حاکم قادر حه‌مه جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، له ڕێگای ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌ی کوردستان نێت ه‌وه، تیشک ده‌خاته سه‌ربارودۆخی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له دوای کۆتاییهاتنی سێهه‌مین کۆنگره و پێی وایه بارودۆخی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ڕابووردوو زۆر باشتره کۆنگره توانیویه‌تی به‌شێکی زۆری کێسه‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه.
هاوکات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پابه‌نده به ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.
کوردستان نێت: ئێستا لێره و له‌وی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه كۆنگره‌ی سی نه‌یتوانیوه كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی كۆتایی پێبهێنێت ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
حاکم قادر: به‌ستنی كۆنگره له خۆیدا، بڕیارێكی گرنگ و كارێكی باش بوو دیاره گیروگرفته‌كانی ده ساڵی رابردووش هێنده‌یه كه كۆنگره‌كه‌ی ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر كردووه و به‌رنامه‌ی داناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، هه‌ر بۆیه و پێم وایه ئه‌و ئومێده بۆ چاره‌سه‌ر بڕوای هه‌موو لایه‌كمانه و پێكه‌وه ده‌توانین ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بسه‌پێنین.
کوردستان نێت: كوتله و ته‌كه‌تول مێژووی هه‌یه له‌نێو (ی. ن. ك) چاودێرانی سیاسیش هه‌میشه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كێشه‌كانی ئه‌م حیزبه سه‌رچاوه‌كه‌ی ته‌كه‌توله، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه كۆنگره توانی ته‌كه‌تول كۆتایی پێبهێنێت؟
حاکم قادر: به‌ڕای من به‌ڵی توانی باڵ باڵێنه كه‌م بكاته‌وه و چاره‌نوسی یه‌كێتی پیشان بدات له دنیادا ئه‌م بیرۆكه‌یه هه‌یه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بۆ خزمه‌تی یه‌كێتی و دواتر بۆ خزمه‌تی كوردایه‌تی بێت نه‌ك بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستی تایبه‌تی. رابردویش سه‌لماندویه‌تی باڵ باڵێنه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س نییه. یه‌كڕیزیی یه‌كێتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مومانه‌و رابردوو ئێستا‌و داهاتووی هه‌مومانی پێوه به‌نده.
کوردستان نێت: دوای جیابونه‌وه‌ی باڵی ریفۆرم و پێكهێنانی لیستی گۆڕان یه‌كێتی نیشتیمانی له پارێزگای سلێمانی له دوو هه‌ڵبژاردندا به قورسی دۆڕاندی به‌لیستی گۆڕان، من ده‌مه‌وێت بپرسم یه‌كێتی نیشتیمانی توانای راستكردنه‌وه‌ی باڵانسی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم كه بڕیاره له مانگی سێی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت؟
حاکم قادر: جیابونه‌وه‌ی به‌شێك له یه‌كێتی كاریگه‌ری خۆی هه‌یه به تایبه‌ت كه پاش ئه‌وه دوو هه‌ڵبژاردن هاتووه، به‌ڕای من له‌لایه‌كه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گرنگه كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵایه و ئێمه بۆ خزمه‌ت كارمانكردووه و خه‌بات ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین پاشان به‌ڕای من یه‌كێتی پاش كۆنگره تین و تاوێكی نوێی هه‌یه و ده‌توانی به‌هێزتر بی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا. كه به‌هێزی یه‌كێتی به‌یه‌كڕیزی و كاركردنی هه‌مومان ده‌كرێ له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه به‌گیانی له‌خۆبردویی و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌و كاركردن به‌پێڕه‌وی ناوخۆ بێ جیاوازی.
کوردستان نێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌نێوان ئێوه و پارتی دیموكراتی كوردستاندا هه‌یه لی به‌شێك له چاودێرانی سیاسی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م په‌یوه‌ندی ئێوه و پارتی ساردیان تێكه‌وتووه ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
حاکم قادر: هیچ كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره شك نابه‌م، له‌راستیدا گه‌ر هه‌ر لایه‌كمان سه‌رنج و تێبینیمان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌بی ئه‌وا ئه‌مانه جزئین چونكه له‌راستیدا باشترین رێگا ئاشتییه، یه‌ك هه‌ڵوێستییه له‌سه‌ر پرسه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌كان، چونكه ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی به‌رپرسن له‌پاراستنی ئه‌زموونه كوردستان و گه‌شه‌پێدانی. ئیتر هه‌ر سه‌رنجێك هه‌بی له خواره‌وه ئه‌وا له كۆبونه‌وه‌كانماندا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌ده‌ین.
کوردستان نێت: له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای (پ. د. ك) ه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ دوو ساڵ دراوه به یه‌كێتی و به‌رهه‌م ساڵح، ده‌مه‌وێت وه‌ڵامێكی روونم ده‌ست كه‌وێت ئێوه رێكه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه‌تان هه‌یه؟، ئایا یه‌كێتی دوای دوو ساڵه‌كه پۆسته‌كه ده‌داته‌وه به پارتی دیموكرات؟
حاکم قادر: به‌ڕای من كاك دكتۆر به‌رهه‌م كه‌سێكی به‌هێزی حكومه‌ته له‌لای ئێمه و كاندیدی حزبه‌كه‌مان بووه‌و لای پارتیش په‌سه‌ند و گونجاوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، به‌پێی یاساش كاك نێچیرڤان بارزانی چوار ساڵی ته‌واوكردووه و راوبۆچونی منیش وایه كه كاك د. به‌رهه‌م به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت، وه كاتێك جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رێز كاك دكتۆر به‌رهه‌م و به‌رێز كاك ئازاد به‌رواری راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت هیچ مه‌رجێكی له‌م شێوه‌یه‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن تیانه‌بوو.
کوردستان نێت: ێستا له هه‌موو كات زیاتر باس له‌وه ده‌كرێت كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یه‌كێتی نیشتیمانی ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
حاکم قادر: من گه‌شبینم به به‌هێزبونی جوڵانه‌وه‌ی دیموكراتخوازی و فراوانبونی زیاتری (ی. ن. ك) هه‌میشه و هه‌رده‌میش یه‌كێتی ده‌رگای كراوه بووه بۆ دڵسۆزان و ئه‌وانه‌ی زیز و خه‌مباربوون له‌هه‌ر قۆناغێكدا. مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانیی سه‌لماندویه‌تی كه‌یه‌كێتی و یه‌كڕیزی ده‌توانی به‌ئامانجه‌كانمان بگه‌یه‌نێت و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان جێبه‌جێبكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پارچه‌پارچه‌بوونۆ په‌رت په‌رت بوونیش لاواز ده‌بین.
کوردستان نێت: ئایا هیچ دانیشتنێكی فه‌رمی له‌نێوان ئێوه و گۆڕاندا هه‌یه له‌سه‌ر پرسی یه‌كگرتنه‌وه؟
حاکم قادر: له راستیدا به‌ش به‌حاڵی خۆم ده‌ستخۆشی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌م كه له‌م پێناوه‌دا بدرێت و بتوانین بازنه‌ی گرفت و ململانێكمان كه‌م بكه‌ینه‌وه و كه‌مترین جیاوازییمان هه‌بی. پرسێكی گرنگی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان داوامانلێده‌كات ده‌بێت له‌مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كاندا یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو بین.
کوردستان نێت: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كێشه كه‌وتۆته نێوان ئێوه و به‌رپرسی دیوانی چاودێری دارایی، من ده‌مه‌وێت بپرسم بۆ دیوانی چاودێری دارایی یه‌كێتی ته‌نیا ئه‌و راپۆرتانه‌یان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكرده‌وه كه له‌دژی ئێوه‌ن؟
حاکم قادر: ئه‌وه‌ی مودیری پێشووی چاودێری دارایی كه له‌سه‌ر ئێمه‌ی ده‌نوسێت، ته‌نها له روانگه‌ی كێشه‌یه‌كی ده‌روونی و تایبه‌تی خۆیه‌وه بوو، ئه‌و به‌ده‌ر له‌یاسا ئه‌م كاره‌ی كردووه چونكه ئه‌م جۆره ده‌زگایانه نابێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كاربهێنرێت، ده‌بێ رۆڵ و گرنگییه‌كه‌ی بپارێزرێت. هه‌ربۆیه جگه له‌وه‌ی هه‌مووی ته‌شهیر و پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕه‌وا بوون له‌سه‌ر ئێمه‌ی ده‌كرد، له‌ڕووی یاساییشه‌وه توشی ئیلتیزامی دادگا بووه، چونكه سكاڵامان له‌سه‌ر تۆمار كردووه له‌دادگا تا به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. ئه‌مه‌ش به مافی خۆمانی ده‌زانین وه به‌هیچ جۆرێك واز له‌و مافه ناهێنین تا دادگا ساغی ده‌كاته‌وه.
کوردستان نێت: به‌شێك له چاودێرانی سیاسی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌كانی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بووه كه تاڵه‌بانی له به‌غداد بووه بۆیه ئێستا رایه‌ك هه‌یه پێی وایه گه‌ر"مام جه‌لال"ببێته‌وه به‌سه‌رۆك كۆمار ئه‌وا یه‌كێتی توشی قه‌یران ده‌بێته‌وه ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
حاکم قادر: جه‌نابی مام جه‌لال له به‌غدا بۆته سه‌رۆك كۆمار و پشت به خوا ئه‌مجاره‌ش ئه‌و ئه‌ركه دێته‌وه ئه‌ستۆی خۆی، ئه‌و پۆسته بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان زۆر پێویسته چونكه زه‌مانی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمانه، جه‌نابی مام جه‌لال گه‌له‌كه‌مان به گه‌وره‌تر و سه‌روتر ده‌بینی له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی (ی. ن. ك) هه‌ربۆیه ئه‌و بۆ خزمه‌تی كوردستان له‌وێیه، یه‌كه‌م جار گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌له‌كه‌مان توشی قه‌یران نه‌بی، پاشتر پێویستمان به‌وه هه‌یه پێكه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی (ی. ن. ك) یش چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه بڕوام وایه ئه‌مجاره ده‌توانین هه‌نگاوی باشی بۆ بنێین. كه‌پێویسته به‌گیانی هه‌ڤاڵانه كاربگه‌ین و هه‌نگاوی بۆ بنێین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له حاکم قادر: دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، حاکم قادر: لێی به‌رپرسیار نییه.
< Prev | Next > |
---|