ژیان کۆمه‌ڵێک رێز و سۆز و خۆشه‌ویستییه له نێوان مرۆڤه‌کاندا، مرۆڤیش به‌وه‌وه جوانه، که چاره‌نوسێکی نادیاری هه‌یه و ده‌یه‌وێت ته‌بایی و ناته‌بایی کێشه ده‌ره‌کییه‌کان و ناوه‌کییه‌کان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و ده‌وروبه‌ری بسازێنێت.
مرۆڤ که له خاک و وڵاتی خۆی هه‌ڵده‌که‌نرێت و بابرده‌ڵه‌ی وڵاتان ده‌بێت، وه‌ک ئه‌و دره‌خته وایه، که له ژینگه و خاک و ئاوی خۆی له ریشه‌وه هه‌ڵده‌کێشرێت و له ئاو و هه‌وا و خاکێکی تردا ده‌چێنرێت. ئاسان نییه مرۆڤ له کلتور و ئه‌تمۆسفێرێکی زۆر جیاواز له وڵات و ژینگه‌که‌ی خۆیدا خۆی دروست بکاته‌وه و ئاوێزان ببێت له‌گه‌ڵ کلتور و جینشینگه نوێیه‌که‌یدا...
په‌رژین ساڵح نمونه‌ی ژنێکی کورده، که پاش ئه‌وه‌ی ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون و که‌شتی وێڵی ده‌ربه‌ده‌ری و په‌نابه‌رییان له هۆڵه‌ندا ده‌گیرسێته‌وه، دێت و به ئیراده و ویست و هێز و بڕوا بوونه‌وه به‌خۆی، له‌و وڵاتی غه‌ریبی و که‌لتوره نامۆیه‌دا، جارێکی تر ڕه‌گ داده‌کوتێت و خۆی دروست ده‌کاته‌وه، پاش زمان فێربوون له زانکۆی خرۆنینگن به‌شی ده‌رمانسازیی ده‌خوێنێت و ماسته‌ر له بواره‌که‌ی خۆیدا ده‌هێنێت، ئێستاش ناوبراو سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌رمانخانه‌یه‌که له شاری ده‌نهاخ، که یه‌کێک له شاره گه‌وره‌کانی هۆڵه‌ندایه.
ئه‌مه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه، بابه‌تێکه له‌سه‌ر ناوبراو، که له ڕێکه‌وتی 15ی جانیوه‌ریی 2010 دا له به‌ناوبانگترین گۆڤاری ده‌رمانسازیی له هۆڵه‌ندا، که ناوی (PW)ه‌و ماوه‌ی 145 ساڵه بێدابڕان ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه په‌خش ده‌کرێت، بڵاوکراوه‌ته‌وه، که له‌لایه‌ن یه‌كێک له په‌یامنێره‌کانی گۆڤاره‌که‌وه به ناوی (Adri Bolt)ه‌وه پاش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناوبراودا ئاماده کراوه.
((وه‌رگێڕ))
مێردی پورم ده‌رمانسازبووه له کوردستانی عێراقدا، هاندان و قسه‌ی ئه‌و کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌رم، ده‌رمانساز مانای ئه‌وه‌یه، که زۆر به په‌رۆشه‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا بکه‌یت. ده‌رمانسازیی له وڵاتی ئێمه‌دا ئاسانه، پێویست به مه‌وعید دانانی پێشوه‌خت ناکات، نه‌خۆشیش ده‌رفه‌ت و هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ندان پرسیار و هه‌ر شتێکی هه‌یه لێی بکات، واته کۆنتاکتی راسته‌وخۆت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌کاندا هه‌یه. دیاره زۆربه‌ی جاره‌کان پرسیاره‌کان ساده و ئاسانن که لێت ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مه کارێکی ده‌کرد، له وڵاتی ئێمه زۆر جار پاره‌ی سه‌ردانی دکتۆر بلیتی نه‌خۆشخانه یان پاره‌ی نۆڕینگه (عیادة)یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌مانه هه‌موو وایان لێکردم، که عاشقی پیشه‌که‌م ببم.
هه‌ر له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیه‌وه ئاواتم ئه‌وه بوو ببمه ده‌رمانساز. به‌ڵام به‌داخه‌وه له وڵاتی عێراق ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ نه‌گونجا، له‌و بواره‌دا بخوێنم که ئاره‌زووم بوو. تا ئه‌و کاته‌ی من له کوردستان بووم، ئه‌و شارانه‌ی کۆلیژی ده‌رمانسازییان تێدا بوو، له ژێر ده‌ستی رژێمی سه‌ددام حوسێن‌دا بوون، بۆیه هاتم به‌شی کیمیام له کۆلیژی زانسته‌کان هه‌ڵبژارد، که له ده‌رمانسازییه‌وه نزیکه. ئه‌وه بوو هێشتا خوێندکار بووم و خوێندنه‌که‌م ته‌واو نه‌کردبوو، که له وڵاته‌که‌ی خۆمانه‌وه، کوردستان، که پێشتر به چه‌کی کیمیایی لێی درابوو، هه‌ڵاتین و هاتین به‌ره‌و ئێره (هؤله‌ندا)..
ئه‌و کۆچکردن و دوورکه‌وتنه‌م له وڵات شتێکی پڕ له ناسۆر بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دوای چه‌ند ساڵێک توانیم له شاری (خرۆنینگن) له کۆلیژی ده‌رمانسازیی ده‌ست به‌خوێندن بکه‌م، ئه‌مه‌ش به کۆمه‌ک و هاوکاریی رێکخراوی یارمه‌تده‌ری خوێندکارانی په‌نابه‌ر (UAF)، هه‌ر چه‌نده هێشتاش فشارێکی ئابوری زۆرم له‌سه‌ر بوو. دیاره سیسته‌می خوێندن و فێربوونی ئێره زۆر جیاواز بوو له وڵاتی خۆمان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا و خوێندکار لێره جۆرێکی تره و باشتره، واته له یه‌ک نزیکه و ئه‌و دوورییه‌ی نێوانیان زۆر که‌مه، که له وڵاتی خۆمان و زانکۆکانی هه‌یه. خوێندنه‌که‌ش به زمانێکی بێگانه (هۆڵه‌ندی) بوو، که بۆ من زۆر سه‌خت بوو، ئه‌مه‌ش ره‌وشه‌که‌ی ئه‌سته‌م کردبوو. واته من هه‌م به سیسته‌می خوێندنه‌که و هه‌م زمانی خوێندنه‌که نامۆ بووم.
دوای ته‌واوکردنی خوێندنی زانکۆم له خرۆنینگن، توانیم له شاری (ده‌نهاخ) جێگه‌ی کارم ده‌ستبکه‌وێت و نیشته‌جێ ببم، ده‌رمانخانه‌که ناوی (Apotheek Jager Bruining)ه، که ده‌رمانخانه‌یه‌کی (ئه‌هلی) تایبه‌تیه، که‌وتبشه‌ته گه‌ره‌کێکی فره‌که‌لتور و فره‌زمانه‌وه، که زۆر جار ناچار ده‌بم، سه‌ره‌ڕای کاره سه‌ره‌کیه‌که‌م وه‌ک وه‌ک وه‌رگێریش هاوکاری ئه‌وانه بکه‌م، که سه‌ردانمان ده‌که‌ن. هه‌ندێک له‌وانه خه‌ڵکی مه‌غریبن و ژماره‌یه‌کی زۆریش له‌و خه‌ڵکه بیانیانه کوردی تورکیان، که دیالێکتێکی جیاوازیان له هی ئێمه‌یان هه‌یه، تاڕاده‌یه‌ک تێده‌گه‌م به‌ڵام ناتوانم به باشی قسه‌ی پێ بکه‌م، بۆیه زۆر جار په‌نا ده‌به‌مه به‌ر یه‌ک یاریده‌ده‌ره‌کانم که خه‌ڵکی تورکیایه. حاڵه‌تێکی وایه، هه‌ندێک جار له ماوه‌ی ده خوله‌کدا سێ زمان ده‌گؤڕم!! هه‌رچه‌نده ئاسان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌لامه‌وه خۆشه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایلێکردم که ده‌رمانخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه (Comunity Farmacy) هه‌ڵبژێرم. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کانی ئێمه، که‌سه‌ردانمان ده‌که‌ن زۆربه‌یان زانیاریی گشتیی ته‌ندروستییان که‌مه، بۆیه که‌متر پرسیار ده‌که‌ن و زیاتر متمانه‌یان به پزیشک و ده‌رمانسازه‌که‌ی خۆیان هه‌یه. ماوه‌ی سێ ساڵێکه، ده‌رمانخانه‌که‌مان له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی دیلا رێی (De la Rey Medisch Centrum) دایه، من تا مانگێک له‌وه‌ی پێشتریان (ده‌رمانخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی) کارم کرد، دواتر هاتینه ئێره.
ده‌رباره‌ی جیاوازی نێوان ده‌رمانخانه‌که‌ی ئێره و ئه‌وێ، له را راستیدا ڕه‌نگه نه‌توانم ته‌واوی جیاوازییه‌کان بڵێم، چونکه مانگێک له‌وێدا کارم کرد، به‌ڵام کارکردن له‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا ئاسانتره، چونکه په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌نێوان ئێمه و پزیشک، یاریده‌ده‌ری پزیشک، تاقیگه و به‌شه‌کانی تریشدا ڕاسته‌وخۆیه، چونکه هه‌موومان له‌م مه‌ڵبه‌نده‌داین و کۆنتاکت ئاسانه. به هه‌مان شێوه نه‌خۆشه‌کانیشمان زۆر ڕازین له‌م سیسته‌مه نوێیه، چونکه ده‌توانن راسته‌وخۆ پاش سه‌ردانی پزیشک یه‌کسه‌ر بێن بۆ لامان و ده‌رمانه‌کانیان وه‌ربگرن.
له ساڵانی پێشوودا خه‌ریکی فێربوونی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م بواره بووم، که ده‌رمانخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه، ، له‌سه‌ره‌تای 2009دا ته‌واوم کرد، له‌م دواییه‌شدا بوومه دایک، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر کاتم نه‌ماوه، تا له‌ده‌ره‌وه‌ی کار و پیشه‌که‌ی خۆمدا، خه‌ریکی خولیا و ئاره‌زوه‌کانم بم، چونکه هه‌ر فریای کار و پیشه‌که‌ی خۆم ده‌که‌وم، ئه‌ندامیشم له (Haagse Farmaplatforum) که ڕێکخراوێکی ته‌ندروستییه و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش پێکه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. جارێش بیرم له کردنه‌وه ده‌رمانخانه‌یه‌کی تایبه‌تیی خۆم نه‌کردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه خه‌ونێکمه، له‌م کاته‌دا ئه‌و هه‌نگاوه نزیک به مه‌حاڵ و ئه‌سته‌م ده‌بینم، چونکه گۆرانکاری له بواری ده‌رمانسازی و بازاری ده‌رمانسازی و یاساکانیدا به‌رده‌وام هه‌یه و هه‌لومه‌رجه‌که ئاسان نییه، به‌ڵام وازیش له‌و خه‌ونه‌م ناهێنم و له داهاتوودا هه‌وڵ ده‌ده‌م بیهێنمه دی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
< Prev | Next > |
---|