ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌ی ئافره‌ت له حكومه‌تدا، وپێم وایه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌پێشێلكردن وپه‌راوێزخستنی ڕۆڵی ئافره‌ت له مه‌یدانی كاری حكومی وسیاسی دا. …
"ئه‌م جاره دكتۆر خاتوو چنار سه‌عد عبدلله به‌سه‌ر ده‌كینه‌وه له‌چه‌ند پرسیاریكدا گفتوگۆیه‌كی چروپری ڕه‌وشی ئافره‌تان وكوردستان وچه‌ند پرسیارێكی ڕه‌خنه‌یی ده‌خه‌ینه به‌رباس خاتونی" چنار وه‌زیری پێشوی (وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفاڵ كراوه‌كان) ی كابینه‌ی پێشووه. ماموستا له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
پ:به‌رێزت خۆت به كه‌سێكی نیشتیمانی ده‌زانیت له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆچی ناوت ده‌بریت به به‌ستراوه‌ی حزبی؟
د. چنار سه‌عد عبدلله:من ئیدیعای نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی بوون ناكه‌م، به‌ڵكو من له‌ڕاستیدا كه‌سێكی تا سه‌ر ئێسقان نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمان په‌روه‌رم، و بۆ وڵاته‌كه‌م ئاماده‌ی هه‌موو جۆره خزمه‌ت و قوربانیدانیه‌كم. ئه‌وه‌ش منه‌ت نییه به‌سه‌ر كه‌سه‌وه‌بكه‌م، به‌ڵكو ئه‌مه به ئه‌خلاق و واجبی خۆم ده‌زانم. پێموایه سروشتیشه كه كه‌سێك هه‌ر له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی خرابێته ناو ژیانی سه‌ختی سیاسی وپێشمه‌رگایه‌تی و له پێناو ئازادی وڵاته‌كه‌ی هه‌ر له منداڵییه‌وه پی به‌پی گشت شاخ وكێوه‌كانی كوردستانی كردبێت وتاڵی وسوێری ژیانی ئاواره‌یی وده‌ربه‌ده‌ری و ڕاوه‌دونان و ترس وتۆقاندتی بینی بێت، ده‌بێت ئاوابیر بكاته‌وه.
پ:وه‌ك ماموستایه‌كی زانكۆ تاچه‌ند له‌بیركردنه‌وی گه‌نجان رازیت؟
د. چنار سه‌عد عبدلله:جا بۆ به‌داخه‌وه زۆربه‌ی گه‌نجی ئه‌م وڵاته بیرده‌كه‌نه‌وه! وه ئایا ده‌زانرێت بابه‌تی سه‌ره‌كی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان چییه؟ ئاخۆ زۆربه‌یان تاچه‌ند له‌خه‌می داهاتوویی وڵاته‌كه‌ی خۆیانن؟وچه‌نده خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پڵان وپرۆژه‌ن بۆ پێشوه‌چونی وڵاته‌كه‌یان؟به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی من بۆ ڕه‌وشی گه‌نجی كوردستان ئه‌و ڵایه‌نه زۆر به لاوازی ده‌بینم. ئه‌وه‌نده‌ی گه‌نجی كورد له هه‌ڵپه‌ی زوو ده‌وڵمه‌ندبوون و خۆشگوزه‌رانی وتێركردنی پێداویستییه كه‌سییه‌كانی خۆیه‌تی زۆركه‌م ته‌نانه‌ت له‌خه‌می خۆپێگه‌یاندنی زانستی وفكری خۆشیه‌تی. به‌داخه‌وه هه‌ستده‌كرێت ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی له‌لای لاوازتر ده‌بێت. دیاره سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ودۆخه‌ش بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه.
پ: خاتووچنار تا چه‌ند له ئه‌دای كار كردنی رێكخراوه‌كانی ژنان ڕازیت؟
د. چنار سه‌عد عبدلله:من پێموایه به‌رێگای پێوانه‌كردن وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاری ئه‌و رێكخراوانه‌و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌به‌سه‌ر ره‌وشی مێینه داهاتووه له كوردستان، ده‌كری حوكم به‌سه‌ر كاری ئه‌و رێكخراوه به‌رێزانه‌وه بدرێت. بۆیه لێره‌دا ده‌بی بزانین كه له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا تاچه‌ند سستمی پیاو ساڵاری به‌ره‌و لاوازی چووه!ئازادی ئافره‌تان له‌چ ئاستێكدایه؟چه‌نده ڕێژه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت كه‌مبۆته‌وه؟ڕێژه‌ی خۆكوشتنی ئافره‌تان له‌چ ئاستێكدایه؟ دیاره وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه باشترین هه‌ڵسه‌نگاندنه بۆ كاری ئه‌و رێكخراوانه.
پ:هه‌ست ده‌كه‌یت تانه‌و ته‌وانج رێژه‌كه‌ی كه‌م بۆته‌وه. ئافره‌تان به‌ده‌ستی ئه‌م كێشه‌وه ده‌نالین یان به‌شداری كردنیان له‌كلیپ وجوریكه‌له بازرگانی كردن پَیان؟
د. چنار سه‌عد عبدلله:به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكان له گۆڕانكاری به‌رده‌وام دان، له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا جۆری تێڕوانین و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت. بۆیه تێڕوانینی كۆمه‌ڵگای كوردیش ئه‌مڕۆكه بۆ ئافره‌ت به‌به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ پێش‌و جیاوازی به‌سه‌ر داهاتووه‌و جا ئافره‌ت له هه‌ربوارێكدا كاربكات.
پ:به‌وپێییه‌ی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفاڵ كراوه‌كان بویت تاچه‌ند له ئه‌دای كاری حكومه‌ت ڕازیت تاچه‌ند توانیوانه كاربكه‌ن بۆ زامن كردن برینه‌كانی كه‌سوكاری قوربانان؟
د. چنار سه‌عد عبدلله:كاركردن له‌بواری كه‌سوكاری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان كارێكی ئاسان نییه، چونكه زۆر سه‌خته تۆ بتوانی برینی دڵی كه‌سانێك ساڕ‌ێژ بكه‌ی كه ئازیزترین كه‌سی خۆیان له‌ده‌ست داوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بی هه‌وڵی جدی بدرێت به‌لای كه‌می بۆ دابینكرنی پێداویستییه‌كانی ژیانی ئه‌وخێزانانه، بۆئه‌وه‌ی كه‌مێك له ئازاره‌كانیان سوكتر بكرێت. ئومێد ده‌خوازم كه وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وبواره‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
پ:تا چه‌ند دڵخوشی به به‌شداری كردنه‌ی ئافره‌تان له حكومه‌ت پێت وایه له هه‌وڵی به دیهێنانی مافه‌كانی ئافره‌تان بن؟
د. چنار سه‌عد عبدلله:سه‌ره‌تا ده‌بی هه‌مولایه‌ك ئه‌و ڕاستییه بزانن كه به‌شداری كردنی ئافره‌تان له حكومه‌ت یا هه‌ر ناوه‌ندێكی تری ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی ئافره‌ت نییه، به‌ڵكو ئافره‌ت له هه‌ر ناوه‌ندێكی كاركردن دابێت به‌بی جیاوازی بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك كارده‌كات كه دیاره ئافره‌تیش به‌شێكه له‌وكۆمه‌ڵگایه. به دڵنیاییه‌وه هه‌ر ئافره‌تێك كه ده‌گاته پێگه‌كانی بڕیاردان ده‌توانێت به توانایی وئه‌و ڕۆله جوانه‌ی له‌كاری خۆی وكۆمه‌ڵگا ده‌یگێڕێت ده‌توانێت زۆرترین خزمه‌ت به ئازادی وڕه‌وشی ئافره‌ت بكات له كوردستاندا.
پ:له‌م كابینه‌ی حكومه‌ت ڕازیت زۆر بَی ترس ڕێژه‌ی ئافره‌تی كه‌م كرده‌وه؟
د. چنار سه‌عد عبدلله:من زۆر ناڕازیم له هه‌بوونی ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌ی ئافره‌ت له حكومه‌تدا، وپێموایه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌پێشێلكردن وپه‌راوێزخستنی ڕۆڵی ئافره‌ت له مه‌یدانی كاری حكومی وسیاسی دا، وخزمه‌ت به پێشكه‌وتن وهاتنه ئارای كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی ناكات له‌و هه‌رێمه‌دا.
هه‌ربۆیه هیوادارم له داهاتودا ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاست بكرێته‌وه‌و ڕێژه‌كه به‌رزتر بێت.
پ:به‌شداری كردنی ئافره‌تان له ناو میدادا چۆن قسه‌ی له سه‌ر ده‌كه‌یت؟
د. چنار سه‌عد عبدلله:من خۆم زۆر پشتیوانی له به‌شداری كارای ئافره‌تان ده‌كه‌م له‌هه‌موو بواره‌كانی میدیادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه به‌یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی پێشكه‌وتن وكرانه‌وه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك دێته ژماردن. دیاره ئه‌مڕۆكه ڕێژه‌ی به‌شداری ئافره‌تی كوردیش له‌و بواره ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه جێگای خۆشحاڵییه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هیوادارم زۆربوونی ڕێژه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای چۆنایه‌تی بێت نه‌ك ژماره.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
< Prev | Next > |
---|