
وادیاره نه‌یارانی ئیسلام دڵیان به‌وه‌نده ئاو ناخواته‌وه ته‌وڕات ته‌لموودو وئینجیل ونازانم چی وچی دیكه‌ش بكه نه سه‌رچاوه‌كانی قورئان ! ئه‌ی ئه‌وه‌تا نیه {شیعری جاهیلیش} به‌ڵێ جاهیلیش، به یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی قورئان داده‌نێن. . وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر {د. خ} هیچ ئیش وكارێكی نه‌بووه وهه‌ر خه‌ریكی نه‌قڵكردن بووبێ و شه‌ووڕۆژ به دیار ده‌یان كتێب دانیشتبێ و بابه‌ته جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌رهێنابێ و له‌كتێبێكدا به‌ناوی قورئان بڵاوی كردبێته‌وه.
سه‌یره زۆریش سه‌یره دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌زانی ئاوا دڵ بگرێ و به‌یاسای بشفڕێ هه‌ر بزنه هه‌قیقه‌تی ڕه‌ها به خۆت بده‌یت وجاهیلانه ئه‌و ئه‌و بابه‌تانه وه‌رگێڕی و پاشان به‌ناوی خۆت بڵاوی كه‌یه‌وه. . . بێگومان ئارام جه‌لال ناوێكیش له‌و جۆره‌كه‌سانه‌یه، كه بابه‌تی مه‌سیحیه توندڕه‌وه‌كان وه‌رده‌گێڕێ و ئینجا به‌ناوی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌و، واده‌زانێ خه‌ڵكی له گوێ ی گادا نووستووه. . . زۆر جار له دڵی خۆمدا ده‌ڵێم پێویست ناكا وه‌ڵامی ئه‌و بابه‌ته كرچ و كاڵانه بده‌مه‌وه. . به‌ڵام ناتوانم و ناچارم چونكه له‌وانه‌یه هه‌ندێك خوێنه‌ری ساده هه‌بن به‌م بابه‌ته بێتامانه بڕوا بكه‌ن. . بۆیه ناچارم وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌ونه‌خوێنده‌واری و ئاست نزمی به‌ناو نوسه‌رو بابه‌ته‌كانیان كه‌شف بكه‌م.
سه‌ره‌تا ئارام ده‌نووسێ :
ئه‌م بابه‌ته یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه قسه‌ى زۆرى له‌سه‌ر كراوه، چه‌نده‌ها ئه‌دیبى عه‌ره‌بی ئه‌مه‌یان ئاشكرا كردووه، كه شیعرى عه‌ره‌بی و وێنه‌ى شیعره جاهیلییه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو له قورئاندا دووباره بۆته‌وه.
كاك ئارام ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نیه ناوی دوو له‌و ئه‌دیبه عه‌ره‌بیانه‌م پێ بڵێ ی ( كاكه به یه‌كێكیش مه‌منونین) كه ئه‌م بابه‌ته‌یان ئاشكرا كردووه.
ئارام ده‌نوسێ و ئینجا نه‌قڵیش ده‌كات :بۆیه منیش ئه‌م بابه‌ته زۆر به گرنگ ده‌زانم كه قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت، زۆرێك له‌و ئایه‌ت و ده‌قه شیعرییانه به‌راورد بكه‌ین و ناوى خاوه‌نی شیعره‌كان دیاری بكه‌ین، به وردبوونه‌وه له‌و شیعر‌و ئایه‌تانه شیعر گه‌لێك ده‌بینی له قورئاندا دووباره بوونه‌ته‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌و برِوایه‌ى هه‌مان قسه‌ى رِاگرى ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی (طه حسین) بكه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێت: ( یان قورئان بوونى نییه یاخود شیعرى جاهیلی).
كاك ئارام پێم ناڵێ ی تۆ كێ یت و چیت تائه‌م بابه‌ته به گرنگ بزانی؟ تۆ قورئان وشیعری جاهیلی به‌راورد ده‌كه‌ی؟! ده‌زانی بۆ ئه‌م پرسیارانه ده‌كه‌م ؟ چونكه هه‌ر ئێستا بۆتی ده‌سه‌لمێنم جه‌نابت ئه‌م بابه‌ته‌ت دزیوه‌و هیچ ماندووبونێكی خۆتی تێدانیه‌و ته‌نها ته‌رجه‌مه‌ت كردووه‌و به‌ناوی خۆتت بڵاو كردۆته‌وه. . . پاشان ئه‌گه‌ر به ئه‌ركی نازانیت ده‌توانی پێمان بڵێی (ته‌ها حوسێن) له چ شوێنێك ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه؟!ده‌ی ئازابه و ناوی سه‌رچاوه‌كه‌مان پێ بڵێ . . . كوڕی باش زۆر عه‌یبه بابه‌تی مه‌سیحیه توندڕه‌وه‌كان وه‌رده‌گێڕی و پاشان لافی ئه‌وه لێ بده‌ی كه زه‌حمه‌تت كێشاوه‌وقورئان و شیعری جاهیلیت به‌راورد كردووه‌و ئیینجا گه‌یشتوی به‌م ئه‌نجامه‌ه گرنگه!!
ده‌زانی بۆ ؟ چونكه هه‌ر له گوگل بنووسه قورئان و شیعری جاهیلی، ئه‌وا یه‌كسه‌ر كۆمه‌ڵه بابه‌تێك دێت كه له‌لایه‌ن مه‌سیحیه توندڕه‌وه‌كانه‌وه نوسراوه !!
خوێنه‌ری به‌ڕێز بابزانین ته‌ها حوسێن ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته واته قورئان و شیعری جاهیلی ده‌ڵێ چی: {یه‌كه‌م شتێك له بابه‌ته‌كه‌مان دووچاری شۆكت بكا ئه‌وه‌یه من گومان له‌شیعری جاهیلی ده‌كه‌م و له به‌های كه‌م ده‌كه‌مه‌وه. . زۆرم له گومان كرد یا ڕاستتر بڵێم، گومان زۆری لێكردم. . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ستام به‌خوێندنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌وبیركردنه‌وه تاوه‌كوو گه‌یشتمه شتێك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بم ئه‌وا له دڵنیاییه‌وه نزیكم. . كه ئه‌و هه‌موو شیعره‌ی كه پێ ی ده‌ڵێن جاهیلی هیچیان جاهیلی نین و له دوای هاتنی ئیسلامه‌وه نوسراون و داڕێژراونِ}. في الشعر الجاهلي . ص 19
توێژه‌ری گه‌وره ؟! ته‌ها حوسێن گومانی له‌شیعری جاهیلی هه‌یه نه‌ك له قورئان پێم ناڵێ ی ئه‌م قسه‌یه‌ت له كوێ هێنا؟!
هه‌روه‌ها ته‌ها حوسێن ده‌ڵێ : (ڕۆژهه‌ڵاتناس و توێژه‌ره ئه‌وروپیه‌كان پێیان وابوو قورئان كاریگه‌ری یه‌هوودیه‌ت و نه‌سرانیه‌تی له‌سه‌ره. . به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هه‌ستان به زیاد كردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه كه ته‌واو عه‌ره‌بیه كه ئه‌ویش شیعری جاهیلیه. . ئه‌وه‌تا (كلیمان هوار)له بابه‌تێكی درێژدا كه‌له(المجلة الاسيوية)ی ساڵی 1804 بڵاوی كردۆته‌وه، ده‌ڵێ :شتێكی زۆر گه‌وره‌و به‌نرخی ده‌سكه‌وتووه، ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌سه‌رچاوه‌كانی قورئان كه‌شیعری جاهیلیه. . ناتوانم ئه‌مجۆره بابه‌تانه بخوێنمه‌وه بێ ئه‌وه‌ی دووچاری سه‌رسوڕمان نه‌بم، ئاخر زانایان چۆن له‌م جۆره بابه‌تانه تێ ده‌كه‌ون كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌زانست و مه‌عریفه‌وه نیه). هه‌مان سه‌رچاوه ل 93-94
بۆ زانیاریشت ته‌ها حوسێن له‌م كتێبه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌كی توندیش ئاڕاسته‌ی قورئان ده‌كاو به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و، وه‌ها باسی قورئان ده‌كا : ( قورئان نه په‌خشانه‌و نه‌شیعر، قورئان قورئانه‌و به‌س . بێجگه له‌م ناوه‌ش نابێ هیچ ناوێكی دیكه‌ی لێ بنرێ، قورئان خۆی نه‌به‌ستۆته‌وه به یاساوڕێسای شیعر، بێگومان په‌خشانیش نیه. . چونكه به یاساوڕێسای تایبه‌ت به خۆی به‌سراوه‌ته‌وه. . قورئان له‌ڕووی جۆر‌و شێوه‌ی خۆیدا تاكه. . له‌م شێوه‌یه‌ی قورئانیشدا نه پێشتر هه‌بووه‌و نه ده‌شبی . . هیچ كه‌سێكیش نه‌یتوانیووه له‌شێوه‌ی قورئان بێنێ، هه‌روه‌ك خۆشی له‌م باسه‌دا ته‌حه‌ددای خه‌ڵكی كردووه، ده‌زانن بۆ؟ چونكه { كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آَيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ . الهود (1). . المجموعة الكاملة. المجلد الخامس . الادب والنقد ص 577.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست له‌گه‌ڵم به‌و بزانه چۆن درۆ‌و ده‌له‌سه‌و هه‌ڵه كوشنده‌كانی ئارام كه‌شف ده‌كه‌ین، ده‌رباره‌ی ژیان وئاینی شاعیره‌كان تا ده‌گاته دانانی سه‌رچاوه‌كان به‌هه‌ڵه‌و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌ی نوسه‌ره مه‌سیحیه توندڕه‌وه‌كان.
سه‌ره‌تا بابێینه سه‌ر أمرؤ القيس :
ئارام نه‌قڵ ده‌كات: أمرؤ القيس:
أمرؤ القيس شاعیرێكی مه‌سیحیی سه‌رده‌می جاهیلییه، ئه‌مه نموونه‌یه‌كی قه‌سیده‌كانیه‌تى كه له قورئاندا به‌كارهێنراوه‌ته‌وه:
دنت الساعةُ وانشقَّ القمر عن غزالٍ صاد قلبي ونفر
أحور قد حرتُ في أوصافه ناعس الطرف بعينيه حَوَر
مرَّ يوم العيــد في زيـنته فرماني فتعاطى فعقر
بسهامٍ من لِحاظٍ فاتــكِ فتَرَكْني كهشيمِ المُحتظِر
وإذا ما غــاب عني ساعةً كانت الساعةُ أدهى وأمرّ
كُتب الحسنُ على وجنته بسَحيق المِسْك سطراً مُختصَر
عادةُ الأقمارِ تسري في الدجى فرأيتُ الليلَ يسري بالقمر
بالضحى والليلِ من طُرَّته فَرْقه ذا النور كم شي‌ء زَهَر
قلتُ إذ شقَّ العِذارُ خدَّه دنت الساعةُ وانشقَّ القمر[1]
أمرؤ القيس 30 ساڵ پێش بوون به پێغه‌مبه‌رێتی محه‌ممه‌د مردووه، هیچ گومانى تیادانیه ئه‌م شیعره ده‌ماوده‌م له‌ناو عه‌ره‌بدا ماوه‌ته‌وه،
با ئيَستا ئةم قةسيدةية بةراورد بكةين بة قورئان.
(دنت الساعةُ وانشقَّ القمر) له قورئانا بووه به
((اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ))[2]
واته: ئه‌وه قیامه‌ت نزیك بۆوه‌و مانگیش له‌ت بوو.
(فتعاطى فعقر) له قورئانا بووه به
((فنادوا صاحبهم فتعاطى فعقر))[3]
جوانه زۆریش جوانه كاك ئارام !! ده‌زانی بۆ؟ چونكه (أمرؤ القيس) ێكی مه‌ی خۆری مێبازی سه‌ره‌ڕۆ باس له نزیك بوونه‌وه‌ی قیامه‌ت و زیندووبوونه‌وه ده‌كات. . ئافه‌رین!! ئاخر جاهیلیه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوایان به قیامه‌ت و زیندووبوونه‌وه‌و نیشانه‌كانی قیامه‌ت نه‌بووه، تابێن شیعر ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌تانه بنووسن.
بابزانین (أمرؤ القيس) كێ یه‌و چۆن پیاوێك بووه. . یه‌كه‌م شت ئه‌م شاعیره مه‌سیحی نه‌بووه، چونكه نه (طه حسين )له كتێبه‌كه‌ی (فی الشعر الجاهلی ) و نه ( شوقي ضيف)له كتێبه‌كه‌ی ( تاريخ الادب العربي . العصر الجاهلي)، ناڵێن ئه‌م شاعیره مه‌سیحیه بووه. . به‌ڵكوو ده‌ڵێن كابرایه‌كی مه‌یخۆری سه‌ره‌ڕۆی بێ ئاگا له دونیا بووه بۆیه باوكی لێ ی بێزار ده‌بێ و له‌ماڵ ده‌ری ده‌كا ئه‌ویش سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گڕێ و ده‌ڕوا.
مارون عه‌ببود له كتێبه‌كه‌ی ( رواد النهضة الحديثة) له لاپه‌ڕه 225 دا، ده‌رباره‌ی مه‌سیحیه‌تی زۆرێك له شاعیره‌كانی سه‌رده‌می جاهیلی (كه لویس شێخۆ له كتێبه‌كه‌ی " شعراء النصرانية في العصر الجاهلي) زۆربه‌ی زۆریانی كردووه به مه‌سیحی و گوایه كاك ئارامیش سودی له‌م كتێبه‌ی لویس شێخۆ وه‌رگرتووه!! ده‌ڵێ : ئێمه زانیومانه ته‌عمید به ئاو ده‌كرێ( ته‌عمید ڕێوڕه‌سمێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێ كه ده‌بنه مه‌سیحی و تیایدا له ئاو هه‌ڵده‌كێشرێن وه‌ك پاك بوونه‌وه‌یه‌ك)، به‌ڵام مه‌ره‌كه‌بی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی لویس شێخۆ ئه‌وه‌ی هاتبێته پێشی كردوویه‌تیه مه‌سیحی).
به‌هه‌مان شێوه (د. جواد علي) له كتێبه‌كه‌ی (المفصل في تاريخ العرب قبل الاسلام) له‌به‌رگی شه‌شه‌م و له لاپه‌ڕه 616 دا، ده‌رباره‌ی مه‌سیحیه‌تی (قسسی كوڕی ساعیده) ده‌ڵێ : له‌ڕیوایه‌تێكدا هاتووه كه قسس قه‌شه‌ی ناوچه‌ی نه‌جران بووه. . ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ش پێویستی به سه‌نه‌دێكی دروست و متمانه پێكراو هه‌یه، لویس شێخۆ و كه‌سانی وه‌ك ئه‌ون كه كار به‌مجۆره ڕیوایه‌تانه ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێكی سه‌رده‌می جاهیلی بۆ مه‌سیحیه‌ت ده‌گێڕنه‌وه.
(أمرؤ القيس) 30 ساڵ پێش بوونی موحه‌ممه‌د به پێغه‌مبه‌ر نه‌مردووه، به‌ڵكوو 30 ساڵ پێش له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر مردووه. . هه‌روه‌ك( شوقي ضيف) له‌هه‌مان كتێبی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا و له لاپه‌ڕه 236 ده‌ڵێ : به‌ته‌واوی نازانین له چ ساڵێك له دایك بووه، وا گومان ده‌برێ له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زاینی له دایك بووبێ. . ده‌رباره‌ی مردنیشی ده‌ڵێ : به‌هه‌مان شێوه وا گومان ده‌برێ له نێوان ساڵانی 530 – 540 زاینی مردبێ .
بابێینه سه‌ر( أمية بن أبي الصلت):
ئارام نه‌قڵ ده‌كا : یه‌كێك بووه له شاعیره كۆنه‌كانى سه‌رده‌می جاهیلی، هه‌ندێك له ته‌مه‌نى كۆتایی كه‌وتۆته كاتى هاتنی محه‌ممه‌ده‌وه، به‌ڵام برِواى به محه‌ممه‌دو به قورئان نه‌هێناوه.
ئومه‌ییه خوشكێكی هه‌بووه ناوى (فارعه) بووه، ئه‌م هه‌واڵ و شیعره‌كانی ئوممه‌یه‌ى بۆ محه‌ممه‌د باسكردووه[11] ئه‌م شاعیره شاره‌زاییه‌كی باشى هه‌بووه له زمانى سریانیدا[12]
له‌سه‌ر ئایینى جوله‌كه بووه، شاره‌زایی زۆرى له كتێبه ئاسمانییه‌كاندا هه‌بووه و ده‌یزانى له كتێبه‌كانى تردا باس له‌وه كراوه، پێغه‌مبه‌رێك له‌ناو عه‌ره‌بدا دروست ده‌بێت بۆیه مه‌ى خواردنه‌وه‌ى له‌خۆى حه‌رامكردبوو، وه بته‌كانى نه‌ده‌په‌رست به‌نیازى ئه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى بكات. [13]
جارێ پێش هه‌موو شتێك هه‌ندێك له ته‌مه‌نی كۆتایی نه‌كه‌وتبووه كاتی بوونی موحه‌ممه‌د به پێغه‌مبه‌ر. . چونكه ده‌رباره‌ی ژیانی چه‌ند ڕیوایه‌تێك هه‌یه . . هه‌ندێك ده‌ڵێن له ساڵی 2 ی كۆچی مردووه‌و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن 9 ی كۆچی . . ئه‌گه‌ر له دووی كۆچی مردبێ ئه‌وا 15 ساڵ هاوچه‌رخی پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌ممه‌د بووه كه ئه‌مه‌ش ته‌مه‌نێكی زۆره‌و كه‌م نیه . . ئه‌گه‌ر له 9 ی كۆچیش مردبێ ئه‌وا 22 ساڵ هاوچه‌رخی پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌ممه‌د بووه . . ئه‌گه‌ر چی جه‌واد عه‌لی له كتێبه‌كه‌ی (المفصل في تاريخ العرب قبل الاسلام) له به‌رگی شه‌شه‌م و له لاپه‌ڕه 491 پێ ی وابووه ئومه‌ییه له ساڵی 9 كۆچی مردووه .
پاشان ئومه‌ییه جوله‌كه‌ش نه‌بووه، به‌ڵكوو یه‌كێك بووه له{ ئه‌حنافه‌كان} ئه‌وانه‌ی وازیان په‌رستنی بت هێناوه‌و خودای تاك وته‌نیایان په‌رستووه و گوتویانه ئێمه له‌سه‌ر ئاینی {پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم}ین.
ده‌رباره‌ی ئه‌و شییعرانه‌ش كه وێكچونێكی دیاری تێدایه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ئایه‌ته‌كانی قورئان . . ئه‌وا ته‌ها حوسێن هه‌ر له هه‌مان كتێبی كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له لاپه‌ره 96 ده‌ڵی : شیعری ئومه‌ییه‌ش وه‌ك هه‌مان ئه‌و شیعرانه بووه كه نه‌یتوانیوه به‌رامه‌ر قورئان خۆی بگرێ.
ته‌ها حوسێن ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌رده‌وام ده‌بێ و له لاپه‌ڕه 98 ده‌ڵێ : خۆ ئومه‌ییه و پێغه‌مبه‌ر هاوچه‌رخی یه‌ك بوون . . باشه بۆ قورئان هه‌ندێك له ئایه‌ته‌كانی له ئومه‌ییه وه‌رگرتبێ بۆ ئومه‌ییه شیعره‌كانی له قورئانه‌وه وه‌رنه‌گرتبێ ؟!
لێره‌وه بۆ مان ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌ها حوسێن به بڕوای ته‌واوه گومانی له شیعری جاهیلی هه‌بووه‌و پێ ی وابووه زۆربه‌ی زۆری شیعری جاهیلی له‌سه‌رده‌می جاهیلی و دوای پێغه‌مبه‌ر نووسراون.
بێجگه له ته‌ها حوسێن مێژوونوسی به‌ناوبانگی عێراقی (دكتۆر جه‌واد عه‌لی) یش زۆر به تێر‌و ته‌سه‌لی له كتێبه‌كه‌ی (المفصل في تاريخ العرب قبل الاسلام )، له‌به‌رگی شه‌شه‌م و له لاپه‌ڕه 489 تا 500 باس له وێكچوونه ده‌كاو به شێوه‌یه‌ك له لاپه‌ڕه 495 ده‌ڵێ : ئه‌من ئه‌و وێكچوونه‌ی نێوان قورئان و شیعری ئومه‌ییه به درووستكراو داده‌نێم. . گومانی تیدا نیه كه ئومه‌ییه شاعیر بووه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆزه‌كه‌ی بت په‌رست بوون ڕقی لێ هه‌ڵگرتوون ودژیان وه‌ستاوه. . بڕه شاره‌زایه‌كیشی ده‌رباره‌ی یه‌هوودییه‌ت و مه‌سیحیه‌ت هه‌بووه و یه‌كتاپه‌رستیشی زانیووه. . به‌ڵام واتێناگه‌م باسه‌كانی {الله و عه‌رش و مه‌لائیكه‌ت وقیامه‌ت و به‌هه‌شت ودۆزه‌خ ولێپرسینه‌وه‌و پاداشت وسزا}ی زانیبێ . . چونكه ئه‌م بابه‌تانه ته‌واوتایبه‌تن به ئیسلام و ورده‌كاریه‌كان چ لای یه‌هودیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت چ لای ئه‌حنافه‌كان، نه‌بوه. . ئه‌و بابه‌تانه‌ش كه له شیعری ئومه‌ییه‌دا هه‌یه كاری كه‌سانێكه كه له سه‌رده‌می ئیسلامی پێ ی هه‌ستاون و وایانزانیووه سودی بۆ ئیسلام هه‌یه. . . جه‌واد عه‌لی به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵی :له وانه‌یه ئه‌وشیعرانه له‌سه‌رده‌می {حه‌ججاجی كوڕی یوسف} دانرابن، چونكه خه‌ڵكانێكی بابه‌تێكی زۆریان له شیعروچیرۆك دژی حه‌ججاج نوسی. . بۆیه لایه‌نگرانی حه‌ججاجیش وه‌ڵامیاندانه‌وه‌و، ئه‌وشیعرانه‌یان نووسی . . چونكه حه‌ججاجیش له هۆزی (ثقيف) بووه، وه‌ك ئومه‌ییه.
ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ابن كثير ڕیوایه‌تێك دێنی وده‌ریده‌خا كه پێغه‌مبه‌رو ئومه‌ییه به‌یه‌ك گه‌یشتوون ویه‌كدیان بینیوه و بابزانین ابن كثير ده‌ڵێ چی : كاتێ ئومه‌ییه له به‌حرێن ده‌گه‌رێته‌وه تائیف به خزم و كه‌سه‌كانی ده‌ڵێ : ئه‌وه موحه‌ممه‌د باسی چی ده‌كا؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن : موحه‌ممه‌د ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌رم، ئه‌و پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌ی كه تۆ ئاواتت بۆ ده‌خواست. . ئیدی ئومه‌ییه ڕووده‌كاته مه‌ككه و یه‌كسه‌ر ده‌چێته لای پێغه‌مبه‌ر و پێ ی ده‌ڵێ : ئه‌ی كوڕی عبدالمطلب ئه‌وه ده‌ڵێ ی چی؟ پێغه‌مبه‌ریش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌فه‌رمووێ : ئه‌من پێغه‌مبه‌رم وبێجگه له {الله} ش هیچ خودایه‌كی دیكه نیه. . ئومه‌ییه‌ش ده‌ڵێ : پێم خۆشه سبه‌ی یه‌كدی ببینین و هه‌ندێ قسه بكه‌ین . . پێغه‌مبه‌ریش ده‌ڵێ باشه سبه‌ی یه‌كدی ببینین. . ئیدی بۆ سبه‌ی هه‌ردووكیان به یاوه‌ری هه‌ندێ له هاوه‌ڵانیان له‌ژێر سێبه‌ری كه‌عبه به یه‌ك ده‌گه‌ن. . سه‌ره‌تا ئومه‌ییه ده‌ست پێ ده‌كاو گوتارێك ده‌داو پاشان چه‌ند شیعرێك ده‌خوێنێته‌وه، كاتێ ته‌واو ده‌بێ ده‌ڵێ : ده‌ی موحه‌ممه‌د وه‌ڵامم ده‌وه. . ئیدی پێغه‌مبه‌ریش ده‌ست پێ ده‌كات و {سوره‌تی یاسین} ده‌خوێنێته‌وه كه ته‌واو ده‌بێ، ئومه‌ییه ده‌ڕوا به‌ڵام قاچه‌كانی تێك ده‌ئاڵێن . . ئیدی قوڕه‌یشیه‌كان دوای ده‌كه‌ون و ده‌ڵێن : ها ئومه‌ییه چی ده‌ڵێ ی؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ : شایه‌تی ده‌ده‌م موحه‌ممه‌د له‌سه‌ر هه‌قه. . پێیان گوت دوای ده‌كه‌وی و ده‌بیته موسڵمان ؟ ئومه‌ییه گوتی : جارێ نا بابزانم بارودۆخه‌كه چی لێد ێ . . ئیدی به‌ره‌و شام ده‌ڕواوله هه‌مان كاتیش‌دا پێغه‌مبه‌ر كۆچ ده‌كا بۆ مه‌دینه . . . دوای شه‌ڕی به‌در ئومه‌ییه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌یه‌وێ به‌ره‌و مه‌دینه بچێ و موسڵمان بێ . . به‌ڵام یه‌كێك ده‌یبنێ و پێ ی ده‌ڵێ بۆكوێ ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ : به‌ره‌و مه‌دینه و موسڵمان ده‌بم . . كابراش ده‌ڵێ : تۆ نازانی قلیب { شوینیكه كوژراوانی قوڕه‌یشی له شه‌ڕی به‌دردا تیادا نێژرابوو} كێ ی تێدایه؟ ئومه‌ییه‌ش ده‌ڵێ : نه‌خێر نازانم . . كابرا گوتی : هه‌ردوو كوڕه پوره‌كانت عوتبه و شه‌یبه‌ی تیادا نێژراوه. . ئیدی ئومه‌ییه كلك وگوێ ی وشتره‌كه‌ی ده‌بڕێ و پاشان شیعرێك به‌سه‌ر كوژراوانی به‌در ده‌خوێنێته‌وه و ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌ككه‌و له‌وێ وه‌ش بۆ تائیف و له‌وێ به كافری ده‌مرێ .
البداية والنهاية . به‌رگی دووه‌م . لا190 – 191.
باشه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر شیعره‌كانی ئومه‌ییه‌ی دزی بێ و له قورئانی دانابێ، چۆن ئومه‌ییه ده‌یه‌وێ به‌ره‌و مه‌دینه بڕوا‌و موسڵمان بێ ؟! ئه‌دی وانیه كاك ئارام؟!.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین له سوره‌تی یاسین و له ئایه‌تی 69 خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : وَمَا عَلَّمْنَاهُ الشِّعْرَ وَمَا يَنْبَغِي لَهُ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ وَقُرْآَنٌ مُبِينٌ (69)، واته {ئێمه شیعرمان فێر نه‌كردووه‌و شیعر بۆ ئه‌و نابێ . ئه‌وه‌ی فیرمان كردووه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌و قورئانیكی دیار‌و ڕوونه}.
له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته، {ئیمامی ته‌به‌ری} گێڕانه‌وه‌یه‌كی خۆش دێنێ وله خاتوو عائیشه ده‌گێڕێته‌وه : له عائیشه‌یان پرسیووه ئایا پێغه‌مبه‌ر هیچی له شیعر ده‌زانی ؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: له هه‌موو شتێك زیاتر ڕقی له شیعر ده‌بۆوه . . ئه‌وه نه‌بێ هه‌ندێ جار شیعری پیاویكی هۆزی قه‌یسی به نموونه ده‌هێناوه به‌ڵام ئه‌ویشی لێ تێكده‌چوو پاش وپێشی ده‌كرد. . تا ڕۆژێك ئه‌بوبه‌كر گووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئاوا نیه. . پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: به‌خودا من شاعیر نیم و بۆشم نابێ ببمه شاعیر. تفسير الطبري المجلد الثامن ص 6857 .
بابزانین كاڕل برۆكلمانی ڕۆژهه‌ڵاتناس ده‌رباره‌ی ئه‌م وێكچوونه‌ی نێوان هه‌ندێك له ئایه‌ته‌كانی قورئان شیعره‌كانی جاهیلی ده‌ڵێ چی : زۆربه‌ی شیعره‌كانی ئومه‌ییه هه‌ڵبه‌ستراون و په‌یوه‌ندی به‌وه نیه. . بێجگه له‌و شیعره‌ی كه وه‌كوو لاواندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوژروانی به‌در گووتویه‌تی. . بڕكلمان به‌رده‌وام ده‌بێ وده‌ڵێ : كلیمانت هوار بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كا گوایه شیعره‌كانی ئومه‌ییه یه‌كێكن له سه‌رچاوه‌كانی قورئان ئه‌مه‌ش ڕاست نیه‌و هه‌ڵه‌یه. تاريخ الادب العربي . ص. 113.
ئه‌وه كارل بڕۆكلمانی گه‌وره ڕۆژهه‌ڵاتناس و ئه‌وه‌ش ئارامی ناقیل و فه‌ریكه نووسه‌ر!! ئه‌رێ بڕوا به‌كامیان بكه‌ین باشه؟!
له‌لایه‌كی دیكه ابن سلام له كتێبه‌كه‌ی (طبقات شعراء الجاهليين والاسلاميين) وله‌لاپه‌ڕه 45 ده‌ڵێ : ڕۆژێك نابغه‌ی جوعدی شاعیر سه‌ردانی حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ بڕوا، حه‌سه‌ن پێ ی ده‌ڵێ : ئه‌ی باوكی له‌یلا شیعرێكمان بۆ ناخوێنێته‌وه؟ نابیغه‌ش ئه‌م شیعره ده‌ڵێ : (الحمدلله لاشريك له ومن لم يقلهافنفسه ظلما). . حه‌سه‌ن ده‌ڵێ ئه‌ی باوكی له‌یلا ئێمه ئه‌و شیعره‌مان به هی ئومه‌ییه زانیووه. . نابیغه‌ش ده‌ڵێ سویند به خودا ئه‌ی كوڕی پێغه‌مبه‌ر من یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و شیعره‌م گووتوه‌و ئومه‌ییه له‌منی وه‌رگرتووه. لێره‌دا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه زۆر جار شیعر گوتراوه به‌ڵام به‌ناوی یه‌كێكی دیكه بڵاو بۆته‌وه.
له هه‌مووی خۆشتر هه‌رده‌رباره‌ی ئومه‌ییه‌و شیعره‌كانی كاك ئارام، له‌په‌راوێزی ژماره 31 سه‌باره‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌و شیعره‌ی كه‌باسی به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌م ده‌كات ئه‌مه‌ی نوسیووه (الدكتور النجار نماذج اخرى من شعر امية بن ابي الصلت/مقالة من النترنيت)!!ئاخر تووخوا پێم بڵێن ئه‌مه چ جۆره ئاماژه‌كردنێكه به‌سه‌رچاوه؟!كاك ئارام هه‌تا له‌نه‌قڵ كردن ونوسینه‌وه‌ی ناوی سه‌رچاوه‌كانیش ئاگای له‌خۆی نه‌بووه‌ونه‌یزانیوه چۆنی نه‌قڵ كا و خواخوای بووه شته‌كان نه‌قڵ كاوپاشان بڵاویان كاته‌وه. . خوێنه‌ری به‌ڕێز خۆت بڕۆ سه‌ر ئه‌نته‌رنێت و ئه‌م ڕسته‌یه بنووسه و بزانه گوگڵ هیچت ده‌داتێ ؟! (مقالة من النترنيت) مانای چیه؟توێژه‌ری گه‌وره بۆ ناوی سایته‌كه‌ت نه‌نوسیووه؟ ئاوا شیعری جاهیلی و قورئان به‌راورد ده‌كه‌ی؟ ئاوا سه‌رچاوه‌كانی قورئان كه‌شف ده‌كه‌ی؟!!. . . ساڵی 2006 {كامل النجار له سایتی الكتابات عێراقی} بابه‌تێكی نوسیبوو به‌ناوی سه‌رچاوه‌كانی قورئان و ده‌یویست به چه‌واشه‌و قسه‌ی بێ بنه‌ما بیسه‌لمێنێ كه شیعری جاهیلیش یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی قورئان.
كه‌واته ئێستا بۆ مان به دیاركه‌وت كه ئه‌و شیعرانه‌ی ئومه‌ییه كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ئایه‌ته‌كانی قورئان وێك ده‌چن هه‌موویان هه‌ڵبه‌ستراوون وبه‌ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
بابێینه سه‌ر خۆشترین نوكته‌ی بابه‌ته‌كه‌ی ئارام كه ئه‌ویش وه‌كوو خۆی به ئه‌مانته‌وه نه‌قڵی كردووه:
رؤبة بن العجاج
ئه‌م شاعیره خاوه‌نی ئه‌و قه‌سیده‌یه‌یه، كه باس له ئه‌بره‌هه‌و رِووداوه‌كه‌ى رِوخاندنى مه‌ككه‌ى پر له بت ده‌كات، له لایه‌ن ئه‌بره‌هه‌وه كه له‌وكاته‌دا مه‌ككه سه‌رچاوه‌ى بێباوه‌رِى و بت په‌رستى بوو.
بۆیه به‌م قه‌سیده‌یه باس له رِووداوه‌كه ده‌كات.
ومسهم ما مس أصحاب الفيل
ترميهم حجار من سجيل
ولعبت طير به‌م أبابيل
فصيروا مثل كعصف مأكول[41]
دواى چه‌ند ساڵێك له وتنی ئه‌م قه‌سیده‌یه، قورئان هاتوو به‌م ئایه‌ته هه‌مان قه‌سیده‌ى دووباره كرده‌وه:
((أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ{1} أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ{2} وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْراً أَبَابِيلَ{3} تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍ مِّن سِجِّيلٍ{4} فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَّأْكُول))[42]
واته: ئایا نه‌تزانیوه كه په‌روه‌ردگارت چیكرد به خاوه‌ن فیله‌كان، ئایا پیلانه‌كانی پوچه‌ڵ نه‌كردنه‌وه، پۆل پۆل باڵنده‌ى نه‌نارده سه‌ریان، تا به به‌ردی وه‌ك خشتى سوره‌وه‌كراو به‌رد بارانیان بكه‌ن، سه‌رئه‌نجام وه‌ك كاى خوراوى لێ‌كردن*.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست كه ده‌ڵێم نووكته توخوا گله‌ییم لێ مه‌كه چونكه زۆرم پێ خۆش‌بوو ئه‌و شاعیره واته (رؤبة بن العجاج)، نه‌ك شاعیری سه‌رده‌می جاهیلی بایه . . به‌ڵكوو زۆرم پێ خۆش‌بوو هاوچه‌رخی پێغه‌مبه‌ریش بوایه!! ده‌زانن بۆ ؟ چونكه ئه‌م شاعیره له ساڵی 145 كۆچی مردووه، واته 145 ساڵ دوای كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه !! ئافه‌رین توێژه‌ری گه‌وره، ئاوا شیعری جاهیلی و قورئان به‌راورد ده‌كه‌یت و پاشان زۆر به‌فیزو له‌خۆبایی بوونه‌وه بڕیارده‌ده‌یت وده‌ڵێ ی موحه‌ممه‌د شیعری جاهیلی دزیوه‌و له قورئانی داناوه؟! جه‌نابت كه له په‌راوێزی ژماره 41 ده‌رباره‌ی ئه‌م شاعیره‌و شیعره‌كه‌ی ئاماژه به (السيرة النبوية لأبن هشام باب شعر طالب بن أبي طالب في وقعة الفيل) ده‌كه‌ی ئه‌مه‌شت هه‌ر هه‌ڵه‌یه !! چونكه شیعره‌كه‌ی ڕوئبه له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه نه‌هاتووه، واته (باب شعر طالب بن أبي طالب في وقعة الفيل)، به‌ڵكوو له‌ژێر ئه‌م ناوونیشانه هاتووه( ماذكرفي القرا‌ن عن قصة الفيل وشرح ابن هشام عن مفرداته). . بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاش بیت كه ئه‌م شاعیره له ساڵی 145 كۆچی مردووه ئامۆژگاریت ده‌كه‌م چاوێك به‌م سه‌رچاوه‌یه‌دا بخشێنی (سير اعلام النبلا‌ء . الجز‌ء السادس ص 162).
ده‌رباره‌ی (زيد بن عمرو بن نفيل) یش هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم :
سه‌عیدی كوڕی یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌یدا بوونی ئیسلامدا موسڵمان بوو یه‌كێكیش بوو له‌و ده كه‌سه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر موژده‌ی به‌هه‌شتی پێدان. . لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێ : باشه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر شیعره‌كانی زه‌یدی دووباره له قورئان دانابنه‌وه سه‌عیدی كوڕی چۆن بڕوا به موحه‌ممه‌د ده‌كات و موسڵمان ده‌بی؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆژێك سه‌عیدو عومه‌ری كوڕی خه‌تتابی ئامۆزای ده‌بینن ئه‌وا پێغه‌مبه‌ر دوعای خێر له‌بۆ زه‌ید ده‌كات . . ئه‌وانیش پێیان سه‌یر ده‌بێ و ده‌ڵێن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا دوعا بۆ زه‌ید ده‌كه‌ی ؟ پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رمووی : به‌ڵێ . . زه‌ید له‌ڕۆژی قیامه‌تدا به ته‌نها وه‌ك ئوممه‌تێك زیندوو ده‌كرێته‌وه. ابن هشام به‌رگی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه 149 .
چونكه زه‌ید یه‌كتا په‌رست بووه‌و هه‌میشه به توندی ڕه‌خنه‌ی له قوڕیشیه بت په‌رسته‌كان ده‌گرت و ده‌یگووت ته‌نها خودای تاك و ته‌نیا بپه‌رستن.
ئارام به‌رده‌وامه له نه‌قڵكردن و دێته‌سه‌ر (قس بن سعادة الأيادي):
(قس بن سعاده) ش یه‌كێكه له‌و ئه‌دیبانه‌ى پشكى هه‌یه له قورئاندا و وه‌ك نموونه ئه‌م به‌ڵگه‌یه ده‌هێنینه‌وه:
یه‌كێكه له هه‌ره رِه‌وانبێژو حه‌كیمه‌كانى عه‌ره‌ب، له ساڵى 600 م كۆچى دوایی كردووه، زۆربه‌ى په‌خشان و شیعره‌كانى له بازارِى عكاظ خوێندۆته‌وه، محه‌ممه‌د زۆرى به‌دڵ بووه و كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌رى[57]، ئه‌گه‌ر سه‌یرى وتاره‌كانى بكه‌ین ده‌بینین سه‌جع و به‌لاغه‌كانى زۆر له قورئان جوانترن، به‌ڵام باسه‌كانى ئێمه به‌راوردی به‌هێزی نییه، به‌ڵكو باسكردنى ئه‌و ده‌قه كۆنانه‌ى سه‌رده‌می جاهیلییه كه له قورئاندا دووباره بونه‌ته‌وه.
((كلا بل هو إله واحد، ليس بمولود ولا والد، أعاد وأبدى، وإليه المآب غدا))[58]
كه لێره‌دا باس له بوونى خودا ده‌كات و وه‌سفى ده‌كات، كه له كه‌س نه‌بووه و مناڵى نییه، ئه‌م گوزارشته‌ى (قس) زۆر به‌هێزتره له گوزارشته‌كه‌ى قورئان كه‌له‌و وه‌رگیراوه و ده‌ڵێت:
((قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ{1} اللَّهُ الصَّمَدُ{2} لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَد))[59].
ئاخر كاك ئارام كه پێت ده‌ڵێم ناقڵ پێت ناخۆش نه‌بێ، ده‌زانی بۆ ؟ چونكه ئه‌م بابه‌ته‌ی كه جه‌نابت به‌ناوی خۆت بڵاوت كردۆته‌وه هی نووسه‌رێكی میسریه به‌ناوی (عزت اندراوس)، كه له‌سایتی (موسوعة تاريخ اقباط مصر) بڵاوی كردۆته‌وه !! تۆ ته‌نها ناقیل ووه‌رگێڕێكی ئه‌مینی به جیاوازی ئه‌وه‌ی خیانه‌تێكی عیلمیت كردووه‌و ناوی ئه‌وت لاداوه‌و ناوی خۆت له شوێنی ئه‌و نوسیووه!!ئه‌مه‌ش پیشه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و فه‌ریكه نوسه‌ره كوردانه‌یه كه‌بابه‌ت له ئه‌نته‌رنێت ده‌دزن و به‌ناوی خۆیان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. . پاشان تۆچیت تابڵێ ی گوزارشتی قس له گوزارشتی قورئان به‌هێزتره؟ ( ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه، ڕێك هی عزت اندراوس) ه، چونكه جه‌نابت هێشتا نازانی كامه شاعیر هی سه‌رده‌می ئیسلامیه‌و كامه شاعیریش هی سه‌رده‌می جاهیلیه ( ڕوئبه‌ی كوڕی عه‌ججاج )یش باشترین نموونه‌یه.
بابه‌ته‌كه‌مان به قسه‌یه‌كی زۆر جوانی دكتۆر عه‌لی وه‌ردی كۆتایی پێدێنین كه‌له‌كتێبی (اسطورة الادب الرفيع)، وله‌لاپه‌ڕه 217 دا ده‌ڵێ : توێژه‌ری به ئینساف ئه‌وه‌ی له قورئاندا ده‌یبینێ له هیچ بابه‌تێكی وه‌ك شیعر‌و په‌خشان و گوتار چ له‌پێش قورئانه‌وه هاتبن یان دوایه‌وه هاتبن نایبینێ . . قورئان هه‌ژانێكی گه‌وره‌ی له‌ناو ناخ و‌دڵ وده‌روونی خه‌ڵكی به‌رپا كرد . . قورئان كۆمه‌ڵێك چه‌مكی كۆمه‌ڵایه‌تی داهێنا كه ێشتر كه‌س په‌ی پێ نه‌بردبوو. . ئه‌مه‌ش پێوه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی قورئانی پێ هه‌ڵسه‌نگێنین.
سه‌رچاوه‌كان :
1- بورهان ئه‌مینی . ته‌فسیری ئاسان
2- ابن جرير الطبري . جامع البيان في تاويل اي القرا‌ن. دارالسلام للطباعة والنشر. الطبعة الثانية 2007 م
3- جواد علی . المفصل فی تاریخ العرب قبل الاسلام . الطبعة الثانية . 1993
4- طه حسین . في الشعر الجاهلي . دار المعارف للطباعة والنشر . سوسة . تونس.
5- ابن كثير . البداية والنهاية. مكتبة الصفا . الطبعة الاولى 2003 م .
6- الامام شمس الدين الذهبي . سير اعلام النبلا‌ء . الطبعة الحادة العشرة 2001 م . مؤسسة الرسالة .
7- ابن سلام . طبقات شعراء الجاهليين والاسلاميين. مكتبة الثقافة العربية.
8- ابن هشام . السيرة النبوية . الكتاب العلمي للنشر . بيروت 2008 م .
9- مارون عبود . رواد النهضة الحديثة. دار اللثقافة للطباعة والنشر.
10 - شوقي ضيف . تاريخ الادب العربي . العصر الجاهلي . دار المعارف . الطبعة الثانية 1977 .
11- كارل بروكلمان . تاريخ الادب العربي . الترجمة الى العربية عبدالحليم النجار. الطبعة الثالثة . دار المعارف بمصر.
12- طه حسين . المجموعة الكاملة . المجلد الخامس . الادب والنقد.
13- الدكتور علي الوردي . اسطورة الادب الرفيع . دار الوراق للنشر . الطعة الاولى 2009 م .
14- منصور ابو الشافعي . التنوير بالتزوير. مكتبة النافذة . الطبعة الاولى 2008 م.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





