(پێنووسه‌كانتان پاك و پیرۆزن، بۆیه بۆ كاری پاك و پیرۆز به كاریان ببه‌ن)
پێنووس و خامه‌و قه‌ڵه‌م هه‌ر سێكه‌یان یه‌ك شتن، ئه‌م پێنووسه له مێژووی جیهان به گشتی و مێژووی كورددا به تایبه‌تی ڕێز‌و حورمه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا یه‌ك سوره‌تی ناو ناوه (القلم) و له ئایه‌تی یه‌كی ئه‌و سوره‌ته‌دا سوێند به قه‌ڵه‌م ده‌خوات و ده‌فه‌رموێت وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ پێشینه‌كان زۆر كۆن ووتویانه خامه پیرۆزه‌و قورئان و دیرۆك و ئه‌خلاق و زانستی پێ نووسراوه‌ته‌وه!، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانا‌و نوسه‌رو شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندو په‌ندبێژه‌كانی كورد، نووسین و هۆنراوه‌و په‌ندیان بۆ تایبه‌ت كردوه... زۆر كه‌سیش به قه‌ڵه‌مه‌كانیان خه‌باتیان كردوه ئیتر له ڕێگه‌ی دین بێت یان نه‌ته‌وه بێت یان مرۆڤایه‌تی.. وه هه‌ندی جار ئه‌م قه‌ڵه‌مانه له دژی زوڵم و سته‌م و گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌وڵه‌ت بوون و پێیان ووتراوه (قه‌ڵه‌مه بوێره‌كان) .. زۆر جاریش خودانی ئه‌و قه‌ڵه‌مه بوێرانه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌و لێیان دراوه‌و زۆر جاریش ئه‌م سته‌مه‌ی سه‌ر قه‌ڵه‌مه بوێًره‌كان به (مه‌رگ) ی خاوه‌نی قه‌ڵه‌م و خودی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ش كۆتایی هاتوه.. بۆیه له فره سه‌رده‌مدا كه‌م تا زۆر كه‌سانێكی قه‌ڵه‌مدۆست هه‌بوون و هاواریان كردوه‌و وتویانه (قه‌ڵه‌مه بوێره‌كان مه‌شكێنن!) ..، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستی منه باسی بكه‌م گۆڕینی كاره‌كته‌ری نووسینه له قه‌ڵه‌مه‌وه بۆ دانشێوه‌جی (كیبۆرد) (2) .، هه‌نوكه قه‌ڵه‌م ئه‌و پیشه‌پیرۆزه‌ی جارانی نه‌ماوه كه هه‌میشه‌و بێوه‌ستان له نووسیندا بێت و ناوه پڕ به‌هاكه‌ی جارانی كه (خامه‌ی پیرۆز) بوو له‌سه‌ری كاڵ بووه‌ته‌وه!، ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نووسن ڕاسته‌وخۆو بێ په‌نابردن بۆ قه‌ڵه‌م، ده‌چنه سه‌ر كۆمپیوته‌رو به یارمه‌تی دانشێوه‌جێكه‌ی ده‌ست به نووسین ده‌كات.. ڕاسته هه‌ندێك به (قه‌ڵه‌م) ده‌نووسن، به‌ڵام دواجار دێنه‌وه سه‌ر قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی سه‌رده‌م كه (دانشێوه‌جی) یه، بۆیه لێره‌وه ده‌توانین بێژین (دانشێوه‌جی) ئه‌ركی ڕاستینه‌ی قه‌ڵه‌می گرتوه‌ته ئه‌ستۆو كاره‌كانی قه‌لًَه‌م ڕایی ده‌كات.. له‌م نێوه‌نده‌شدا دیسان (دانشێوه‌جی) كان، سێ جۆر‌و تاقمن ئه‌ڵبه‌ته به شێوه‌ی نووسینی نووسه‌ره‌كه‌ی مه‌به‌ستمانه ئه‌گه‌رنا هه‌موو قه‌ڵه‌م و هه‌موو دانشێوه‌جێیه‌ك پاك و پیرۆزن.. جۆره‌كانیش ئه‌مانه‌ن (بوێر، ناوه‌ند، خۆفرۆش) ن، بوێره‌كان به هه‌موو جۆرێك له خزمه‌تی گه‌ل و وه‌ڵات و خه‌ڵكدان و ده‌خوازن هه‌ر چۆن ده‌كرێت خزمه‌ت بكه‌ن.. ناوه‌نده‌كان به ته‌واوی له خزمه‌تی گه‌ل و خه‌ڵكدا نین به‌ڵام دژی ئه‌و چه‌مه‌كه‌ش نین و جاری یه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه.. خۆفرۆشه‌كان به ته‌واوی دژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خه‌ڵك و وه‌ڵاتن و هه‌میشه دارده‌ستی كه‌سێك، لایه‌نێك و خزمه‌تكاری به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تن.، شه‌ڕی نێوان ئه‌م سی لایه‌نه (بوێر، ناوه‌ند، خۆفرۆش) به تایبه‌ت جه‌نگی نێوان (بوێر‌و خۆفرۆش) شه‌ڕێكی كۆن و قورسه و بڕیاردان له سه‌ر بردنه‌وه یان سه‌ركه‌وتنی لایه‌نێكیان په‌یوه‌ندیی به پشتگیری و هاوكاریی گه‌له‌وه هه‌یه و گه‌ل بڕیار ده‌دات كی سه‌رده‌كه‌وێت...، كه‌سانی خۆفرۆش و گه‌ل فرۆش هه‌میشه له بۆسه‌و سه‌نگه‌ردان بۆ چه‌وساندنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت شكاندنی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه كه ئێستا وه‌ك ووتمان بوونه‌ته (دانشێوه‌جی) .. بۆیه ئه‌ركی ئێمه‌یه به ده‌نگێكی به‌رزو نه‌ترسانه‌وه بێژین (دانشێوه‌جێ بوێره‌كان) مه‌شكێنن و له نووسین و ڕاستی ووتن و به‌رگری كردنیان مه‌خه‌ن.. به هیوای سه‌ركه‌وتنی گه‌ل و خه‌ڵك و وه‌ڵاتی كوردستان له نوكی قه‌ڵه‌مه‌وه بوێره‌كان و ته‌ختایی دانشێوه‌جی بوێره‌كانه‌وه..
په‌ر‌اوێز..
1-دانشێوه‌جی واته كیبۆرد كه به ته‌خته‌ی نووسینیش ناو ده‌برێت و كاری نووسینه و پیته‌كانی نووسینی له خۆگرتووه.. ئه‌مه زاراوه‌یه‌كه له زاراوه به كوردی كراوه‌كانی (پرۆژه‌ی مه‌دیا بۆ پته‌وكردنی زووانی كوردی)، دانشێوه‌جی بوێره‌كان مه‌شكێنن، ئه‌م ڕسته‌م له (قه‌ڵه‌مه بوێره‌كان مه‌شكێنن) وه‌رگرتوه..،
2-تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی من ئاگادار بم ئێستا زۆربه‌ی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسه‌كان به كیبۆرد ده‌نووسن واته ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌نووسن، ئه‌گه‌رنا به قه‌ڵه‌میش بنووسرێت دواتر ده‌چێته‌وه به‌رده‌م كۆمپیوته‌رو دانشێوه‌جێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه نووسینی ڕاسته‌وخۆی سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌و به‌خشینی ئه‌ركی نووسینه له قه‌ڵه‌مه‌وه به دانشێوه‌جی، و ئه‌مه‌شم بۆ ئه‌وه باس نه‌كردوه كه بێژم قه‌ڵه‌م له كار كه‌وتوه‌و سه‌رده‌می تێپه‌ڕیوه، نه‌خێر من هه‌ر ده‌ڵێم (خامه‌ی پیرۆز) و به دانشێوه‌جی واته كیبۆردیش ده‌نووسم!!..،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





