
بۆ به‌ڕێزان: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار
پارێزگاری هه‌ولێر
به‌ڕێزان.. لای هه‌موان ئاشكرایه كه شاری هه‌ولێر له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بینایه‌ی زۆر گه‌وره‌ی لی دروستكراوه، به داخه‌وه هیچ یه‌كێك له‌م بینایانه هی حكومه‌ت نین به‌ڵكو هی كه‌سانێكن كه به هۆی بوونی ده‌سه‌ڵاته‌وه زه‌وییه‌كانیان له خه‌ڵكی هه‌ولێر داگیر كردووه و بچوكترین خزمه‌تی شاری هه‌ولێری پێنه‌كراوه، به‌ڵكو زیانه‌كانی زۆر زیاتره له قازانجه‌كه‌ی. به هه‌زاران دۆنم به ناوی (مساته‌حه) دراوه به پیاوانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وانیش یان كردویانه به شوقه و به نرخێكی زۆر گران داویانه‌ته‌وه به خه‌ڵك، یان كردویانه به سوپه‌رماركێت یان كردویانه به چێشتخانه یان ئۆتێلی زۆر گه‌وره یان مۆڵ. وا خه‌ریكه خه‌ڵكه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر به ته‌واوی ده‌خنكی به تایبه‌تی له هاوین واقیعێكی زۆر تاڵ به‌ڕی ده‌كرێت. بۆیه پێوسته بیر له‌وه بكرێته‌وه چه‌ند پاركێكی گه‌وره له ناو شاری هه‌ولێر دروست بكرێت، ئه‌گه‌ر چی له نێو ئه‌م شاره‌دا جێگه نه‌ماوه هه‌مووی هه‌ر دراوه به لێپرسراوان، ته‌نیا شوێنێك له ناو هه‌ولێر مابی ئه‌و چه‌ند دۆنمه زه‌وییه‌یه كه پێشتر تاكو (31) ی ئابی (1996) مه‌كته‌بی سیاسی (ی. ن. ك) بووه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی (عه‌ینكاوه-هه‌ولێر)، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ئێستا ته‌ختی كردوه‌و قسه هه‌یه هه‌ر پارتی دیموكراتی ده‌یه‌وێ بیكاته بینای زۆر گه‌وره تا باشتر خه‌ڵك بخنكێنی.
ئێمه به‌ناوی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر داوا له هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین ئه‌م شوێنه بكرێته پاركێك بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ری سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر زیاتر ببێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مافێكی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كانی (كورانی عه‌ینكاوه و به‌ختیاری و ته‌یراوه و نووسه‌ران و حاكماوه و شۆڕش و سه‌لاحه‌ددین و ئاری) یه كه له نزیكیان پاركێك هه‌بێت، تا خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه بتوانن ساتێك به ئارامی ژیان بگوزه‌رێنن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م شوێنه بكرێته هه‌ر شتی جگه له پارك.. بۆ خه‌ڵك به راستی زوڵمێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه له ئاینده‌ی شاری هه‌ولێر به گشتی و ئاینده‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه ده‌كری، هێنده‌ی تر خه‌ڵك ده‌خنكێنن، تكا ده‌كه‌ین مه‌یده‌ن به چه‌ند مشه‌خۆرێك، بیده‌نه‌وه به خه‌ڵك و خزمه‌تی خه‌ڵكی پی بكه‌ن.
چاوه‌ڕوانین له هه‌موو لایه‌كتان به زووترین كات وه‌ڵامی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر بده‌نه‌وه و چیتر زوڵم له‌م شاره مه‌كه‌ن.. هه‌ر هه‌وا مابوو ئه‌ویشمان لی داگیر مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات ژیان له هه‌ولێر نامێنی سه‌رتاپای ده‌بێته جاده‌و سه‌یاره‌و بینایه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران. ئه‌و شاره‌ی بۆ خزمه‌تی مشه‌خۆره ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌و چه‌ند كارگه‌یه‌ی كه له سه‌رده‌می به‌عسی هه‌بوو كه‌چی درایه ئه‌م دزانه، له‌وانه كارگه‌ی نه‌سیجی هه‌ولێرو كارگه‌ی جگه‌ره‌و كارگه‌ی مه‌ڕمه‌ڕو كارگه‌ی قیڕ و كارگه‌ی مافور و كارگه‌ی ئالیكی ماسی و كارگه‌ی ئه‌لبان و چه‌ندان شوێنی تریش.
تكایه ئه‌م زوڵمه راگرن، واز له خه‌ڵكی هه‌ولێر بهێنن با به خه‌ڵكه دڵسۆزه‌كه‌ی خۆی خزمه‌تی خۆی بكات.
كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی بواری ژینگه‌پارێزی له هه‌ولێر
محمد علی، رسول ڕحمد، ئازاد محمد، ئاری علی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





