن چونکه ئیمڕۆ به هه‌ستیارترین قۆناغدا ده‌گوزه‌رێین به تایبه‌ت کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم باس له مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌کات ئه‌مه خۆی له خۆی دا جورئه‌ت و جه‌ساره‌ته له وه‌ها پێگه‌یه‌کی جیۆپۆلۆتێکی دا که زۆر سه‌خت و هه‌وراز و کووڕه سه‌رکه‌وتن به واتا گه‌یشتن به مافه‌کانی خوێنمان بۆ ڕشت، با ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ش چرکه‌یه‌ک بۆ نیشتیمان بگرین، ده‌زانن کورد چه‌ند خوێنی ڕشتووه له ساڵی 1921 تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات که ناوه ناوه له که‌رکوک و موسڵ و به‌غداد و شه‌نگال و خانه‌قین و دووز و دوای ناوچه‌کانی دیکاش خوێنی کورد ده‌رژێ ئه‌م ماوه‌یه ده‌کاته نه‌وه‌د ساڵی ڕێک که‌واته چه‌ند ڕۆژ ده‌کات:
سێسه‌دوو شه‌ست و پێنج رۆژ جاران نه‌وه‌د یه‌کسانه به سی و دوو هه‌زار و هه‌شت سه‌دوو په‌نجا ڕۆژ، ، ئاخۆ کورد چه‌ند سی دوو هه‌زار ڕۆڵه‌ی به‌قوربانی خاک و نیشتیمان و نه‌ته‌وه کردووه جگه له شاڵاوه به‌دناوه‌کانی ئه‌نفال و بێ سه‌رو شوێن کردنی بارزانیه‌کان و فه‌یلیه‌کان و کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه، ناکرێ و هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناکرێ ئه‌و قوربانیانه وا به ئاسانی له بیر بکه‌ین و بێین خزمه‌ت به نه‌یارانمان بکه‌ین، ئێمه ناڵێین که‌مو کوڕی نییه هیج که‌سێک بێ که‌م و کوڕی نییه جا چ حکومه‌تێک که خاوه‌نی تازه ئه‌زمونێک بێت و له ناوچه‌که‌شدا بێ وێنه بێت، جێگایی خۆیه‌تی هه‌موومان به‌شدار بیین له ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵ و که‌م و کوڕی و چی و چییانه‌ی که هه‌ن، به‌ڵام له بڕی زمانی دڕک و خه‌نجه‌ر هاوێشتن زمانی گوڵ بکه‌ینه ڕه‌وتی په‌روه‌رده کردنی قه‌ڵه‌مه‌کانمان و ئافه‌رین له باشه‌کانیان بکه‌ین و به خه‌راپه‌کانیشیان بڵێین خۆتان بگۆڕن و چاک بن.
له هه‌موو هه‌ڵوێست ده‌ربڕین و نووسینێکدا پێویسته له به‌رامبه‌ر دا دوژمنه‌کانمان له‌به‌ر چاوو بگرین دوژمن چه‌ند بچووک بێت ئه‌وا زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئه‌زمونه‌که‌مان دوژمنانی کورد ته‌نها له دژایه‌تی کردنی کوردا یه‌ک هه‌ڵوێستن ده‌نا له نێوان یه‌کتریدا ده‌زانیین چه‌ند دژی یه‌کن، که‌چی ئێمه‌ش ته‌نها یه‌ک گوتاری سیاسیمان نییه ده‌نا بۆ مه‌به‌ست و پرسی ئایدیایی خۆمان خاوه‌ن چه‌ندیین هه‌ڵوێست و گۆڤارین و قه‌ت نه‌مان توانیوه وه‌ک ئه‌وان له به‌رامبه‌ر دوژمنه‌کانمان یه‌ک بیین نمونه‌ش زۆرن و نامانه‌وێ باسیان بکه‌ین و با ئه‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مانه به‌و هه‌ڵوێستانه فریوو نه‌خۆن و چه‌واشه نه‌کرێن، چونکه زۆر له ڕۆشه‌نبیران و نووسه‌ران و ئاقڵمه‌ندان و ژیرانی عه‌ره‌ب و فارس و تورک گه‌یشتونه‌ته ئه‌م دیفاکتۆیه که کورد ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی هه‌ر به ئامانجه‌کانی ده‌گات جا زوو بێت یان دره‌نگ ته‌نها پێکووته‌کردنێکی زه‌مه‌نه‌و ده‌کرێ، ، خودی ده‌سه‌ڵاته‌کانیشیان دان به‌م دیفاکتۆیه داده‌نێن که‌چی به داخه‌وه ئه‌وه‌ی کورد خۆی به خۆی ده‌کات ئه‌و شۆفێنیانه ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌که‌مان ناکه‌ن چونکه وا ئیمڕۆ هه‌ندێک له شۆفێنیه‌کانیش درک به‌و ڕاستیه ده‌که‌ن.
هه‌ندێک جار وا لێک ده‌درێته‌وه که گوایه ئه‌و نووسه‌رانه بۆیه په‌نا بۆ ئه‌و شێوازه نووسینانه ده‌به‌ن تاوه‌کو هه‌ندێ کار‌و به‌رپرسیاریه‌تیان پێ بدرێت لێره‌و له‌وێش کراوه‌و دراوه، ئه‌مه خۆی له خۆی دا جگه له‌وه‌ی جۆرێکه له هه‌ڵه‌ی سیسته‌مه‌که هاوکات گه‌نده‌ڵیشه، پێویسته کار‌و کاردانه‌وه‌یه‌ک پێوه‌ری یاسایی خۆی هه‌بێت، نه‌ک دژه‌کان پاداشت بکرێن که ئه‌وانیش شیوه‌نیان بۆ هه‌ریسه‌که‌یه... ..
ئه‌وه‌ی ماوه بگوترێ ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به قه‌ڵه‌مه‌کانی خۆیان ده‌ڵێن ئازاد و سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام دژ به ئه‌زموونی کوردستان کار ده‌که‌ن، زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن به‌تایبه‌تی له‌ئه‌وروپان بۆخۆیان چاک له سیسته‌م و یاسای ئه‌و ووڵاتانه‌ی تیاییدا ده‌ژین به ئاگان و زۆر زۆر به ووردی یاساکانیان په‌یڕه‌و ده‌که‌ن و جورئه‌تی ئه‌وه ناکه‌ن بچوکترین هه‌ڵه له به‌رامبه‌ر بچوکترین یاسادا بکه‌ن وسه‌رپێچی بکه‌ن که ئه‌مه‌ش مانا‌و ده‌لاله‌تی خۆی هه‌یه، به ئومێد بن گرتنه به‌ری ڕه‌وتی پاراستنی ئه‌زمونه‌که‌مان ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمان بێت ئیدی به‌قسه‌ی چه‌واشه‌کارانه چه‌واشه نه‌کرێیین و به خستنه به‌ردێک بۆ سه‌ر به‌ردێکی تر نیشتمان ئاوا بکه‌ین..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





