نوسه‌رو شاعیری گه‌ورره‌ی كورد د. فه‌رهاد پیرباڵ له‌لایه‌ن دادگای كه‌تنی هه‌ولێره‌وه سزادرا به 6 مانگ راگرتنی حوكمه‌ی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆماوه‌ی سی ساڵ نابێت هیچ نوسینیك بڵاوبكاته‌وه، ئه‌مه‌شتێكه ئه‌قڵی هیچ رۆشبیرو كه‌سێك نایبری، كه دكتۆرێك خاوه‌نی 63 كتیبی بڵاوكراوه بێت له‌سه‌ربڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك كه به‌ده‌یان جار به‌ر له‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و دكتۆر خۆی خاه‌وه‌نی نوسینه‌كه‌ش نییه به‌و حوكمه سزا بدری.
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و چه‌قۆیانه‌ی كه‌به‌رده‌وام له‌سه‌ر قه‌ڵه‌می نوسه‌ره‌كانی ئه‌م هه‌رێمه یاره‌ی ده‌كات، رۆژێك له یه‌كێكمان ده‌دری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی گرتووه كه ئه‌قڵی ئێوه نایبری، یانی ئه‌وه‌ی ئێوه بیری لیده‌كه‌نه‌وه ئه‌بێت ئێمه‌ش وا بنوسین و وابڵاوی بكه‌ینه‌وه، رۆژێكی تر یه‌كێكمان تیرۆر ده‌كری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ونی به ئازادییه‌وه بینیوه كردویه‌تی به چیرۆكێك، تۆش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كا ئه‌مه ببێته راستی، نه‌كا ئه‌مه ببێته یاسایه‌ك چونكه تۆ ناتوانی بروا بكه‌ی ئازادی مافی منی نوسه‌ره، قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ئه‌قڵمه نه‌ك خواسته‌كانی تۆ.
ئه‌مرۆش شمشیری نوسه‌ر كوژییه‌كانت خسته ملی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی فه‌رهاد و ده‌ته‌وێت ماوه‌ی سی ساڵ نوسه‌رێ لاڵ كه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی لی بدزی، لاپه‌ره سپییه‌كانی ئه‌و تۆ چۆنت بوی واپریان بكه‌یته‌وه، بۆ تۆ زۆره ده‌نگێك بمری، ره‌خنه‌یه‌ك نه‌بێت،
حوكمدانی د. فه‌رهاد پیرباڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت جێگه‌ی قبوڵ كردن بێت، چونكه ئه‌م حوكمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سزایه‌كی ناره‌وایه نووسه‌ر به حوكمێك سزا دراوه كه یاسای سزادانی عێراقییه نه‌ك یاسای رۆژنامه‌نووسی، له‌كاتیكدا ئێمه یاسای رۆژنامه‌نووسیمان هه‌یه بۆ ئه‌بی له‌كاتی شتێكی ئاوادا په‌نا بۆ یاسای سزادانی عیراقی ببری كار به‌یاسای رۆژنامه‌نووسی نه‌كرێت، كه‌واته ئه‌م یاسایه بۆ چییه، بۆ یاسایه‌ك له په‌رله‌مان واژوو ده‌كه‌ن كه كاری پێناكه‌ن و برواتان پێی نییه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كار‌و باری ئاینی به‌ده‌ر نییه له هه‌ڵه‌ی ئه‌م سزادانه ده‌بوو زۆر وورد تر بیری بكردایه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ها گه‌وره‌وه. یان ئه‌مه شتێكه به‌مه‌به‌ست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌ڵه‌مه سی ساڵ بێده‌نگ بێت، به‌هه‌ر جۆرێك بێت ده‌بێت نوسه‌ران و رۆشنفكرانی ئه‌م هه‌رێمه چه‌قبه‌ستووه له كۆمه‌ڵێك بیر‌و فكری چه‌قبه‌ستوو ده‌ربێنن، پێیان بلێین ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مێك بشكێنن ده‌یان قه‌ڵه‌می تر له دایك ئه‌بێت، زۆرن ئه‌وانه‌ی ده‌توانن درێژه‌ده‌ری قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی فه‌رهاد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر بن كه هه‌ریه‌كه‌یان به بیانوویه‌ك سزاده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌یه رێز گرتنه له نوسه‌رو شاعیرانمان ئه‌مه‌یه خه‌ڵاتی ماندوو بونیان بۆ ئازادی و گۆرینی بنه‌ما پوچانه‌ی ژیانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان ته‌نیوه،
دكتۆر تۆ زۆر له‌وه گه‌وره‌تری ئێمه ده‌زانین فه‌رهاد كێیه ئه‌و له‌دڵی گه‌نجاندایه، ئه‌و نوسه‌ره گه‌وره‌كه‌ی ئێمه‌و خاوه‌ن كه‌ساییه‌تییه تایبه‌ته‌یه، تۆ خاوه‌نی كتێبه گه‌وره‌كانی ناوت فه‌رهاد پیرباڵه. دڵنیام ده‌زانی كه ئه‌م سزادانه لای ئێمه مانی نییه‌و ئه‌چێته قاڵبی هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر كه قه‌ڵه‌مه‌كانیان تیرۆر كران، تۆ به‌رده‌وام به‌و مه‌وه‌سته. ئه‌وان نه تۆ‌و نه قه‌ڵه‌می تۆشیان پی ده‌شكی.
ئه‌م سزایه ته‌نیا لای خۆیان مانای هه‌یه‌و هیچتر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





