
لەدوای هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا وبۆ ماوەی هەشت مانگە کێشمەکێش وگرڤتی زۆر هاتنە بەردەم پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە بەغدا. دواجار بە دەستپێشخەری ژێراوژێری ئیدارەی ئەمریکا وفشاری چەند ولاتێکی ناوچەکە زۆربەی پێکهاتەکانی عێراق ناچارکران لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن ئه‌نجامبده‌ن.
لەیەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار وسەرۆکی ئەنجومەن، جەنابی نوری مالکی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپێردرا.
لەسەروبەندی ئەو روداوانەدا فراکسیۆنی گۆران لە ئیتلافی لیستە کوردستانیەکان کشایەوە، ئەمەش پاشئەوەی جارێکی تر سەلمێندرا کە دەسەڵاتدارانی کوردستان نەک تەنها قۆرخ وزەوتی حوکمرانی وداهاتی میللەتێک دەکەن، بەڵکو دەیانەوێت بەپێشێلکردنی بنەما رەهاکانی دیموکراسیەت قۆرخی نوێنەرایەتی میللەتێکیش بکەن ولە پەراوێزی ئەو کارەدا بەرژەوەندیەکانی خۆیان وبنەماڵە ودەوروبەریان زیاتر مسۆگەرکەن وبپارێزن.
لە هەڵبژداردنەکان بۆ پەرڵەمانی کوردستان وعێراق بزوتنەوەی گۆڕان متمانەی زیاتر لە نیو ملیۆن کەسی بەدستهێناوە، ئەمە سەرەرای ساختە وفروفێڵکردنی دەسەڵات لە کوردستان وپاشکۆیه‌تی زه‌قی پیاوەکانی دەسەڵات لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان. گۆڕان بۆ پاراستنی هێمنی وئارامی کوردستان وبەمەبەستی دانی بوارێک بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان کە بە شێوازێکی گونجاو ودروست مامەڵە لەگەڵ ئەو گۆرانکاریانە بکەن دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی پەسندکرد.
مەخابن هەر زو دەرکەوت کە ئەم دەسەڵاتە بێباک ونابەرپرسەی هەرێم لە ئەختەبوتی عەقڵیەتی داخراوی دەیان ساڵەی خۆیدا گوزەردەکات وئامادە نیە بستێک لە بەرژەوەندیەکان ودەسەڵاتی بخاتە خزمەتی پرۆسەی ئازادی ودیموکراسی وعەدالەتەوە.
لەسەروبەندی پێکهێنانی حکومەتی عێراق فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا بە ڕونکردنەوەیەک کشانەوەی خۆی لە پێکهێنانی حکومەت ڕاگەیاند. وەک دەرکەوتوە کە دەسەڵاتدارانی کوردستان وبەتایبەت سەرۆکایەتی هەرێم ژێربەژێر ولەرێگەی ئاڵوگۆری پلە وپایە ودەسکەوتی تایبەت لەگەڵ بەشێک لەلایەنه عێراقیەکان رێککەوتون بۆ پەراوێزکردنی گۆران لە حکومەتی ئایندەی عێراق.
ئێمه هه‌ڵسوڕاو ولایه‌نگرانی گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات جارێکی تریش جه‌ختده‌که‌ینه‌وه که تاکه مه‌رجه‌عی ڕه‌وا بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وبۆ وه‌رگرتنی بریاری چاره‌نوسسازی په‌یوه‌ست به داواکاریه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خه‌ڵک ئه‌و پانتاییه مه‌زنه‌ی جه‌ماوه‌ره که گۆڕانیان به‌رهه‌م هێناوه.
لەکاتێکدا ئێمە ئیدانەی هه‌ر کارێک ده‌که‌ین مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌کردنی پرۆسه‌ی دیمه‌کراسیه‌ت بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ت وحزبیه‌کان روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمیش بە نادروست وچەواشەکار دەزانین.
داواکاریشین کە جەنابی نوری مالیکی روونکردنەوەیەک لەوبارەوە بدات و وەک لەدەستوری عێراقدا چەسپاوە شەفافانە وراشکاوانە گەلانی عێراق لە دروست وراستی ئاگادار بکاتەوە. به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی پلانگێران دژ به گۆڕان وجه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌کات.
لەکۆتاییدا بە پێویستی دەزانین دەسەڵاتدارانی هەرێم وبەتایبەت سەرانی حزبی ده‌سه‌ڵات بە ئاگا بهێنینەوە کە بێ بزوتنەوەی گۆران ئیدیعای نوێنەرایەتی میللەتەکەمان لە باشور خه‌یاڵ وخواستیکی دژ به واقیعن. نوێنه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر وبه‌غدا وهه‌ر شوێنێکی تریش بن به‌شێکن له نوێنه‌رایه‌تی کورد وکه‌سیش ئه‌و متمانه ومافه‌ی پێنه‌به‌خشیون نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ن.
له‌هه‌مان کاتدا داوا له هێزه‌کانی تری ئۆپزسیۆن له کوردستان ده‌که‌ین ڕاشکاوانه هه‌ڵوێستی خۆیان به‌یان بکه‌ن وبێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند ده‌سکه‌وتێکی کاتی‌دا هه‌ڵنه‌بژێرن.
گۆڕانخوازان ولایه‌نگرانی گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
23 دیسه‌مبه‌ری 2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





