
له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاری داخستنی هه‌ردوو به‌شی هونه‌ری شانۆ و مۆسیقای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدادی دا، هه‌روه‌ها په‌یكه‌ره‌كانی به‌رده‌م په‌یمانگای ناوبراوی لابرد به پاساوی حه‌رام بوونیان.
په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد و له نێویشیدا هه‌ردوو به‌شی شانۆ و مۆسیقا زیاد له شه‌ست ساڵه خزمه‌تێكی بێئه‌ندازه‌ی به ژیانی رۆشنبیری و كلتووری هه‌موو عێراق كردووه به جۆرێك ده‌یان و سه‌دان هونه‌رمه‌ندی ناوداری پێگه‌یاندووه.
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق دژی مه‌بده‌ئه‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه و هێرشێكی روونیشه بۆ سه‌ر ماف و ئازدییه‌كانی مرۆڤ.
ئێمه له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفری باوه‌ڕمان وایه ئه‌و ره‌وشه ناسه‌قامگیری و نائارامه‌ی به‌غداد و ناوچه‌كانی تری ناوه‌راست و باشووری عێراق تێدایه ئه‌مرۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به‌و په‌یامه ژیاندۆست و مرۆڤانه‌یه كه هونه‌ر له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵیگرتووه، نه‌ك داخستنی دوو به‌شی هونه‌ری گرنگ له‌كۆنترین په‌یمانگای هونه‌ری له عێراقدا.
بۆیه به‌ناوی خوێندكاران و مامۆستایانی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفری وێڕای ناڕه‌زایی ده‌ربڕینمان به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراقی، داوا ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه، له هه‌مانكاتدا داوا له هه‌موو لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و به‌رپرس و داموده‌زگا پێشكه‌وتووخوازه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین فشاره‌كانی خۆیان بۆسه‌ر حكومه‌تی عێراقی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چڕ بكه‌نه‌وه بۆ رێگه‌گرتن له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕیاره و ده‌كردنی بڕیاری هاوشێوه.
په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفری
20/12/2010
| < Prev | Next > |
|---|





