کوردستان نێت ٢٠٠٩ - ٢٠١٠

...because open source matters

Wednesday
Jun 18th
Text size
  • Increase font size
  • Default font size
  • Decrease font size

مژدێنى گۆرانیبێژ: وێنەكەم، وێنەیەكە بۆ مێژوو

 

 كوردستان نێت- تایبەت:  پاش ئەوەى لە ماوەى رابردوداو لە رێى ماڵپەڕى كۆمەڵایەتى فەیسبوكەوە خانمە گۆرانیبێژى كورد (مژدێن ساڵح) ئاماژەى بەوەدابوو كە لە یەكێك لە بەرهەمە نوێیەكانیدا چەند وێنەیەكى خۆى بە روتى و نیمچە روتى بڵاودەكاتەوە، ئەمكارەى هونەرمەندى ناوبراو دەنگدانەوەیەكى گەورەى لێكەوتەوەو هەندێك كەناڵى راگەیاندن ئاماژەیان بەوەدابوو كە كلیپەكەى بڵاوناكەنەوە لەبەرئەوەى لەگەڵ دابونەریتى كوردەواریدا یەكناگرێتەوەو ئەگەرى ئەوەش هەیە كە خۆپیشاندان بۆ ئەو مەبەستە رێكبخرێت.

 لەمبارەیەوە خانمە هونەرمەندى ناوبراو بۆ رونكردنەوەى زیاتر لەسەر ئەو لێكتێنەگەیشتنەى رۆژنامەنوسان و كەناڵەكانى راگەیاندن لە لێدوانێكیدا ئاماژەى بەوەداوە كە فەلسەفەى ئەو بۆ روتبونەوە بەماناى روتبونەوە دێت لە هەموو درۆ و پیسییەكى رەفتارى مرۆڤەكان، واتە خۆپیشاندان وەكو خودى خۆت كە چۆن هەیت بەبىَ شاردنەوە.

 ناوبراو لە درێژەى لێدوانەكەیدا ئەوەش دوپاتدەكاتەوە كە مەبەستى لە حەزو ئارەزوو نییەو تكا دەكات كە لەرێى فەیسبوكەوە وشەى سێكسى بۆ نەنوسن و دەڵێت: وشەى سێكسى و ناشرین دووجار بیرلێبكەرەوەو ئینجا مەینوسەو بۆخۆتى هەڵبگرە چونكە رىَ لە داهێنانى من ناگرێت و وەك نەتنوسیبێت وشەكانت دەچێتە خانەى تێنەگەیشتن و سەربەستیشن لە لێدوانەكانتان چونكە مێژوو بڕیار دەدات وتەى كاممان براوەیە.

 سەبارەت بەو روانینەى كە لەوێنەكەدا دەركەوتوە مژدێن دەڵێت: ئەگەربێت و شیكارى دەرونى بۆ وێنەكەم بە تایبەت دەم و چاوم بكرێت دەزانن كە سێكسییانە ناڕوانم و روانینم تەنها لە كاتێكى وەستاوى مێژوییدایە، لەبەرئەوە وێنەكەم وێنەیەكە بۆ مێژوو.

 جێى ئاماژەیە ماوەیەك پێش ئێستا خانمە گۆرانیبێژى ناوبراو لەرێگەى ئەكاونتى تایبەتى خۆیەوە لە فەیسبوك ئاماژەى بەوەدابوو كە ئەگەر كەناڵەكانى راگەیاندن بەرهەمەكەى بڵاونەكەنەوە ئامادەیە لە رێى ماڵپەڕى یوتیوب و كۆمەڵێك سایتى ترەوە كلیپەكەى بڵاوبكاتەوە چونكە بەبڕواى هەندێك لەو كەسانەى كە كۆمێنتیان بۆ نوسیبوو ماڵپەڕى یوتیوب لە تیڤییە كوردییەكان بینەرى زۆرترە.

 

 
We have 5 guests online