ده‌مداخستنی پیرباڵ سیناریۆی جمهوری ئیسلامی ئێران و تۆڵه‌ی تورکه فاشیه‌کان و ڕقی چه‌ندساڵه‌ی کۆلکه مه‌لاکان بوو !
ڕۆژنامه‌نوسانو که‌سانی ڕۆشنبیری گه‌له‌که‌مان هه‌ر ئێسقانیان ماوه ئه‌ویشیان بهاڕن !
ڕۆشنفکرانی کوردستان وه‌ک ئاشو به‌رداشی ئاشه‌وانیان لێهاتوه گه‌نمی تێکه‌ی هه‌ر ئه‌بێ بوخلێنه‌وه جۆی تێکه‌ی هه‌ر ئه‌بێ بوخلێنه‌وه ! نوسه‌رانی کورد له بری ئاسوده‌یو خۆشگوزه‌رانی و پشودان له ناو که‌سوکاریان هه‌ر ئه‌بێ له‌ڕێگای دادگابن چیه دیسان ؟ سکاڵایه ! ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه خووه، ئینجا خووش کفره کورد بیگرێته‌به‌ر هه‌رگیز به‌رینادات تائه‌وساته‌ی خووی خۆی سه‌ری خۆی ئه‌خوات، سکاڵا کردنیش له سه‌ر ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌رانی کورد بۆته خوو دادگاش بۆته مینبه‌رێک بۆ سه‌رکوتکردنی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان له کوردستاندا ئه‌و سکاڵایانه‌ی که له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستاندا به‌رزده‌کرێته‌وه بۆ دادگا له یه‌ک مانگدا له کوردستان به بارستایی یه‌ک ساڵی هه‌موو ئه‌وروپا سکاڵا له‌سه‌ر ڕۆژنامه نوسان تۆمار ده‌کرێت !
له‌لایه‌ک ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی له‌لایه‌کیتریش ده‌سه‌ڵاتی ئاسمانی ئینجا وه‌ره ڕه‌خنه بگره‌وه کۆمه‌ڵگاکه‌ت له نه‌هامه‌تیو ده‌ربه‌ده‌ریو جه‌هاله‌ت و پیاوسالاری بگۆڕه بۆ دونیای مۆدێرن‌و فه‌لسه‌فه‌و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆلکه مه‌لاکانی کوردستان که هێشتا تابلۆ‌و وێنه‌یه‌ک له‌یه‌ک جیاناکه‌نه‌وه، یاخود فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌بو ڕۆشنگه‌ری و جیهانبینی له پێنوسی نوسه‌ران به لۆگۆی تێکچونی فه‌سادی کۆمه‌ڵایه‌تی بزانن ئاخۆ چۆن ئه‌توانین دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره مرۆڤانه بکه‌ین که ده‌سه‌ڵاتیش له‌به‌ر خاتری دوو ده‌نگدان سوکایه‌تی به نوسه‌رێکی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان له هه‌مان کاتیش‌دا ووانه بێژ له زانکۆ‌دا . ئایا ئه‌مه چ جیاوازیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی جمهوری ئیسلامی ئێرانی فاشیست ؟
مه‌سئولو دادوه‌ره گه‌نده‌ڵه‌کانی کوردستان ته‌قه‌ی سه‌ریاندێ ئه‌گه‌ر له ئێواره تا به‌یانی به‌دیار گۆرانی ( هه‌ی له هۆپێ ) وه دابنیشن زۆر به‌لایانه‌و شانازیه وه له‌وانه‌یه بڵێن ئازادیشمان ده‌سته‌به‌رکردوه بۆ هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا
به‌ڵام له خۆیان ناپرسن نوسه‌رێک شه‌و تا به‌یانی به‌دیار چرا ڕه‌شکه‌یه‌ک داده‌نیشێت له‌گه‌ڵ پێنوسو کاغه‌ز بۆ هۆنینه‌وه‌ی ووشه‌یه‌کی تازه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌یه‌ک گۆڤارێک‌دا ستونێک پڕیبکاته‌وه تاوه‌کو مناڵانی نیشتیمانه‌که‌ی له دونیای جیهانگه‌ریدا دانه‌بڕێن، ئه‌مانه خه‌باتو تێکۆشان نین ؟ یاخود مینبه‌ری مزگه‌وتیان به‌لاوه گرنگتره که له‌وه‌ته‌ی کورد هه‌یه خێری لێوه‌چنگ نه‌که‌وتوه . . !
شۆڕشی مه‌لاو ئاغا مێژوو سه‌لماندویه‌تی وواته شۆڕشێکه بۆ له خاچدانی چینی کرێکار‌و هه‌ژار و نه‌دار بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رمایه‌و خود سالاری بووه‌و هیچی تر هه‌ر بۆیه‌شه سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه له قۆناغی ڕابردودا تاوه‌کو ئێستا وه‌ک گه‌لێکی ژێرده‌سته ماوینه‌ته‌وه له سایه‌ی سه‌ری ئه‌قڵیه‌تی سه‌دانساڵه‌ی دواکه‌وتوی مه‌لاکان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له باشوری کوردستان تازه به تازه شینی عوسمانیه‌کان ده‌کات به‌بێ هۆ .
سێ ساڵ ده‌مداخستنی نوسه‌رێکی به‌تواناو به جورئه‌ت ! وواته شۆڕشی 3 ساڵی قه‌ڵه‌م شکاندن، وواته مس له گوێکرتنی هه‌زاران خوێنه‌ری پیرباڵ، وواته 3 ساڵ دانیشتن له تاریکی، له‌سه‌ر چی ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م باسه تراژیدیایه‌ی به‌سه‌ر (فه‌رهاد پیرباڵ)دا هاتوه بڕۆیت له ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد دا باسی لێوه‌بکه‌یت له‌وه ئه‌چێ پێبکه‌نن به باسه‌که‌ت وابزانن که نوکته‌یان بۆ باسده‌که‌ی، به‌ڵام له ڕاستیدا منیش سه‌رم سوڕماوه نوسه‌رو مامۆستایه‌کی زانکۆ 3 ساڵ خرایه زیندانی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له‌سه‌ر چی ؟ پیاوکوژ بووه ؟ سه‌روه‌تو سامانی میلله‌تی دزیوه ؟ یان له زانکۆ‌دا مامۆستایه‌و به عبور کاتیخۆی وه‌رگیراوه و ئێستاش پۆزی فه‌لسه‌فه به‌سه‌ر ئه‌مو ئه‌ودا لێده‌دات؟ یان به‌رپسه‌و شه‌هاده‌ی دکتۆرای له گیرفاندایه که ده‌رزی له مانگا بدات سه‌قه‌تی ده‌کات ؟ پیرباڵ کام یه‌کێک بووه له مانه با ئێمه‌ش به دادگای که‌تنی هه‌ولێر بڵێین ده‌ستان خۆش سه‌رۆک ووته‌نی ( که‌س له یاسا گه‌وره‌تر نیه ) به ڵام ده‌ی هاوڕێ پیرباڵ هیچ خه‌م مه‌خۆ هێنده لاوی کورد خوێنه‌رو گوێگرت بووه ئه‌گه‌ر هیچ داهێنانێکیش نه‌که‌ن به ووتنه‌وه‌ی وته‌کانت گوێی کۆلکه مه‌لاکان ده‌زڕێنن. . !
داخه‌که‌م له‌م وڵاته‌ی ئێمه تورکیا هێنده به‌هیزبێت هێشتا نه‌توانین ده‌ممان بکه‌ینه‌وه بۆ ڕیسواکردنی مرۆڤ فرۆشیه‌که‌ی عوسمانیه داگیرکه‌ره‌کان، ئه‌ی چۆن ئه‌تونین داوای ئازادکردنی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان بکه‌ین ؟ له‌سه‌ر یه‌ک مه‌قاله که ناوبراو خۆشی نوسه‌ره‌که‌ی نه‌بێ به‌ڵکو ورگێڕی سه‌ر زمانی کوردی کردبێت 3 ساڵ ده‌می مرۆڤێک دابخات به‌ده‌ستی کۆلکه مه‌لاکانی کوردستان له دادگای که‌تنی هه‌ولێر، ئافه‌ره‌م بۆ تورکیا توانی کۆلکه مه‌لاکانی کوردستان بکات به ده‌ستڕۆ بۆ پێکانی ئامانجه نامرۆڤایه‌تیه‌که‌یان
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌گه‌ر ده‌می که‌لپچه‌نه‌کرابێت به‌رامبه‌ر به تورکیا چۆن وه به کام یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی مێژووی که له‌نێوانیدا تابلۆیه‌ک هه‌یه که ده‌لاله‌ت له فرۆشتنی ژنانه له‌و سه‌رده‌مه تاریکیه‌دا چۆن ده‌بێت سێ ساڵ ده‌می مرۆڤێکی پێدابخرێت ؟
به‌ڕاستی ئه‌وه کاره‌ساتێکه زنجیر له ملی ئازادی‌دا ده‌کات مرۆڤ ده‌کاته قوربانی بته خواینه‌کان، هیچ جیاوازیه‌کی نیه له گه‌ڵ تێرۆر چونکه له وڵاتێکی وه‌ک کوردستان که ده‌سه‌ڵاتدارانی لافی ئازادی و دیموکراسی لێده‌ده‌ن ئه‌ی له کوێیه ئه‌م ئازادیه، ئه‌وه ئازادیه بۆ نوسه‌رێک که جه‌نگاوه‌رێکی به‌هێزبووه چه‌ندین ساڵه له گۆڕه‌پانی شیعر‌و ئه‌ده‌بو وه‌رگێراندا ڕۆڵێکی ئێجگار زۆر گه‌وره‌ی هه‌بووه، له جێگای پاداشت‌و ڕێزلێگرتن له‌غاوێکتان پێشکه‌ش کرد . . ؟!م
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





