تایبه‌ت به کوردستان نێت
مێژووی هه‌ڕه‌شه‌کردن و تیرۆرکردنی نووسه‌ران و وه‌رگێڕه‌کان له کوردستان و له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز، مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی هێزه باڵاده‌سته عه‌لمانیه‌کان باس له دابینکردن و فه‌راهه‌مکردن و پاراستنی ئازادی بیروڕاو نووسه‌ران ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان سه‌باره‌ت به هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلامیه‌کان کورت دێنن.
له هه‌وڵێکی نوێیاندا، گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه جیاجیاکان، چه‌ندین جار‌و به‌شێوازی جۆراو جۆر هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر وه‌رگێڕ(پێشه‌وا فه‌تاح). هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گرووپه ئیسلامیانه له‌و وه‌رگێڕه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، که ناوبراو کتێبێکی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر ئیسلام له ئه‌ڵمانییه‌وه کردووه به کوردی و له ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که‌شدا، ڕه‌خنه له‌و ئه‌داو ئاماده‌ییه نێگه‌تیڤه ده‌گیرێت که ئیسلام له‌سه‌ر تاکه‌کان به‌جێی دێڵێت. ئه‌مه جگه له وه‌رگێڕان و بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین دیداری نووسه‌ری ناودار (سه‌لمان ڕووشدی)، که ئه‌و گروپه ئیسلامیانه ئه‌و نووسه‌ره به گومڕا ناو ده‌به‌ن و به‌وهۆیه‌شه‌وه خودی (پێشه‌وا فه‌تاح)یش، به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه که‌وتووه‌و، وه‌ک له‌م دیداره‌شدا بۆ ئێمه‌ی باسده‌کات، له نامه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزدا که له‌لایه‌ن یه‌کێک له گروپه ئیسلامییه‌کانه‌وه بۆی چووه، پێیان وتووه: "ئه‌ندامانمان به‌دواته‌وه‌ن بۆ له‌ناوبردنت"
ئێمه دوای هه‌وڵێکی زۆر توانیمان له ڕێگای ئیمه‌یڵه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و وه‌رگێڕه‌وه بکه‌ین و له ژیان و بارودۆخی بپرسین.
كوردستان نيت: به‌ڕێز پێشه‌وا فه‌تاح، ماوه‌یه‌کی زۆری ویست تا توانیمان په‌یوه‌ندیت پیوه بکه‌ین، وه‌ک ئاگادارین به‌رێزتان چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆرتان له‌لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کانه‌وه لێکراوه، ده‌کرێت که‌مێک له‌وباره‌وه بۆمان بدوێیت؟
من بۆ ماوه‌ی سێ ساڵێک ده‌بێت سه‌رقاڵی کاری وه‌رگێڕیم، زۆرینه‌ی کاره‌کانم ئه‌ده‌بی یاخود فه‌لسه‌فین. به‌ڵام له‌و نێوه‌نده‌دا کاری خانمه نووسه‌رێكی ئێرانیم وه‌رگێڕا، که ناوی چادۆر جاڤانه، خه‌ڵکی تارانه و له‌پاش شۆڕشی خومه‌ینی به‌ڕێگه‌ی قاچاخدا به ئیستانبووڵدا هه‌ڵهاتووه بۆ پاریس، له‌وێ به کاری بچوک بچوک مه‌سره‌فی خوێندنه‌که‌ی خۆی کردووه و ئانترۆپۆلۆژی ته‌واو کردووه. «الله سه‌باره‌ت به ئه‌وروپا چۆن بیر ده‌کاته‌وه« یه‌که‌م کتێبی بوو که من خوێندمه‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له‌دژ هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلامی به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپادا، به‌ڵام به‌وه‌دا که سیسته‌می ئیسلامی وه‌ک نووسه‌ر خۆی ده‌ڵێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان وه‌ک یه‌که و وا ده‌رده‌که‌وێت هه‌مان ده‌ستی نادیار بیگێڕێت، ده‌توانرێت بگشتێنرێت. من کتێبه‌که‌م هه‌ڵبه‌ت زۆر به وردی خوێندووه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی چاودێری و سه‌رنجه‌کانی ئه‌و سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی سیسته‌می ئیسلامی له ئه‌وروپا، هه‌مان چاودێری و سه‌رنجی منن له کورستان، به‌شێوه‌یه‌ک که کتێبه‌که بۆ کوردستانیش زۆر ده‌ست ده‌دات. بێگومان خاڵی هاوبه‌ش که ئه‌و خانمه نووسه‌ره و من به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ئه‌و ناڵاندن و ئازارچێشتنه‌مانه له‌ژێر کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا، هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵکانی ڕۆژهه‌ڵاتی له ڕه‌خنه‌گرتندا له ئیسلام زۆر به جۆشوخۆشترن وه‌ک له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌وروپی، چونکه ئێمه ڕاسته‌وخۆ به بارودۆخه‌که‌وه ده‌ناڵینین و ئه‌توانم بڵێم توڕه‌ترین و ئه‌و تووڕه‌یه به تێکسته‌کانی چادرۆ جاڤان و زۆر نووسه‌رانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌وه دیاره.
ئه‌وه یه‌کێکه له هۆکاره‌کان بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و کتێبه که ناتوانم لێره‌دا زیاتر بچمه ناو ورده‌کاریه‌کانییه‌وه، هۆکارێکی دیکه ئه‌وه‌یه که من وه‌ک شایه‌تحاڵێکی ئه‌و به ئیسلامی بوونه‌ی کوردستان به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم له‌شوێنی خۆمه‌وه به‌پێی توانای خۆم شتێک بکه‌م. من کاتێک ساڵی 1997 کوردستانم به‌جێهێشت به‌ڵێ ڕاسته کورستان هه‌ر موسوڵمان بوو، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه ئیسلاماوی نه‌کرابوو، وا هه‌ست ده‌که‌م ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه‌ی که من تیادا غایب بووم، کوردستان چه‌ندین ساڵ دواکه‌تووه. دیانه‌ت هه‌ر دێت‌و له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا ده‌ستی باڵاتر ده‌بێت، ئازادییه‌که‌مان که خۆی له خۆیدا زۆر سنوورداره له‌ڕێی دینه‌وه هه‌ر دێت‌و سنووردارتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ی من له‌جێی خۆمه‌وه پێم ده‌کرێت وه‌رگێڕانی تێکستێکی له‌و جۆره‌یه بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان، تاوه‌کو دواڕۆژ بتوانێت خۆی له کۆتوبه‌ندی دیانه‌ت ڕزگار بکات. پێویسته ده‌رس له ئه‌فغانستان و ئێرانه‌وه وه‌ربگرین. بێگومان که‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکات خه‌ڵکی ده‌ستبه‌رداری دین و باوه‌ڕی خۆیان بن، به‌ڵام وه‌ختی ئه‌وه هاتووه ئیسلامیش دیانه‌ت و بیروڕاکانی دیکه قبوڵبکات، له هه‌موو شتێک گرنگتر ئه‌وه‌یه ڕه‌خنه قبوڵ بکات و به شێوازێکی مه‌ده‌نی وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌گران بداته‌وه؛ به‌کورتی پێویسته دینی مه‌سیحی به‌و شێوه‌یه‌ی له ڕۆژئاوادا هه‌یه وه‌ک نمونه وه‌ربگرێت.
جگه له‌وه‌ش دوو چاوپێکه‌وتنی سه‌لمان ڕوشدیم وه‌رگێڕاوه و له ڕۆژنامه‌ی ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر بڵاوبوونه‌ته‌وه، دواتریش کتێبه‌که‌ی له‌سه‌ره‌و ناومان برد و چاوپێکه‌وتنه‌کانی سه‌لمان ڕوشدیش له سایتی خوداکان بڵاوکرانه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ڕوشدیش ناوێكی گه‌وره‌یه و به زۆر ڕووداوی دیکه‌وه گرێده‌درێت، بۆ نمونه فه‌توای پێشه‌وای شۆڕشی ئێرانی له‌سه‌ری و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که نێزیک ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ونه‌وه، که چه‌ندین مه‌رگی لێکه‌وته‌وه. بۆ نمونه وه‌ک یه‌کێک له پێشه‌کی چاوپێکه‌وتنه‌کاندا ئاماژه‌م پێداوه، هه‌ردوو وه‌رگێڕی ژاپۆنی و تورکی ڕۆمانی ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کان له‌پێناوی ڕێبازی ئه‌و فه‌توایه‌دا کوژراون. به‌ڵام ئه‌و فه‌توایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 89 و ئه‌وه‌ی که هێشتا خه‌ڵکانی وه‌ک من هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت، یاخود ڕۆشنبیرێکی وه‌ک سه‌رده‌ست حه‌مه‌ساڵح، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری خه‌ڵک ته‌قه‌ی لێده‌کرێت، چونکه به‌شی یه‌که‌می ڕۆمانی ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کانی له گۆڤاره‌که‌یدا بڵاوکردووه‌ته‌وه، من له‌و بۆچوونه‌مدا پشتڕاستده‌کاته‌وه، که کۆمه‌ڵگای ئێمه له دوانزه ساڵی ڕابردوودا دواکه‌تونێکی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینیووه. وه‌رگێڕی کتێبه‌که له‌سه‌ره‌تادا هه‌ر نه‌یده‌توانی خۆی ئاشکرا بکات. نووسه‌رێکی هێند باشی وه‌ک فه‌رهاد پیرباڵ له په‌ڕله‌مان شکاتی لێ ده‌کرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له گۆڤاره‌که‌یدا چیرۆکێک بڵاوکراوه‌ته‌وه، له ڕۆژنامه حوکمییه‌کانیش به‌رگرییه‌کانی بڵاوناکه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوودا هه‌یه. که‌وابێ ئێمه وه‌ک په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت به‌رگریمان لێ ناکه‌ن، له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه سکاڵامان له‌سه‌ر تۆمار ده‌که‌ن. ئه‌م دۆخه بۆچی گه‌یشتووه به‌مه و به‌ره‌و کوێمان ده‌بات؟ من باوه‌ڕناکه‌م کۆتاییه‌که‌ی باش بێت ... به‌ڕاستی زۆر ده‌ترسم، نه‌ک ته‌نها له گیانی خۆم، به‌ڵکو له دواڕۆژی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ...
كوردستان نيت: ئایا ئێستا حاڵتان چۆنه، زامنی ئاسایشی گیانی خۆتان کردووه، یان ئایا هیچکام له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێتان کران، نه‌بوونه‌ته کردار‌و ده‌ستیان نه‌گه‌یشتوه‌ته به‌ڕێزت؟
ئێستا وڵاتم به‌جێهێشتووه به‌ڵام ناتوام له‌به‌ر ئاسایشی خۆم هیچ زانیارییه‌کی دیکه بدرکێنم. خۆشحاڵانه هیچ کام له‌و هه‌ڕه‌شانه به کردار نه‌گه‌یشتوون پێم. ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێکه‌وت چونکه من ده‌وامێکی جیگیرم نه‌بووه و هه‌رگیز شوێنێکی جێگیر نه‌بووه که من له‌سه‌ر ڕیتمێکی به‌رده‌وام سه‌ردانی بکه‌م. ته‌نانه‌ت خودی خۆشم و ماڵه‌وه‌شمان هه‌رگیز نه‌مانزانیوه من که‌ی ده‌ڕۆمه‌وه ماڵه‌وه و که‌ی له‌شوێنانی دیکه ده‌مێنمه‌وه. ئه‌و گه‌ڕۆکیه‌م به پۆزیتیڤ شکاوه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه ژیانیشی ڕزگار کردبم. به‌ڵام هه‌ڕه‌شه و جنێو به فۆرمی ئه‌له‌کترۆنی به‌ده‌یستم گه‌یشتوون، تا ئێستا دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیشم بۆ هاتووه ...
كوردستان نيت: ئایا بیرت له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه که‌یسه‌که‌ت بکه‌یته کاه‌سێکی جیهانی و وڵاتانی دونیای لێ ئاگاداربکه‌یته‌وه، یان لانی که‌م له‌و وڵاتانه دابنیشیت که ئازادیان بۆ بیرکردنه‌وه‌و نووسین هه‌یه‌و ژیانیشت پارێزراو بێت؟
له‌م ئانوساته‌دا ناتوانم سه‌باره‌ت به پلانه‌کانی داهاتووم بدوێم ...
كوردستان نيت: ئایا هیچ ئاماژه‌یه‌ک هه‌یه، ئاخۆ ئه‌و گروپه کێن و سه‌ر به کوێن.
به‌ڕاستی هه‌ڕه‌شه‌کان یه‌ک و دوان نین و تیایاندا هه‌ڕه‌شه‌که‌ره‌کان ناوی سه‌یر سه‌یریان له‌خۆیان ناوه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌کی جدی نییه به شوناسی گروپه‌که ... له‌ڕاستیدا نازانم ئه‌و گروپه کتومت کێن و کێ نین، له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا هه‌واڵێکم به ئیمه‌یل به‌ده‌ست گه‌یشت، که له هه‌ندێک سایتی هه‌واڵیشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، دۆکومێنتێکی ئێرانی تیادایه که گوایا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ده‌زگای سیخوڕی ئێرانییه و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که ئێران خه‌ڵکانێکی تیرۆریستی ناردووه‌ته عیراق به مه‌به‌ستی شێواندنی بارودۆخی ئاسایشی وڵاته‌که ... به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه من گومانێکی به‌هێزم هه‌بێت که ئه‌وان بن، به‌ڵام وه‌ک مۆتیڤ ئه‌وان مۆتیڤیان هه‌یه و وه‌کو بوونیش ئه‌وان هه‌ن، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه ته‌نها یه‌ک ئیحتیماله له ئیحتیماله‌کان ...
كوردستان نيت: سه‌باره‌ت به ماڵه‌وه‌تان ... ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر نووسین و وه‌رگێڕان له‌تۆ کراون نه‌گوازراونه‌وه بۆ خێزانه‌که‌تان له کوردستان؟
به‌ڵێ به‌داخه‌وه، له کاتێکدا ئه‌وان ته‌واو بێ‌تاوانن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به مه‌سه‌له‌کانه‌وه نییه. ماڵی دایک و باوکم و براکه‌شم. ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ماله‌که‌مان، له‌کاتێکدا خۆمان که‌سمان له ماڵه‌وه نه‌بووین، تێک‌وپێک شکێنرا، یه‌ک شت چی بوو له‌و ماڵه‌دا به ساغی نه‌مابوو. کۆمپیوته‌ر و کامێراکه‌م له‌ماڵی براکه‌م دزراوه و نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ جێهێشتووم. ڕۆژی 7ی نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ، واتا له‌مێژ نییه، له‌کاتێکدا خۆم له‌ماڵه‌وه نه‌بووم نێزیکی کاتژمێر دووی شه‌و چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌وه‌مان، من خۆشحاڵانه له‌ماڵه‌وه نه‌بووم و ده‌ستیان به من نه‌گه‌یشتووه. ماڵه‌وه‌شمان ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندییان پێوه کردم و ئاگاداریان کردمه‌وه، تاکو ئاگام له خۆم بێت، له‌ڕاستیدا نازانم ئه‌و گروپه کتومت کێن و کێ نین، له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا هه‌واڵێکم به ئیمه‌یل به‌ده‌ست گه‌یشت، که له هه‌ندێک سایتی هه‌واڵیشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، دۆکومێنتێکی ئێرانی تیادایه که گوایا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ده‌زگای سیخوڕی ئێرانییه و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که ئێران خه‌ڵکانێکی تیرۆریستی ناردووه‌ته عیراق به مه‌به‌ستی شێواندنی بارودۆخی ئاسایشی وڵاته‌که ... به‌ڕاستی من داوام ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌سێک شتێکی به‌رامبه‌ر به من هه‌یه، ڕووبه‌ڕووی خۆمی بکاته‌وه، نه‌ک هه‌ر که‌سێکی دیکه که په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌که‌وه نییه، هیوادارم ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مه‌ده‌نی بن و دوور بن له توندوتیژی، هیوادارم خه‌ڵکی ئه‌خیره‌ن خۆیان له چه‌رخی به‌ردین ڕزگار بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک ...
< Prev | Next > |
---|