به‌شی یه‌كه‌م
خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستت هه‌ندێك له بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت كه پێویسته خوێندنه‌وه‌ی به وردیی و پاشان به ڕاست زانینی و وتنه‌وه‌ی به قوتابیانیش .
گومانیشی تێدا نیه كه بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت هه‌ڵقولاَوه له (كتاب و سنة) و پاشان له وته‌ی زانایانی ئه‌م ئوممه‌ته، جا بۆیه – به یارمه‌تی خوای گه‌وره – هه‌ندێك له بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستتان، به‌و هیوایه‌ی كه سود به‌خش بێت و ببێته هۆی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ش – انشا‌ءالله - .
یه‌كه‌م: باوه‌ڕ بوون به ده‌ركه‌وتنی (مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو) (المهدی المنتظر) :
ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت باوه‌ڕیان به هاتنی (مه‌هدی) هه‌یه له ئاخر زه‌مانداو یه‌كێكه له بیروباوه‌ڕه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، به‌م فه‌رموده ڕاست و دروستانه‌ی كه ئێستا باسیان لێوه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها به چه‌ندان وته‌ی زانای ئه‌م ئوممه‌ته كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌ندازه‌ی ( تواتر)ی مه‌عنه‌وی، له‌و زانایانه‌ش ئیمامی شه‌وكانیی و ئیمامی به‌رزنجیی و ئیمام حافظ ابو الحسن الابری الجیزی، وه ئیمام سفاینی و چه‌ندان زانای تر.
وه فه‌رمووده‌ی صحیح هه‌یه كه ئه‌وه‌مان بۆ ڕۆشن ده‌كاته‌وه كه: (مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو) له بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وآ‌له وسلم)(1) وه له وه‌چه‌ی (حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی) یه – خوایان لێ ڕازی بێت – وه ناوی "مه‌هدی" وه‌ك ناوی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وآ‌له وسلم)، ناوی باوكیشی وه‌ك ناوی باوكی پێغه‌مبه‌ر وایه، واته: ناوی "محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوالله" یه، وه فه‌رمووده‌كان بۆمان باس ده‌كه‌ن كه : نێو چاوانی فراوانه‌و لووتی به‌رزه، (واته: ناوه‌ڕاستی لوتی به‌رزه‌و سه‌ری لوتیشی نزمه)، وه حه‌وت یان هه‌شت یان نۆ ساڵ له‌م زه‌وییه‌دا ده‌مێنێته‌وه. له‌و فه‌رمودانه‌ش :
1- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌فه‌رموێ: ( مه‌هدی له بنه‌ماڵه‌ی منه‌و نێو چاوانی فراوانه‌و لوتی به‌رزه، سه‌ر زه‌وی پڕ ده‌كات له داد‌و فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ت، له كاتێكدا كه زوڵم و ناڕه‌وایی له زه‌ویدا فراوانه، وه حه‌وت ساڵ له‌م زه‌وییه‌دا ده‌مێنێته‌وه) رواه ابو داود و الحاكم عن ابی سعید الخدری و حسنه الالبانی فی صحیح الجامع .
2- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌فه‌رموێ : (له كاتێكدا كه زه‌وی پڕ ده‌بێت له زوڵم و ناڕه‌وایی، خوای گه‌وره پیاوێك له بنه‌ماڵه‌ی من ده‌نێرێته خوارێ، كه ناوی له ناوی منه‌و باوكیشی له ناوی باوكی منه، دواتر سه‌ر زه‌وی پڕ ده‌كات له داد‌و فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ت كه پێشتر زوڵم و ناڕه‌وایی تێدا بلاَو بوبوه‌وه. هه‌روه‌ها بارانێكی زۆر‌و به پیت ده‌بارێ و زه‌ویش به‌روبوومێكی زۆری ده‌بێ، وه حه‌وت یان هه‌شت یان نۆ ساڵ له سه‌ر زه‌وی ده‌مێنێته‌وه) . رواه الطبرانی والبزار وأبو نعیم و رمز السیوطی لصحته فی الجامع، راجع السلسله الصحیحة رقم الحدیث 1529 .
3- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌فه‌رموێ : (مه‌هدی له بنه‌ماڵه‌ی منه‌و له وه‌چه‌ی فاتمه‌یه) . حدیث حسن، رواه أبوداود وابن ماجة والحاكم عن أم سلمة، و له شواهد كثیرة، انظر السلسله الضعیفة 1/108 .
4- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌فه‌رموێ : (مه‌هدی له بنه‌ماڵه‌ی منه‌و له یه‌كێك له شه‌وه‌كاندا كردوویه‌تی به یه‌كێك له به‌نده صالحه‌كانی خۆی ) . رواه احمد و ابن ماجة عن علی u و صححه الشیخ احمد شاكر، انظر الصحیحة رقم الحدیث 2371 .
5- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌فه‌رموێ : ( له كۆتاییی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا خه‌لیفه‌یه‌ك دێت، كه له هاتنی ئه‌ودا ڕزق و ڕۆزی ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێت هیچ كه‌سێك گوێ نادات به ماڵی دونیا) . رواه مسلم و احمد عن جابر و ابی سعید الخدری – رضی الله عنهما - .
به‌لاَم دیاریكردنی هاتنه‌كه‌ی له ماوه‌یه‌كی دیاری كراودا، ته‌نها خوا ئاگاداره پێیی و له كاره نادیاره‌كانه، به‌لاَم فه‌رمووده هه‌یه له سه‌ر نزیكی هاتنی، هه‌رشتێكیش كه چاوه‌ڕوانی هاتنی بین نزیكه هاتنی، [و لتعلمن نبأه بعد حین].
دووه‌م : باوه‌ڕبوون به ده‌ركه‌وتنی ( مه‌سیحی ده‌جال – المسیح الدجال ) :
پێشه‌كی وشه‌ی (مه‌سیح) له زمانه‌وانیدا به (ده‌جال) ده‌وترێ و هه‌روه‌ها به عیسایش ده‌وترێ، وه‌ك "ابن حجر" ده‌فه‌رموێ، به‌لاَم كاتێ مه‌به‌ست پێی ده‌جال بێت ده‌وترێ: المسیح الدجال، وه كاتێ به ڕه‌هایی باس كرا‌و نه‌وترا (مه‌سیحی ده‌جال) ئه‌وه مه‌به‌ست پێی عیسایه "علیه السلام" .
وه به ده‌جال وتراوه ( مه‌سیح) واته: چاوی ڕاستی كوێره، یا به مانای ئه‌وه‌یه كه: پێ ڕائه‌كێشێ به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا .
وه ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه له ئاخر زه‌ماندا (مه‌سیحی ده‌جال) دێت و یه‌كێكه له نیشانه گه‌وره‌كانی ئاخر زه‌مان، وه به به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروست (القول الراجح) یه‌كه‌مین نیشانه‌ی دونیا ئاخره، وه گه‌وره‌ترین ناڕه‌حه‌تیی و به‌لاَیه له سه‌ر ڕووی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه كه ڕووده‌دات، وه هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك كه هاتووه هۆشیاری گه‌له‌كه‌ی خۆی كردووه به هاتنی مه‌سیحی ده‌جال، وه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌رباره‌ی (ده‌جال) ده‌فه‌رموێ: "ده‌جال" واته: گومڕایی كردنی خه‌ڵكی به‌و شتانه‌ی كه ده‌یكات، كه له ڕاستیدا هیچ پایه‌و ئه‌ساسێكی نیه، وه فه‌رمووده‌ی ڕاست و دروست هه‌یه كه گه‌یشتۆته پله‌ی (تواتر)و زانیاری ته‌واویش ده‌گه‌یه‌نێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌فه‌رموێ: من ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له ناڕه‌حه‌تی هاتنی (ده‌جال)، وه ته‌واوی پێغه‌مبه‌رانیش گه‌له‌كه‌ی خۆیانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌و به‌لاَ گه‌وره‌یه، وه پێغه‌مبه‌ر نوحیش گه‌له‌كه‌ی خۆی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌لاَم من شتێكتان پێ ده‌ڵێم كه هیچ پێغه‌مبه‌رێك به گه‌له‌كه‌ی نه‌وتووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ده‌جال كوێره‌و به‌لاَم به ڕاستی خوای گه‌وره كوێر نییه. رواه البخاری ومسلم .
وه له شوێنێكی تردا ده‌فه‌رموێ: ده‌جال قه‌دو بالاَیه‌كی زۆر به‌رزی هه‌یه، بۆیه هاوه‌لاَن ده‌ڵێن: وامان ده‌زانی كه ده‌جال له هۆزی دار خورمایه. رواه مسلم .
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : (كاتێ كه ده‌جال دێت، خه‌ڵكی له ترسی به‌لاَو نه‌هامه‌تیه‌كانی به‌ره‌و كێوه‌كان هه‌ڵدێن) رواه مسلم.
به هه‌رحاڵ له فه‌رموده‌ی (تمیم الداری)دا كه ئیمامی موسلیم ده‌یگێڕێته‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه: (ده‌جال بوونی هه‌یه‌و له جه‌زیره‌یه‌كی نزیك ئاودایه‌و له‌وه‌دایه كه خوا ئه‌مری پێ بكات و بێته ده‌ره‌وه، وه ماوه‌ی مانه‌وه‌شی له زه‌ویدا چل ڕۆژه، ڕۆژی یه‌كه‌می به یه‌ك ساڵ ده‌ڕوات و ڕۆژی دووه‌می به مانگێك ده‌ڕوات و ڕۆژی سێ یه‌می به هه‌فته‌یه‌ك ده‌ڕوات و ڕۆژه‌كانی تری ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و وه‌ك ئێستا ده‌بێت، وه له نێوان شام و عێراقدا دێته ده‌رێ، وه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی شوێنی ده‌كه‌ون یه‌هودو ژنانن، هه‌روه‌ها حه‌فتا هه‌زار یه‌هودی ئه‌صفه‌هانی شاری ئێران شوێنی ده‌كه‌ون . به‌لاَم له‌م كاته‌دا دوو شوێن پارێزراون كه بریتین له شاری مه‌ككه‌و مه‌دینه، كه فه‌رمووده‌ی صحیح هه‌یه‌و ده‌فه‌رموێ : (هیچ شارێك نییه كه ده‌جال نه‌چێته ناویی و پێی تێ نه‌خات بێجگه له مه‌ككه‌و مه‌دینه، كه مه‌لائیكه پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن) . رواه البخاری و مسلم .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) زیاتر پێناسه‌ی ده‌جالمان بۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شاراوه نه‌بێت لای هیچ كه‌س و ده‌فه‌رموێت : (ده‌جال داوای خوایه‌تی ده‌كات و داوا ده‌كات له ئاسمان باران ببارێنێت ئه‌ویش ده‌یبارێنێ، وه داوا ده‌كات له زه‌وی به‌روبومی ببێت، ئه‌ویش به‌روبوم ده‌ڕوێنێ، به‌هه‌شتی هه‌یه‌و خاوه‌نی ئاگره‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوێره‌و به نێو چاوانیه‌وه نووسراوه كافر، له كۆتاییشدا عیسی "علیه السلام" دێته خوارێ و ده‌یكوژێ، وه پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌ستی دوعای به‌رز كردۆته‌وه‌و فه‌رمویه‌تی: (اللهم إنی أعوذ بك من عذاب القبر ومن عذاب النار ومن فتنة المحیا والممات ومن فتنة المسیح الدجال ) متفق علیه . ئێمه‌ش ئه‌م دوعایه ده‌ڵێینه‌وه‌و ده‌ڵێین ئامین .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





