كۆچی یه‌كجاریی دكتۆر ئه‌فراسیاو هه‌ورامی، مێژوونووسی ناسراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، داخێكی گه‌وره‌ی به دڵمانه‌وه ناو یه‌كجار جه‌رگبڕ بوو. مخابن كه كێشه‌و زه‌حمه‌تیه‌كانی ژیان له وڵاتێكی گوزه‌ران تێدا قورس و شێواوی وه‌ك ڕووسیای ئه‌مڕۆدا، نه‌ك هه‌ر بوونه كۆسپی به‌رده‌می جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی نووسینی و كه‌له‌به‌ری دیاریان خسته بنیاتی ته‌مه‌نی، به‌ڵكوو بارێكی ئاڵۆزی ده‌روونییان له‌لا دروست كرد، تا دواجار كێشایه‌وه بۆ زه‌فه‌رپإهێنان و بڕاندنه‌وه‌ی ژیانه پڕ له به‌خشینه‌كه‌ی به جه‌ڵته‌ی مێشك.
قورسایی و كاریگه‌ریی كۆچی ئه‌و زاته -به‌تایبه‌ت- بۆ ئێمه‌ی هاوپیشه‌ی كه باش ئاگاداری كار‌و چالاكیه‌كانی بووین و ده‌مانزانی تا چ ڕاده‌یه‌ك په‌رۆشی مێژوونووسی و مێمڵی به‌ڵگه‌نامه دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانه له ئه‌رشیڤه‌كانی ڕووسیا، بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی نوێی كوردی له‌به‌ر ڕۆشنایییاندا به ڕاستی و دروستی و به‌بإ چه‌واشه‌كاری پإ بنووسرێته‌وه، له هه‌ر كه‌سێكی دی زیاتره. كتێبه‌كانی، كه پشت به‌ستوو به به‌ڵگه‌نامه گه‌لێك ڕاستیی شاراوه‌ی مێژوویان بۆ یه‌كه‌مین جار ئاشكرا كردووه‌و گه‌لێك هه‌ڵه‌ی مێژووییشیان پإ ڕاست كراوه‌ته‌وه، گه‌واهی بإئه‌ملاوئه‌ولای ئه‌م قسه‌یه‌ن. ئه‌و، له‌و به‌هره ناوازه‌و كه‌سه ده‌گمه‌نانه بوو، كه ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێكی بإگیروگرفت و گونجاوی گوزه‌رانی بۆ فه‌راهه‌م بكرابایه‌و بإخه‌م بوایه له دابینكردنی پێویستیه‌كانی ژیاندنی خێزان، دڵنیاین هه‌م كاری گه‌وره‌تری لی ده‌وه‌شایه‌وه و به‌رهه‌می گرانبه‌هاتری ده‌خسته كتێبخانه‌ی مێژووی كورده‌وه، هه‌م نه‌بوونی و هه‌ستكردن به بإپشتیوانی و بإقه‌دری دڵیان ئازار نه‌ده‌داو به‌رده‌وام ناڕه‌حه‌تیان نه‌ده‌كرد، تا جاروبار له‌لای دۆستانی بكه‌وێته ده‌رده‌دلڕ و نائومێدی سه‌ری تإبكات. بۆیه به ڕاشكاوی ده‌ڵێین: هه‌موومان له ئاستی پیاوێكی وادا كه نه‌مانتوانی وه‌كوو پێویست هاوكارو پاڵپشتی بین، به‌رپرس و جێی گله‌یی و ڕه‌خنه‌ین!
ئه‌گه‌رچی تازه هیچ ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتنێك دادمان نادات و قه‌ره‌بووی زیانی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستچوونی كه‌سێكی وامان بۆ ناكاته‌وه، ئه‌وی نه‌چوه بچإ، ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه چی‌یان پإ ده‌كرإ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی به‌رهه‌مه ده‌ستنووسه‌كانی، كه 10 ده كتێبێك ده‌بن، پێویست وایه وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بیكه‌ن، (بنكه‌ی ژین) یش له‌لای خۆیه‌وه كه پێشتر درێغیی به‌رامبه‌ر نه‌كردووه، ئاماده‌ی هه‌موو خزمه‌تێكی له‌و جۆره‌یه. پاشان دابینكردنی ژیانی هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی ("ماردین"ی كچی كه هه‌ووه‌لڕ ساڵی خوێندنیه‌تی له به‌شی قانوونی زانكۆ له مۆسكۆ و "ئارێز"ی كوڕی كه پۆلی 10هه‌می بڕیوه‌و به‌رده‌وامه له خوێندن)، هه‌ر لایه‌نێكی وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یا ده‌وڵه‌مه‌ندانی خه‌مخۆری ئه‌م بواره پێی هه‌ڵده‌سووڕإ.
مایه‌وه ئه‌م ژیاننامه‌ی نیوه‌ناچڵی دكتۆر ئه‌فراسیاو هه‌ورامی -بۆ مێژوو- تۆمار بكه‌ین:
ناوی ته‌واوی ئه‌فراسیاو حه‌مه‌شه‌ریف خواجه‌حسێنه، ساڵی 1957 له دێی (نۆدشه) ی هه‌ورامانی ئه‌ودیو. له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر له‌دایك بووه. په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانی له كۆتاییی ساڵانی حه‌فتادا له (كرماشان) ته‌واو كردووه. پاش ڕووخانی ڕژێمی پاشایه‌تیی حه‌مه‌ڕه‌زا له ئێران، چووه‌ته ناو جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریی كورد و چالاكیی سیاسیی نواندووه. سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا، به‌هۆی ناله‌باریی هه‌لومه‌رجه‌كه‌و ژیانیه‌وه، چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، تا ساڵی 1983 له شاری (مۆسكۆ) ی ڕووسیا گیرساوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌وإ بڕوانامه‌ی دكتۆرای له مێژووی حكوومه‌تی میللیی كوردستان له مه‌هاباد هێناوه. ساڵی 1986 له‌گه‌لڕ ئافره‌تێكی ڕووسیی مامۆستای زمانی فه‌ره‌نسیدا له زانكۆی ئۆكراین خێزانی پێك هێناوه. كوڕ‌و كچێكی "ئارێز" و "ماردین" ناوانی لی هه‌یه كه خوێندكارن. خۆیشی دوو برا (كه‌یكاوس، سه‌یفه‌ددین) و حه‌وت خوشك (هه‌ڕاڵه‌ی حه‌لیمی- نووسه‌رو مامۆستای زانكۆیه له مه‌ریوان، جوان، شه‌هناز، شه‌هلا- هه‌رسإ مامۆستان، عه‌ینه، قه‌تإ (قه‌دری) - هه‌ردوو كابانی ماڵن، خوشكێكی كۆچكردوویش) ی هه‌ن.
دكتۆر ئه‌فراسیاو، دواجار شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 15ی دیسه‌مبه‌ری 2010 به جه‌ڵته‌ی مێشك له (مۆسكۆ) كۆچی دواییی كرد‌و بڕیاره ته‌رمه‌كه‌ی بهێنرێته‌وه بۆ (مه‌ریوان)، تا له‌وإ به خاك بسپێردرإ.
دكتۆر ئه‌فراسیاو ئه‌م به‌رهه‌مه له‌چاپدراو و له‌چاپنه‌دراوانه‌ی هه‌ن:
بڵاوكراوه:
دانان-
1- مسته‌فا بارزانی له هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنتی سۆڤیه‌تیدا، ده‌زگای ئاراس- هه‌ولێر، 2003.
2- شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران و سۆڤیه‌ت، ده‌زگای سه‌رده‌م- سلێمانی، 2004.
3- تراژیدیای كورده‌كانی سۆڤیه‌ت، مه‌كته‌بی بیر‌و هۆشیاریی (ی. ن. ك) - سلێمانی، 2004.
4- كوردستانی پشت قه‌فقاس- دۆسیه‌ی تاوانه‌كانی ڕژێمی سۆڤیه‌ت به‌رامبه‌ر به كورده‌كانی ئه‌و وڵاته، بنكه‌ی ژین- سلێمانی، 2006.
5- كورد له ئه‌رشیڤی ڕووسیاو سۆڤیه‌تدا 1914-1924، ده‌زگای موكریانی- هه‌ولێر، 2006.
6- ڕووداوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌ی سۆڤێتیدا، بنكه‌ی ژین- سلێمانی، 2007.
7- ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌رده‌می دووه‌م جه‌نگی جیهانیدا (به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌رشیڤی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت)، بنكه‌ی ژین- سلێمانی، 2008.
وه‌رگێڕدراو:
1- موڕته‌زا زه‌ڕبه‌خت، له كوردستانی عیراقه‌وه بۆ لێواره‌كانی ڕووباری ئاراس، سان پیته‌ربۆرگ، 2003. (له‌فارسییه‌وه بۆ ڕووسی)
2- ئه‌ڤیریانۆڤ پ. ی، كورد له شه‌ڕه‌كانی ڕووسیا له‌گه‌لڕ ئێران و توركیادا (له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا)، مه‌كته‌بی بیر‌و هۆشیاریی (ی. ن. ك) - سلێمانی، 2004. (له‌ڕووسییه‌وه بۆ كوردی)
3- مه‌سعوود بارزانی، بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد، سان پیته‌ربۆرگ، 2005. (له‌كوردییه‌وه بۆ ڕووسی)
بڵاونه‌كراوه:
4- نه‌جه‌ف قولی په‌سیان، له مه‌هابادی خوێناوییه‌وه تا ئه‌وبه‌ری ڕووباری ئاراس، . (له‌فارسییه‌وه بۆ ڕووسی- ئاماده‌ی چاپه)
5- دكتۆر وه‌لید حه‌مدی، كورد‌و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌كانی بریتانیادا. (له‌كوردییه‌وه بۆ ڕووسی- ئاماده‌ی چاپه)
6- چه‌ند كوردناسێكی سۆڤێتی، بزووتنه‌وه‌ی كورد له سه‌رده‌می نوإ و هاوچه‌رخدا. (له‌ڕووسییه‌وه بۆ فارسی- ئاماده‌ی چاپه)
7- به‌ڵگه‌نامه‌كانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ئێران له سه‌رده‌می دووه‌م جه‌نگی جیهانیدا. (له‌فارسییه‌وه بۆ ڕووسی- ئاماده‌ی چاپه)
8- ئه‌لیكسانده‌ر كیسیلۆڤ، كوردستانی گڕگرتوو (شاندێكی نهێنی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) - بیره‌وه‌ریی سیخوڕێكی سۆڤیه‌تی. (له‌ڕووسییه‌وه بۆ كوردی- ئاماده‌ی چاپه)
9- موسه‌یلیان، بیبلیۆگراقیای كتێبی كوردی، (له‌ڕووسییه‌وه بۆ كوردی- ئاماده‌یه بۆ چاپه)
ئه‌مانه‌و چه‌ندین وتار‌و لێكۆلێنه‌وه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاوكراوه‌ی له چاپه‌مه‌نیه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا هه‌یه. كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م و پڕۆژه‌ی تریشی به‌ده‌سته‌وه بوو، خه‌ریكی ئاماده‌كردنیان بوو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





