
بەمەبەستی هەڵویست وەرگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر هەوڵی داخستنی بەشی شانۆ و مۆسیقا لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدا و لابردنی پەیگەرەكانی سەر شەقامەكانی بەغدا، ئیمڕۆ لە كاتژمێری 10ی بەیانی قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان و رۆشنبیرو هونەرمەند و نووسەران و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەبەردەم پەیمانگەی ناوبراو كۆبوونەوە.
ئەسماعیل موستەفا شەریف(عەمیدی پەیمانگە) وتی: ئەم پرۆتێستە دژ هەوڵی درێژەپێدان بە(حملەی ئیمان)ییەكەی سەدام حوسین رێكخستووەو هاوپشتی خۆمان بۆ هونەرمەندانی عیراق پیشان دەدەین.
سەبارەت بە هۆی ئەو بڕیارانە، مامۆستا ئەدیب ئەركەوازی، وتی: سەرەتای دەسەڵاتی هەر دیكتاتۆرێك بە كوشتنی رۆشنبیران و هونەرمەندان دەستپێدەكات. ئێمە هەر لە ئێستا بەریان پێدەگرین.
هەروا مامۆستا سەعدون كاكەیی وتی: هۆلاكۆ وەك دڕندەترین دەسەت، هێشتا رێزی لە هونەرمەندان گردو بە خاوەن(ئەقڵی زێڕین)ناویانی برد، كەچی ئێستا ئەو بێڕێزە لەرادەبەدەرە لەگەل هونەرمەندانی عیراق دەكرێت.
مامۆستایەیەكی تری هونەرە جوانەكان(عەباس حەمید گەرمكی)ی رایگەیاند: ناڕەزایەتییەكەمان دژ بە تێكدەرانی هونەرە, هونەر لە هەموو سەردەمەكان ناسنامەی گەلەو رۆڵی گەورەی خۆی هەبووە بەتایبەتی لە میزوبۆتامیا. هونەر مێژوو دەسەلمێنێ و بە نەمانی هونەر مێژوومان دەسڕێتەوە.
لەبارەی ئەگەری سەپاندنی بڕیارەكان لە بەغدا، سیروان نەورۆز، وتی: مومكن نییە لەبەرامبەر ئەو سووكایەتی و جەهالەتە بێدەنگ ببین.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





