*بوونی من به به‌رپرسی لقی چوار په‌یوه‌ندیی به‌ده‌زگای پاراستنه‌وه نییه
* پێویسته ریفۆرم و چاكسازیی و خۆ نوێكردنه‌وه له‌ناو پارتیدا هه‌بێت
* سه‌یری دهۆك و هه‌ولێر بكه‌یت، ده‌زانیت پارتی له رووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه باش بووه یاخود خراپ؟
* ئێمه ده‌مانه‌وێ وه‌ك پارتی له سلێمانی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی لقی چوار پارتی دیموكراتی كوردستان له رێی ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌وه باس له گۆڕانكارییه‌كانی پارتی له‌سه‌ر ئاستی سلێمانی ده‌كات، پاشان ره‌تیده‌كاته‌وه كه پاراستن ته‌داخولی كاروباری حزبی بكه‌ن به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی و پێیوایه كه ده‌زگای پاراستن ته‌نیا به‌رپرسیاره له كاروباری ئه‌منی نه‌ك حزبی. له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا به‌رپرسی لقی چوار باس له‌وه ده‌كات كه زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی پارتی له سلێمانی هه‌یه و به‌رنامه‌یه‌كی چڕ و پڕیان هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی پارتی له شاری سلێمانی. هیوا ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوان دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان بووبێته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی پارتی به‌ڵكو ئه‌و پێیوایه كه ده‌توانن سوود له‌و رێككه‌وتننامه‌یه وه‌ربگرن به‌ئاقاری گه‌شه‌ی پارتی. پاشان تیشك ده‌خاته سه‌ر كۆنگره‌ی سیانزه‌ی پارتی كه وابڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ ساز بدرێت و پێیوایه به‌و هۆیه‌وه‌ی كه بارودۆخه‌كه گۆڕاوه، پێویستی كۆنگره‌ی پارتیش هاتۆته پێشه‌وه. له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا به‌رپرسی لقی چوار پێیوایه كه كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه كه پارتی ریفۆرم له‌خۆیدا بكات و له‌گه‌ڵ بارودۆخی نوێ‌دا خوێ بگونجێنێت و له كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پارتی هیچ جۆره دوژمنایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه و پارتی ناشیه‌وێ ته‌سفیه‌ی حساباتی خه‌ڵكی تری له‌سه‌ر بكرێت.
ستیڤان: ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه دوای لابردنی هه‌ندێك له به‌رپرسی لقه‌كانی پارێزگای سلێمانی، پارتی هه‌ندێك گۆڕانكاریی تر بكات. ئێمه ده‌پرسین گرنگترین ئه‌و گۆڕانانه چین كه پارتی له سنووری سلێمانیدا ده‌یانكات؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: هیچی ترم نه‌زانیوه پارتی گۆڕانكاریی تیادا بكات له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی، ناڵێم ناكرێت، به‌ڵام من هیچی ترم له‌سه‌ر نه‌زانیوه.
ستیڤان: یه‌كێك له گۆڤاره‌كان نوسیبووی پارتی سلێمانی پڕ كردووه له پاراستن یان بابڵێین هاتنی پارتی بۆ سلێمانی به‌پێی ئه‌جیندای ده‌زگای پاراستنه. پرسیار ئه‌وه‌یه پارتی وه‌ك حزبێكی جه‌ماوه‌ریی بۆ سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه یان وه‌ك ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: گۆڤاره‌كان ئازادن چۆن شت لێكده‌ده‌نه‌وه، بوونی من به به‌رپرسی لقی چوار، په‌یوه‌ندیی به‌ده‌زگای پاراستنه‌وه نییه، ره‌نگه مه‌كته‌بی سیاسیی، پرس و رای به ئه‌وان كردبێت له‌سه‌ر من و ئه‌وانیش ره‌ئیان باش بووبێت، له‌وه زیاتر نییه. چوونكه پاراستن ده‌ست ناخاته كاری رێكخراوه‌ییه‌وه ئیشی ئه‌وان جیاوازه، هه‌ندێ خه‌ڵكی خراپ سه‌باره‌ت به پاراستن تێگه‌یشتوون، ئایا ئێوه ده‌زانن ئاسایش ده‌زگایه‌كه كه سه‌ر به‌پاراستنه؟. ئه‌ی ئاسایش نییه هێمنایه‌تی كوردستانیان دابین كردووه؟ بۆچی مرۆڤ ئه‌فسه‌ری ئاسایش بێت شانازیی نییه؟. به‌كورتی مهمه‌مه‌ی پاراستن له لقه‌كاندا نییه وه‌ك به‌رپرسی لق و كارگێڕی لق، شتی وانییه ئێوه‌ش پێویسته تێیبگه‌ن.
پاراستن ئاسایشی كوردستان دابین ده‌كات، به‌واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و دهۆك به‌نموونه وه‌ربگرین، كاتێك ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریی و سه‌رمایه تێیدا گه‌شه‌ده‌كات نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئاسایش سه‌قامگیره، سه‌قامگیربوونی ئاسایش شه‌رمه‌زارییه یان شانازیی؟. به‌دڵنیاییه‌وه شانازییه و كاری باشه، ده بڕوا بكه‌ن ئاسایش تائێستاش سه‌ر به ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌وان نایانه‌وێت ده‌ستوه‌ربده‌نه كاری حزبی، چوونكه مه‌جالیان نییه و كاری رێكخراویی شتێكی تره و هه‌واڵگریی شتێكی تره.
بۆیه هه‌موو خه‌ڵكی سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، من وه‌كوو به‌رپرسی لقی چوار، كاری پارتایه‌تی و رێكخراویی ده‌كه‌م و كاری ئێمه دووره له بابه‌تی هه‌واڵگریی، جا ئێمه خه‌ریكی كاری هه‌واڵگریی بین خۆ فریای كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ناكه‌وین و فریای دیداری چین و توێژه‌كان ناكه‌وین، فریای ته‌عزیه و بۆنه خۆشی و ناخۆشییه‌كان ناكه‌وین، فریای كاروباری جه‌ماوه‌ریی و پیشه‌ییه‌كان و كاری ته‌نزیمی ناكه‌وین، نه‌خێر ئێمه كاری سیاسیی و رێكخراویی ده‌كه‌ین و هیچی تر.
ستیڤان: هه‌ندێك چاودێری سیاسیی پێیانوایه پارتی له سلێمانی زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی نییه یان بابڵێین ناتوانێت ببێته حزبێكی سه‌ره‌كیی. ئێوه كه ده‌توانێت پارتی له سلێمانی بكه‌نه هێزێكی سه‌ره‌كیی چۆن له‌م بۆچوونه ده‌ڕوانن و پێتانوایه پارتی گه‌شه ده‌كات له سلێمانیدا یان نا؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: ئه‌وانه‌ی پێیانوایه پارتی زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی نییه له سلێمانی هه‌ڵه ده‌كه‌ن، ده‌یبینین و بزانن پارتی گه‌شه ده‌كات یان نا؟. منیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر پارتی، خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه، شاره‌كه، جه‌ماوه‌ری شاره‌كه نه‌كات گه‌شه ناكات، ده‌مه‌وێ یه‌ك شتی تریشتان پێ‌بڵێم، حزبایه‌تی ئێستا گۆڕاوه به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ جاراندا، ئێمه ناتوانین هه‌موو كه‌س بێنینه ناو رێكخستنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵك "ره‌فتار و گفتار و كردار"ی ئێمه پێ جوان بێت، له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان جا هه‌ر كاتێ ده‌نگدان هه‌بێ وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه، ئێمه كار له‌سه‌ر ره‌ئی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ین بۆ راكێشانیان بۆ لای خۆمان، نه‌ك پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دابگرین ده‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌ئی له‌سه‌ر ئێمه باش بوو هه‌ر ده‌بێ ببێته ئه‌ندامی پارتی و له رێكخستندا ناوی هه‌بێت.
ستیڤان: پارتی به‌حكومی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، ناچارببوو ده‌ست له سلێمانی هه‌ڵبگرێت، هێشتاش ئه‌و رێككه‌وتنه له‌نێوان هه‌ردوو حزبدا درێژه‌ی هه‌یه. پێتوانییه دیسان رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی یه‌كێك ده‌بێت له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پارتی له شاری سلێمانی؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: بڕوام وایه رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی ئێمه و برایانمان له"ی ن ك" خاڵی پۆزه‌تیڤی زیاتره و رێگر نییه له گه‌شه‌ی پارتی، جا پێویست نییه ئێمه ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست كارمان نه‌كرد پاساو به رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی بێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر كار بكه‌ین و به‌مه‌عقولی له چوارچێوه‌ی یاسادا، كه‌س رێگه‌مان لێناگرێت و كه‌سیش موشكیله‌مان بۆ دروست ناكات و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و رێككه‌وتننامه ستراتیژییه باشتر به‌كاربێنین بۆ خزمه‌تی شاری سلێمانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راسته كه پارتی له دائیره‌ی سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی نییه ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌رۆك فه‌رمانگه‌ش پارتی نییه.
ستیڤان: وه‌ك ده‌زانین، پارتی له سلێمانی وه‌كوو رێكخستن و باره‌گای حزبی بوونی هه‌یه، تائێستا له‌م شاره‌دا پارتی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی رۆشنبیریی كاریگه‌ریی نه‌بووه، ئێوه بۆ له‌مه‌ودوا چ پڕۆژه‌یه‌كتان هه‌یه له بواری رۆشنبیریی و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تریشدا؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: پڕۆژه‌مان ده‌بێت و به‌رنامه‌مان هه‌یه.
ستیڤان: بڕیاره پارتی له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی سیانزه ببه‌ستێت. پرسیار ئه‌وه‌یه كۆنگره ده‌توانێت چ جۆره گۆڕانگارییه‌ك له سیستمی سیاسیی و هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌ییدا بكات؟. یان به‌مانایه‌كی تر بایه‌خ و گرنگی ئه‌م كۆنگره‌یه له رووی نوێبوونه‌وه‌ی پارتی بۆ قۆناغه‌كانی دادێ، چۆن ده‌بینن؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: كۆنگره‌ی هه‌ر حزبێك بۆ ئه‌وه‌یه به‌رنامه بگۆڕێ، ئێمه‌ش به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین، چوونكه ئه‌و كاته‌ی كۆنگره‌ی دوانزه به‌سترا، په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ئێمه، سیاسه‌تی حزبی ئێمه، بۆ زه‌مانێك بوو كه بارودۆخی ئێمه ئه‌و كاته له هه‌رێمی كوردستاندا له‌ناوخۆ وه‌ك هه‌رێم و چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق وه‌ك ئێستا نه‌بوو. ئه‌و كاته "سه‌ددام حسێن" سه‌رۆكی عێراق بوو، به‌عس حوكمی به‌ده‌سته‌وه بوو، ئێمه‌ش به ئۆپۆزیسیۆنێكی چه‌كدار و دژی حكوومه‌ت ناسرا بووین. ئێستا وا نییه، ئێستا عێراق ئازاده، سه‌ددام و به‌عس نه‌ماون، ئێمه نه‌ك ئۆپۆزیسیۆن نین به‌ڵكوو به‌شێكین له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كۆماری عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش كوردن، ئه‌وكاته ئێمه له كه‌ركووك و خانه‌قین و سه‌عدیه و مه‌نده‌لی مقه‌ڕاتمان نه‌بوو، له موسڵ و سنجار و زومار و شێخان و مه‌خموور مقه‌ڕاتمان نه‌بوو، ئێستا دنیا جۆرێكی تره، كۆنگره زۆر شت هه‌یه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، به‌ستنی كۆنگره زۆر زۆر پێویسته.
ستیڤان: ده‌وترێت نێچیرڤان بارزانی وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی ناو پارتی، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی پێیه به‌مه‌به‌ستی گۆڕانكارییكردن و ریفۆرمی پارتی، ئێوه چۆن سه‌یری ئه‌و ئه‌جیندایه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ن و پێتانوایه كه ده‌توانێ لانی زۆر پڕۆژه‌كانی له میانه‌ی كۆنگره‌ی سیانزه‌وه بهێنێته دی؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیی ته‌نیا به كاك "نێچیرڤان بارزانی"یه‌وه نییه، به‌ڵكو پێویسته ریفۆرم و چاكسازیی و خۆ نوێكردنه‌وه له‌ناو پارتیدا هه‌بێت، وه‌ك وتم زۆر شت گۆڕاوه، به‌ڵام كاك نێچیرڤان بارزانی كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه ئه‌گه‌رنا ئه‌وه نیه‌تی هه‌موو لایه‌كه له‌ناو حزبدا.
ستیڤان: پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت كۆنگره‌ی پارتی هه‌مان سیناریۆی كۆنگره‌ی سێی یه‌كێتی دووباره بكاته‌وه، واته له بری هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه حزبه‌كه‌تان دوو هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێنێته‌وه؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: هیچ قسه‌یه‌كم له‌سه‌ر كۆنگره‌ی یه‌كێتی نییه، به‌ڵام دڵنیام به‌ستنی كۆنگره بۆ ئێمه وه‌ك پارتی زۆر پێویسته و لایه‌نی باشه‌ی زۆره.
ستیڤان: ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه كاك مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی پارتی خۆی كاندید ناكاته‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌نگۆیه چه‌ند راسته؟. ئه‌گه‌ر كاك مه‌سعود خۆی كاندید نه‌كاته‌وه كێی تر هه‌یه وه‌كوو ئه‌ڵته‌رناتیڤ؟. ئایا نێچیرڤان بارزانی به‌هێزترین كاندیدای دوای كاك مه‌سعود نییه؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌هه‌موو كۆنگره‌كاندا خه‌ڵك له‌ناو كۆنگره به‌زۆر هه‌ڵیده‌بژێرننه‌وه، كه‌سایه‌تی ئه‌و زاته له‌وه گه‌وره‌تره كه پێویستی به پۆستی حزبی هه‌بێت، حزب پێویستی به به‌ڕێزیان هه‌بووه و ده‌بێت.
ستیڤان: پاش ئه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزییه‌ك له‌سه‌ر كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان له‌نێوان پارتی و گۆڕان دروستبوو، ئێستا ئه‌و گرژییه به‌ره‌و خاوبوونه‌وه ده‌ڕوات، په‌یوه‌ندییتان له‌حاڵی ئێستادا له‌گه‌ڵ گۆڕان چۆنه؟. ئایا هیچ دانوستان و گفتوگۆیه‌كتان ئه‌نجامداوه بۆ كۆتاییهێنان به‌و بارگرژییه‌ی نێوانتان؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: هیچ گه‌شه‌سه‌ندنێك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان ئێمه و گۆڕان نه‌زانراوه.
ستیڤان: ئێوه وه‌ك به‌رپرسێكی سیاسیی باڵای پارتی له سلێمانی چۆن سه‌یری ئه‌دای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن و پێتانوایه كه گۆڕان له‌مپه‌ره له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی پارتیدا؟. پاشان ئه‌وان چۆن سه‌یری ئێوه و كاره‌كانتان ده‌كه‌ن؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: ئێمه به‌ڕێزه‌وه سه‌یری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین و ئومێد ده‌كه‌ین به‌هه‌مووان خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین، ئه‌وان چۆن سه‌یری ئێمه ده‌كه‌ن، ده‌بێت له خۆیان بپرسن.
ستیڤان: هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌یه، ئێوه چ پێشبینییه‌ك بۆ خۆتان ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا؟. ئایا پارتی ده‌نگه‌كانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر زیاتر ده‌بێت یان له‌جێی خۆی ده‌مێنێته‌وه یاخۆ كه‌متر ده‌بێته‌وه؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: به‌نیازین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین و به‌پشتیوانی خوا و به‌پشتیوانی خه‌ڵك، به‌ڵام به‌زۆر نا، به‌كرده‌وه و ئاكاری باش و خزمه‌تی باشی خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شار، خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌نگ بده‌ن به نوێنه‌ره‌كانی ئێمه دڵنیایان ده‌كه‌ین باشترین خزمه‌تیان بكه‌ین، پارتیش پێشتر له رووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه ئه‌زموون كراوه، سه‌یری دهۆك و هه‌ولێر بكه‌یت، ده‌زانیت پارتی له رووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه باش بووه یاخود خراپ؟.
ستیڤان: تا چه‌ند ئه‌و ده‌نگۆیه راسته كه پارتی له سلێمانی هه‌موو قورسایی و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی بۆ ئه‌وه به‌كاردێنێت كه گۆڕان شاره‌كه نه‌باته‌وه؟. ئایا ئێوه بڕیارتانداوه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌سوودی یه‌كێتی بشكێننه‌وه؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: ئێمه دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا نییه، به‌ڵام ئه‌وان ئۆپۆزیسیۆنن و ئێمه‌ش به‌شێكین له‌حكوومه‌ت و هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت، جا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حكوومه‌ت سه‌ربكه‌وێت، مه‌به‌ستمان نییه پاساو بۆ كه‌موكورتی بێنینه‌وه، ده‌مانه‌وێت حكوومه‌تی خۆمان كه‌موكورتییه‌كان نه‌هێڵێت و سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه كاری حزبی خۆمان ده‌كه‌ین و نامانه‌وێ ببینه حزبێك ته‌سفیه‌ی حساباتی خه‌ڵكی تر له‌سه‌ر ئێمه بكرێت و به‌ڕێز و حورمه‌تیشه‌وه سه‌یری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین.
ستیڤان: بڕیاربوو شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بێنه سلێمانی كه خودی نێچیرڤان بارزانی له‌ناو ئه‌و شانده‌دا بوونی هه‌یه. ئایا هاتنی ئه‌و شانده ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه یان ئه‌جیندایه‌كی درێژ ماوه‌تان هه‌یه بۆ كاركردن له‌سه‌ر شاری سلێمانی؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: كاك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵماندا ده‌بێت و پشتیوانێكی گه‌وره ده‌بێت بۆمان له‌هه‌ر شوێنێك بێت.
ستیڤان: دوا پرسیارم ئه‌وه‌یه، وه‌كوو به‌رپرسێكی نوێی پارتی له سلێمانی، چ ئه‌جیندا و پڕۆژه‌یه‌كتان پێیه بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه و بۆ سوودی گشتیی هاووڵاتیان؟. ئایا ته‌نیا كار بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پارتی ده‌كه‌یت یان پاڵپشتیكراوی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی تێكڕای پڕۆژه‌كانی خه‌ڵكی شاری سلێمانی به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك؟.
هیوا ئه‌حمه‌د: ئێمه ده‌مانه‌وێ وه‌ك پارتی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و كادران و جه‌ماوه‌ری پارتی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی بۆ خه‌ڵكی شار هه‌رچی پێویست بێت له‌رووی مه‌عنه‌وییه‌وه، وه‌ك لقی چواریش پشتیوانی پڕۆژه‌ی باش ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه بێت.
Shamzini79@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
< Prev | Next > |
---|