دیاره هه‌رێمی کوردستان له روی باران بارین وئاوی ژێر زه‌وی و له پیتی خاکه‌که‌ی به پله‌ی یه‌که‌م دێت له ئاست خاکی عێراق، به‌هۆی ئه‌م هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیانه بڕشتێکی باشی هه‌یه چ له دانه‌وێله‌و سه‌وزه‌و میوه‌جات، له هه‌مان کاتێشدا روبه‌رێکی به‌رفراوانمان هه‌یه له زه‌ویی زورگ وچیا و زه‌ویی به‌رده‌لان، دیاره رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌ی دانیشتوان رو له زیادی ده‌کات ئه‌ویش پێویستی به:
-
دابین کردنی خۆراک هه‌یه بۆ چه‌ند به‌رانبه‌ر، چونکه ئاسایشی خۆراک که‌متر نیه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ویش ده‌بێت هه‌ولی زیاد کردنی به‌رهه‌می کشتوکالی بدرێت له رێگای ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، به مه‌به‌ستی دابین کردنی ئاسایشی خۆراک بۆ هه‌رێمی کوردستان ئه‌ویش به پاراستی زه‌ویه کشتوکالیه‌کان وهه‌ولی ئه‌وه بدرێت زیاده‌رۆیی له‌سه‌ر زه‌ویه کشتوکالیه‌کان نه‌کرێت له هه‌مان کاتدا پارێزگاری بکرێت له زیاده‌رۆیی ره‌گه‌زه‌که‌ی.
-
ئه‌و ژماره زۆره‌ی کوردستان پێویستی به فراوان کردنی شار‌و شارۆچکه‌و دێهاته‌کان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بون، جالێره‌دا پلان چۆن دابرێژرێت بۆ ئه‌و دوو خاله‌ی سه‌ره‌وه ئه‌یش ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ وشاره‌وانی ئه‌گه‌ر ئه‌وفراوان بونه له‌سه‌ر حسابی زه‌ویه کشتوکالیه‌کان بێت ئه‌وه بێ شک هاوکێشه‌که تێک ده‌چێت ده‌بێته هۆی:
- ئاسایشی خۆراک ده‌سته‌به‌ر نابێت به‌ره به‌ره لادێکان ده‌که‌ونه به‌ر شالاوی فراوان بونی شاره‌کان.
- خه‌لکی لادێنشینه‌کان پیشه‌کانیان لێ زه‌وت ده‌کرێ.
- بێ‌کاری رۆژ له‌دوای رۆژ له زیاده ده‌بێت.
- به‌روبومی ئاژه‌لی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت به‌هۆی نه‌مانی لادێکان.
به‌ڵام رێگاچاره‌یه‌کی تر هه‌یه حکومه‌تی هه‌رێم پلانی بۆ دابرێژێ ئه‌ویش دروست کردنی شار ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویی کشتوکالیش بێت به سیسته‌می ستونی نه‌ک ئاسۆیی که ئێستا له کوردستان په‌یره‌و ده‌کرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فراوان کردنی شار‌و شارۆچکه له‌سه‌ر حسابی زه‌ویه زورگاوی وشاخاویه‌کان بێت ئه‌وا بێ گومان ئه‌م سودانه‌ی ده‌بێت، له‌م حاله‌ته‌دا ئه‌نجامه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌ی خاله‌کانی سه‌ره‌وه ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی کوردستانی خۆمان بکه‌ین ده‌بینین که به هه‌زاره‌ها دۆنم زه‌ویی به‌رده‌لانمان هه‌یه که بۆ دروست کردنی شار‌و شارۆچکه‌کان ده‌شێ و هیچ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌روبومی کشتوکالدا نابێت له‌هه‌مان کاتیش‌دا دیمه‌نی جوان ورازاوه له خۆ ده‌گرێ وله قه‌یرانی نیشته‌جێبون رزگاریمان ده‌بێ.
به‌داخه‌وه زه‌ویه کشتوکالیه‌که‌ی هه‌ولێری کاکی به‌کاکیه‌که‌م و به‌رانیه‌تیه دلگیره‌که‌م به‌ر شالاوی کۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان که‌وتون، رۆژانه مزایه‌ده له‌سه‌ر روبه‌ری به‌رفراوان ده‌کرێت هه‌ر کۆمپانیایه‌و به هه‌زار دۆنمی کشتوکاڵی زیاده‌رۆیی له‌سه‌ر ده‌کا گوندنشینه‌کان مه‌رداره ره‌سه‌نه‌کان جوتیاره خاوه‌ن ئه‌زمونه‌کان به هه‌ناسه ساردیه‌وه پیشه‌ی باب وباپیرانیان لێ زه‌وت ده‌کرێ.
ئه‌رێ کاکی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌کان؟ ئایا تۆ به‌رپرسی ئه‌و که‌رته بێ خاوه‌نه نیت؟ ئه‌رێ کاکی وه‌زیر؟ قه‌ت رۆژێک له رۆژان سه‌ردانی ئه‌و لادێ ئه‌نفالکراوانه‌ت کردوه، که رۆژانه به‌ر لافاوی پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌که‌ون؟ به چ مافێک لێدوان له رۆژنامه‌کان ده‌ده‌ی گوایه پاش سێ ساڵی تر هه‌رێمی کوردستان پێویستیی به هاورده‌ی به‌روبومی کشتوکاڵی نابێت؟ به‌ڵام واپێده‌چێ ئێوه تۆزێک بێ ئاگا بن له‌و روداوانه. ئێمه وه‌کو جوتیارانی ده‌شتی هه‌ولێرو به‌رانه‌تی هانای خۆمان بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت وپه‌رله‌مان ده‌به‌ین، به‌هانای ئه‌و جوتیاره ره‌ش و روتانه بکه‌ون. ئه‌رێ هه‌ر ئه‌وانه نه‌بون له شۆڕشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی کوردستان خۆیان و رۆڵه‌کان وسه‌رو سامانیان ده‌کرده قوربانی کورد و کوردستان؟ په‌ناگه‌و جێی حه‌وانه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌کانی رزگاری کوردستان بون؟ ئه‌رێ چوار هه‌زار وپێنج سه‌د گوندی ئه‌نفالکراو له‌بیر کران؟ وه‌رن سه‌یر که‌ن رۆژانه به سه‌دان ته‌ن بلۆک و چه‌مه‌نتۆ و ئاسن ده‌که‌ن به قورگی ئه‌و خاکه پر به پیت و به‌ره‌که‌ته، ئه‌وا له سایه‌ی ئازادی و دیموکراسی وحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زه‌ویه کشتوکاڵیه‌کانتان کرد به قوربانیی کۆمه‌ڵێک کۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌ر. له کۆتاییدا ده‌ڵێم سه‌د خۆزگه‌مان به کفن دز.
که‌مال به‌حرکه‌یی
شاره‌زا له بواری کشتوکاڵی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





