Thursday, 23 December 2010 14:17
- گشتی
ر
ۆژی یه‌كشه‌مه‌ی رابردوو، دادگای هه‌ولیر سزای 6 مانگ زیندانی و وقه‌ده‌غه‌كردنی به‌شداری له‌چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كاندا، به‌سه‌ر فه‌رهاد پیربالی نوسه‌ردا، له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگیرانی چیرۆكیكدا، داسه‌پاند.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌لاتداران جگه‌له‌وه‌ی پێشیلكردنیكی ئاشكرای مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كان ولێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی نوسین وره‌خنه و هه‌لسورانی فه‌ردیه، هاوكات گوشه‌یه‌كی تر له‌هه‌وله‌كانی ده‌سه‌لاتداران به‌گشتی وپارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ داسه‌پاندنی سه‌ركوتگه‌ری له‌ئاست ئازادی بیرورا‌و ره‌خنه‌و هه‌لسورانی سیاسی به‌سه‌ركومه‌لگادا، ده‌خاته روو. پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌دوای ده‌وره‌یه‌ك له‌هه‌ره‌شه‌كردن و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان و سه‌ركوتكردنی هه‌ربزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری كه‌بۆ خواسته‌كانی خۆیان هاتبه‌نه مه‌یدانه‌وه، یاسا‌و دادگای گرت به‌ده‌سته‌وه تا هه‌رچی زۆرتره ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و سه‌ركوتگه‌رانه‌ی بۆرژوازی كورد له‌به‌رابمه‌ر كریكاران وزه‌حمه‌تكیشان و ئازادیخوازاندا توندكاته‌وه و ریگه له‌هه‌رنوزه هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادی بگری. په‌نابردن له‌م ریره‌وه‌شدا، بۆیاساو دادگا گه‌لیك له‌رۆژنامه‌كانی كوردستانی رووبه‌رووی سزای سه‌ختی مالی كردوه و دواتریش پرۆژه یاسای مه‌رجداری بۆخۆپیشاندان له‌په‌رلماندا به‌بی ئیعتباردانان بۆرای گشتی خه‌لكی كوردستان تێپه‌ركرد، ئه‌مجاره‌ش فه‌رهاد پیربالی له‌سه‌ر وه‌رگیرانی چیرۆكیك خستۆته زیندانه‌وه وئازادی نوسین وهه‌لسورانی لێقه‌ده‌غه‌كردووه.. هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ی دژایه‌تیه‌كی ئاشكرای ده‌سه‌لاتداریتی حزبه بۆرژواناسیونالیسته‌كانی كوردستانه له به‌رامه‌به‌ر ئازادی بیرورا‌و ره‌خنه‌و نوسین وهه‌لسورانی سیاسی‌دا.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌م سیاسه‌تانه‌ی نه‌ك هه‌ر تیده‌كۆشی بۆ به‌ستنی ده‌می رۆشنبیران ورۆژنامه‌نوسان وبه‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان، به‌لكو نمونه‌ی ده‌سه‌لاتیكی سه‌ركوتگه‌ر به قازانجی چینی سه‌رمایه‌دارو خاوه‌ن كۆمپانیاكان و ده‌وله‌مه‌ندانی كوردستان داسه‌پێنی، كه‌ریگا نادات به‌هه‌رجۆره ئازادیه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری كه‌بۆخۆاسته‌كانیان له‌دژی ده‌سه‌لاتی ئیستا پإبنێته مه‌یدانه‌وه. ئه‌مه لیدانی زه‌نگیكی سه‌ركوتگه‌ریه له‌دژی كریكاران وخه‌لكی زه‌حمه‌تكیشی كوردستان.
به‌لام سزا دانی فه‌رهاد پیربال له‌م شیوه‌یه‌دا، جاریكیتر هاوسه‌نگه‌ری "لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان"ی كوردستان و ده‌سه‌لاتداران له‌یه‌ك به‌ره‌ی دژی ئازادی‌دا ئاشكراده‌كاته‌وه. بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه‌به‌كه‌مپینی "ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستانی عیراقدا" راوه‌ستاوه و له‌ولاشه‌وه له‌گه‌ل ره‌وته ئیسلامیه‌كاندا، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی رۆژی خۆی و تیكنه‌دانی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل پارتیدا، بیده‌نگی له‌ئاست په‌لاماردانی نوسه‌ران ورۆشنبیراندا هه‌لده‌بژیری، هاوكات ره‌وته ئیسلامیه‌كانیش كه‌به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و فه‌رهه‌نگی كۆنه‌په‌رستانه‌و دژی ئازادیه‌وه به‌رگی ئۆپۆزسیۆنیان پۆشیوه، به‌پێویست هه‌موولایه‌كیان ده‌خاته به‌ره‌ی دژی ئازادی وسیاسه‌تیكه‌وه كه‌ده‌سه‌لاتداران بۆداسه‌پاندنی سه‌ركوتگه‌ری سیاسی وژێرپێنانی ئازادیه‌كان له‌سه‌ری راوه‌ستاوه.
حزبی كۆمۆنیستی كریكاری كوردستان ویرای مه‌حكومكردنی ئه‌م بریاره‌ی دادگای هه‌ولیر و هه‌ر سیاسه‌تیكی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌سه‌لاتداران به‌دژی ئازادیه‌كان، هاوكات خوازیاری هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جإی بریاری سزای زیندانی كردنی فه‌رهادپیربال و گیرانه‌وه‌ی ئازادیه‌كانیه‌تی. حزبی كۆمۆنیستی كریكاری كوردستان بانگه‌وازی سه‌رجه‌م كریكاران وزه‌حمه‌تكیشان وئازادیخوازان وروشنبیران ورۆژنامه‌نوسان ده‌كات، كه‌له‌دژی هه‌رجۆره سیاسه‌تیكی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌سه‌لاتداران كه‌ئازادی بیرورا‌و رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادیه سیاسی ومه‌ده‌نیه‌كان له‌كۆمه‌لگادا به‌رته‌سكده‌كاته‌وه، رابوه‌ستن ولیبراوانه تیبكۆشن.
حزبی كۆمۆنیستی كریكاری كوردستان
21/12/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
We have 20 guests online