
تێكۆشه‌رانی ووڵات، ئازایخوازان، یه‌كسان ویستان، مرۆڤ دۆستان، نیشتیمان په‌روه‌ران، كوردستانیانی خۆشه‌ویست:
ئێمه وه‌ك ده‌سته‌یه‌ك له هه‌وادار و ئه‌ندام و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و چوارده‌وری شار له‌حزبی گۆڕان ماوه‌یه‌كی دورودرێژه بێ كه‌مته‌رخه‌می كردن و زۆر دڵسۆزانه و بێ پچڕان و پسانه‌وه له كاری حزبی خۆمان و كارمانكردووه. له‌پێناوی گۆڕان و هاتنه دی گۆڕانكاری ئه‌ی گۆڕین سه‌رمه‌شقی هه‌وڵه‌كانمان بووه، به‌داخه‌وه زۆركات بووه له‌پێناوی كار‌و ئه‌ركه‌كانمان له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خێزانه‌كانیشمان كردۆته قوربانی، به‌ڵام خۆزیا هه‌رگیز ئه‌وانه‌مان نه‌كردبایه و هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساتیشدا نزیكی بزووتنه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ش نه‌كه‌وتینایه.
بۆیه لێره‌دا له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری جدی كه ته‌واو قه‌ناعه‌تمان پێیهاتووه و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئێستاوه ڕووی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر خوا و میلله‌ت سپی بكه‌ینه‌وه و بتوانین له داهاتوودا خزمه‌تێكی جدیانه‌تر پێشكه‌شی گه‌ل و نیشتیمان بكه‌ین به یه‌كجاری و بۆ هه‌میشه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕابگه‌ێنین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی دوور و نزیكمان به‌م حزبه‌وه نه‌مانێت. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
1_ ئێمه كه‌چووینه ناو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به ته‌واوه‌تی كه‌سێتی نه‌وشیروان و مێژووه ڕه‌شه‌كه‌یمان نه‌ئه‌ناسی، به‌داخه‌وه كه‌سێكیش نه‌بوو به‌رچاوڕونیمان بكات و ئه‌و كه‌سایه‌تیه تێكشكاوه‌مان پێ بناسێنێت، ئێستاش خۆمان ناسیمان كه‌چ دیكتاتۆرێك و ترسنۆكێك، چه‌نده خۆ وه‌یست و بنه‌ماڵه چی و شارچیه، له‌به‌ر كورسی و ده‌سه‌ڵات چه‌نده كه‌سێكی نابوت و كه‌ساسه.
2_ له‌وه‌شه‌وه گه‌یشتینه ئه‌م قه‌ناعه‌ته كه ئێمه له‌دڵسۆزی و خه‌مخۆری خۆمانه‌وه چه‌ندینجاربه‌نووسراوی ڕه‌سمی و ڕاپۆرت هه‌وڵماندا كه بزانین هۆكاری نه‌به‌ستانی كونگره‌ی حزب چیه و گۆڕان بۆ گونگره نابه‌ستێت؟ به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ركرده گه‌نده‌ڵ و داوێن پیسه‌كانی دوێنێ ریزه‌كانی یه‌كێتی كه ئه‌مڕۆ سه‌رده‌سته‌ی گۆڕانن و ده‌م ڕاستی یه‌كه‌می نه‌وشیروانن له‌جیاتی وه‌ڵامی دروست بگره هه‌ڕه‌شه‌شمان لێكرا.
3_ ته‌واو گه‌یشتین به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌ك جگه له‌كرده‌ی كاری گێره شێوێنی و نانه‌وه‌ی فه‌وزا و تێكدانی ڕه‌وشی ئارامی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان بۆ هیچ مه‌ستێكی دیكه دانه‌مه‌زراوه، له‌و پێناوه‌شدا به‌رنامه و پیلانی زۆرن ئه‌وتا هه‌ر ڕۆژه و بیانوێك ده‌بینه‌وه بۆ دروستكردنی ئه‌م فه‌وزایه كه دواهه‌مینیان یاسایی ڕێكخستنی خۆپێشاندان بوو.
4_به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئێمه‌یان هانده‌دا كه دۆر و بوختان به سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی بكه‌ین، ناو ناتۆره‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستین و ووتاریان له‌سه‌ر بنووسین و له سایتی كوردستان پۆست بڵاوی بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌بڕوای ئێمه ئه‌وپه‌ڕی به‌دئه‌خلاقیه.
5_دۆڕاندنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی گۆڕان ته‌واو شپرزه‌ی كردین كاتێكێكیش پرسیارمان له سه‌ركرده‌كانمان ده‌كر ئاخر بۆ ئه‌م هه‌موو دۆڕاندن و شكسته وه‌ڵامی ئه‌وان ئه‌وه بوو كه پیلان هه‌یه دژیان، ئاخر كورد له‌خۆڕا نه‌یگووتوه له دز وابێت هه‌موو كه‌س دزه.
6_ كرده‌نی كرداری به‌د ڕه‌وشتی و نا ئه‌خلاقیانه‌ی ناو گرده‌كه و كۆمپانیای ووشه هۆكارێكی دیكه‌ی وازهێنانی ئێمه كه له‌كاتی خۆیدا باسیان ده‌كه‌ین.
7_ دیار نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی مالی ئه‌و حیزبه، گۆڕان سه‌رتا به‌وه خۆی ناساند كه‌دژ به‌گه‌نده‌ڵی و ون بوونی سه‌رچاوه مالیه‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته و بۆ ئاشكرا بوونیان خه‌بات ده‌كات تا دواجار به‌و هۆیه‌وه په‌رله‌مانتاره‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان هۆڵی دانیشتنی په‌رله‌مانیان جێهێشت به‌به‌هانه‌ی دیارنه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌یی كه بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان دیاری كراوه، كه‌چی كه‌سێك نیه جورئه‌تی ئه‌وه بكات له سه‌ركردایه‌تی گۆڕان ببپرسێت ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی مالی ئێوه له كوێوه دێت و كێیه ئه‌و لایه‌نه‌ی یان ئه‌وكه‌سه‌ی لایه‌نی ماده‌یی ئه‌م حزبه دابین ده‌كات.
8_ گۆڕان له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه هه‌میشه دژایه‌تی خۆی بۆ تاڵه‌بانی و یه‌كێتی و پارتی دوپاتكردۆته‌وه به‌ڵام كه‌هاته سه‌رده‌نگدان به مام جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی كۆمار پێش هه‌موو كه‌س په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌نگیان پیدا، دواتر هه‌ر سه‌ركرده‌كانی ناو گرده‌كه و كۆمپانیای ووشه داوایان له‌ئێمه مانان ده‌كرد له كوردستان پۆست و سایته‌كانی دیكه ڕه‌خنه له‌و كاره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان بگرین، كه‌چی ئه‌وه‌ی كرابوو به ئیعاز و رێنمایی ڕاسته‌وخۆی نه‌وشیروان ئه‌نجام درابوو، له‌ناوگۆڕن پرنسیپێك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هیچ شتێكی مه‌گه‌ر ورد بێت یابچوك بێ ئاگاداری نه‌وشیروان مسته‌فا ناكرێت.
ئه‌مانه ڕه‌نگه به‌شێك بێت له ده‌یان و سه‌دان خاڵی دیكه كه هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئێمه‌یه بێت له‌و بزوتنه و حیزبه بۆگه‌نه، كه له‌كاتی خۆیدا ده‌یانخه‌ینه ڕوو.
له‌كۆتایدا هیوادارین خه‌ڵكی كوردستان لێمان خۆشبێت و به‌گه‌روه‌یی خۆشیان بمانبوورن له‌و هه‌ڵانه‌ی له ڕابردوودا به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وت و هه‌ڵه‌كانی گۆڕان ده‌رهه‌قیمان كردووه.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو دڵسۆز و تێكۆشه‌ران و نیشتیمان په‌روه‌ر و ئازادیخوازان ده‌كه‌ین باوه‌ڕ مه‌كه‌ن به گۆڕان چونكه حزبێكی درۆینه و گێره‌شێوێن و تێكده‌رن و به‌ته‌نها خزمه‌تی دوژمنان و مه‌رمامه گڵاوه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن.
ده‌سته‌یه‌ك له هه‌وادار و ئه‌ندام و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی حزبی گۆڕان
23_12_2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





