سه‌ره‌تا بیرۆزبایی له جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م كه توانی دوای یانزه ساڵ كۆنگره‌یه‌كی تر بۆ پارتی ببه‌ستی ئه‌وه‌ش دروست دژی په‌یره‌وی ناوخۆیه وه ده‌بێت كۆنگره هه‌ر چوار ساڵ جارێك ببه‌ستری. له سایه‌ی خوا سیانزه‌یه‌مین كۆنگره‌ی پارتیمان بینی به‌بی به‌شداری كردنی ده‌یه‌ها كادر و پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری ئه‌نفال و كیمیا باران و زه‌حمه‌ت كێشه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه چه‌ند ساڵه به پارتیه‌وه ماندوو بوون. ئه‌گه‌ر له تی ڤی یه‌كانه‌وه ته‌ماشای كۆنگره بكه‌ین ده‌بینین بۆ كۆنسێرته‌كانی شه‌وانه هه‌رچی گه‌نجی شاری هه‌ولێره ئه‌وانه‌ی له رێكخراو و لقه‌كاندا ئیش بۆ پارتی ده‌كه‌ن و له‌كاتی هه‌لبژاردنیشدا لایه‌نێكی تر هه‌ڵده‌بژێرن، بۆ ئه‌و ئاهه‌نگانه به‌شداری هه‌ڵپه‌ركی و كه‌یف خۆشی خۆیان بوون. له بریتی به‌شداری كردنی كادره دڵسۆزه‌كانی پارتی، چه‌ندین كه‌سایه‌تی تری نه‌شیاو و ڕابردوو ناپاك به‌شداریان كرد. كادر و پێشمه‌رگه‌كانیش له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ته‌ماشای سه‌مای ئه‌وانه‌یان ده‌كرد له‌م رۆژه ئازاد و جاده پان و به‌رینه‌دا زۆرێك له‌وانه چه‌ندین جار په‌ت په‌تێنیان له نێوان پارتی و لایه‌نه‌كانی تردا كردوه و خۆ ڕاگر نه‌بوون له ساته هه‌ستیاره‌كاندا بۆیه ده‌بینین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر هه‌موو ژیان و ماڵ و سامانێكیان له پێناوی پارتیدا به‌خشیوه كه پێشتر له چه‌ند پۆستێكی باڵادا بوون به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خانه نشین كراون ئیتر له‌لای پارتی گوێیان پی نادری و ته‌نانه‌ت بۆ كۆنگره‌ش بانگ نه‌كراون. ئیتر كوا وه‌فا بۆ ماندوو بوونیان؟ كوا ڕێز بۆ خزمه‌تیان؟ كوا پاداشت بۆ خیانه‌ت نه‌كردنیان؟ ئه‌ی ئه‌م كه‌سانه بۆ شاراوه‌ن؟ ئایا بۆ كه‌س نایان بینی؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی دیاره چونكه دڵسۆزی پارتی و بارزانی بوون و ماستاو چی نه‌بوون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





