1. ئێستا له هه‌ولێر (325) گوندمان هه‌یه كه كاره‌بای نیشتمانی نییه. هه‌روه‌ها (86) گه‌ره‌ك و پارچه گه‌ڕه‌كمان هه‌یه كه تۆڕی كاره‌بای نیشتمانیان نییه
2. یه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌یه، هه‌موو بڕیاره‌كانیش له سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه دێته خوارێ بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی كوردستانیش
پ: بڕی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگای هه‌ولێر، له (2010) دا چه‌نده و تا چه‌ند له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی پارێزگادا گونجاوه؟
و: بودجه‌ی ته‌رخانكراو (44) ملیارد دیناره، گوژمه‌ی پێویست كه ئێمه بۆ (2010) داوامان كردبوو (600) ملیارد دینار بووه، بۆیه به‌ینیان زۆر جیاوازه.
پ: ئه‌و جیاوازییه، یاخود پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان به‌چی پڕده‌كه‌نه‌وه؟
و: جگه له میزانیه‌ی پارێزگا، میزانییه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیش هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان، دیاره ته‌نسیق له نێوان ئێمه‌و وه‌زاره‌ته‌كاندا هه‌یه بۆ دارشتنی پلان و جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان پێكه‌وه.
پ: تێبینی ئه‌وه ده‌كرێ كه بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتوان دابه‌ش ناكرێ، بۆیه هه‌ست ده‌كرێ ناعه‌داله‌تی هه‌یه له دابه‌شكردنی بودجه‌دا له نێوان شار و ده‌وروبه‌ر یان جه‌رگه‌ی هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی؟
و: حه‌زده‌كه‌م ئه‌و شتانه به وردی بێت، هه‌روا بۆ قسه‌كردن و ئێعلام نه‌بێت، به‌ڵكو باسی خودی پرۆژه‌كان بكرێت. بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان، میزانییه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و میزانیه‌ی پارێزگاش هه‌یه. بۆ نموونه كه له‌شوێنێك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه ئیدی پێویست ناكات ئێمه‌ش له‌هه‌مان شوێن قوتابخانه بكه‌ینه‌وه. كه‌واته له هه‌ولێر به ته‌نسیق پلان داده‌نرێت. ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌كانه‌وه ده‌بێت. كه‌واته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌زانێت له چ شوێنێك پێویستی به بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه. فه‌رمانگه‌ی ئاوی ده‌وروبه‌ر ده‌زانێت له چ شوێنێك پێویستی به ئاو هه‌یه. ئێمه بۆ دانانی پلانی پرۆژه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانگانه داده‌نیشین. ئێمه ئه‌مساڵ (10) ملیا دینارمان داوه‌ته فه‌رمانگه‌ی ئاوی ده‌وروبه‌ر، ئه‌ویش به پێی پلانی خۆی جێبه‌جێی ده‌كات نه‌ك ئێمه پلانی بۆ دابنێین. ئه‌گه‌ر به وردی ته‌ماشا بكه‌ین ناحیه و قه‌زاكانیش به به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو، گۆڕانی چۆنایه‌تییان به‌سه‌رداهاتووه.
پ: زیاتر له (100) پارك و باخچه و فواره له‌ناو شاری هه‌ولێردا هه‌ن، به‌ڵام قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ر، وه‌كو (بنه‌سڵاوه، داره‌توو، قوشته‌په، كه‌سنه‌زان، مه‌لاهۆمه‌ر، پیرزین، شاوێس... . ) له‌م خزمه‌تگوزاریانه بێ به‌شن؟
و: ئێمه وه‌كو پارێزگا، پرۆژه‌ی چاككردن و جوانكاری شه‌ست مه‌تریمان ئه‌نجام نه‌داوه. به‌ڵكو له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بووه. ئه‌وێ ناوه‌ندی شاره، بۆیه له هه‌موو دونیادا ناوه‌ندی شار، جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی تر، گوند و ناحیه، ناحیه و قه‌زا، قه‌زا و شاریش وه‌ك یه‌ك نابن، له‌هه‌موو دونیادا وایه، ئه‌مه‌ش سروشتیه. تۆ ده‌ته‌وێت ناوه‌ندی گوندێك وه‌ك ناوه‌ندی شار بێت؟ چۆن شتی وا ده‌كرێت؟ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت و سه‌نته‌ره به‌هێزه‌كانی بازرگانی له‌ناو ناوه‌ندی شار ده‌بن. عه‌له‌ساس ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شار فلان پرۆژه هه‌یه ده‌بێ له گوندیش هه‌بێت، له‌كام دونیا ئه‌وه هه‌یه؟ پرۆژه‌ی ناوشار له‌گه‌ڵ قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان جیاوازه.
پ: شاری هه‌ولێر، زیاتر له رووی ئاسۆییه‌وه فراوان ده‌بێت نه‌ك ستوونی، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان هه‌یه و تێچوونی زیاتره، بۆ بیرتان له ستوونی بوونی فراوان شار، نه‌كردووه‌ته‌وه؟
و: به سروشتی كاره‌كانی، هه‌ولێروایه. زیاتر پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌و شێوه‌یه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی باڵه‌خانه‌ی گه‌وره‌ش هه‌یه كه له‌سه‌ر سیسته‌می ستوونی جێبه‌جێ كراون. به‌ڵام پرۆژه‌كانی نیشته‌نی، تاوه‌كو ئێستا لای خه‌ڵكی ئێمه به شێوه‌ی فلاته. ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی كولتورییه و ئیشه‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌ڕوات.
پ: دابه‌شكردنی زه‌وی له هه‌ولێر زۆرینه‌ی (250) مه‌تر دووجایه، هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌م رووبه‌ره زۆره و له‌سه‌ر حیسابی نه‌وه‌ی ئایینده‌یه. ده‌كرێ (100) یان (150) مه‌تری دوجا بێت؟
و:ئه‌وه بۆچوونی خۆیانه، هه‌ر كه‌سه‌و بۆچوونێكی هه‌یه. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی تایبه‌تمه‌نده و پسپۆره، له رێگای ئه‌و خه‌بیرانه‌ی هه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی نیشته‌جێبوون و كێشه‌كان. له هه‌موو دونیاش وه‌هایه.
پ: له هه‌ولێر دابه‌شبوونێكی چینایه‌تی هه‌ستی پێده‌كرێت. بۆ نموونه به‌ره‌و عه‌نكاوه و پشت پاركی شه‌هید سامی، شوێنی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرسه‌كانه، به‌ره‌و داره‌توو و بنه‌سڵاوه شوێنی هه‌ژار نشینه‌كانه، ئایا هه‌ستت به‌و دابه‌شبوونه چینایه‌تییه كردووه؟
و: نه‌خێر، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای خانووه‌كانی لای هه‌ولێری نوێ و هه‌ڤاڵان و سه‌روه‌ران بكه‌ین، هه‌روه‌ها ته‌ماشای گه‌ره‌كه‌كانی ئازادی و پشت كۆلێژی ئه‌ندازیاری بكه‌ین، هیچ دابه‌شبوونێكی وه‌ها نابینرێت، به پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه خه‌ڵكی خۆشناوه‌تی به سرووشتی خۆیان به‌ره‌و باكوری هه‌ولێر نیشته‌جێبوونه، خه‌ڵكی ناوچه‌كانی مه‌نتكایه‌تی و دزه‌ییایه‌تی له نێوان رێگای شۆڕش و كه‌سنه‌زانه، كه‌واته خه‌ڵكه‌كه خۆیان ئاوا دابه‌شبوونه. له رووی دابه‌شكردنی زه‌ویشه‌وه، مامۆستایانی زانكۆ له رێگه‌ی كه‌ركوك زه‌وییان وه‌رگرتووه، گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ زه‌وی 600 مه‌تری و 450 مه‌ترین كه له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌سنه‌زانه. هه‌روه‌ها پرۆژه‌كانی ماجیدی مۆڵ و گروپی ئه‌ندازیاران له‌وێ ئه‌نجامدراون.
پ: زۆرێك له‌و زه‌وییانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ر دابه‌ش كراون هێشتا تاپۆ نه‌كراون، بۆچی؟
و: زێتر له (120) هه‌زار پارچه زه‌وی له هه‌ولێر دابه‌شكراوه. تاپۆی ئه‌و هه‌موو زه‌ویانه‌ش زۆری ده‌وێت. شاره‌وانیش له‌م كاره به‌رده‌وامه. به‌ڵام ژماره‌كه زۆره و فه‌رمانگه‌كه به هه‌مووی راناگات، كه‌واته كاتی ده‌وێت تاوه‌كو هه‌موویان تاپۆ ده‌كرێن.
پ: كێشه‌ی دوكانداره‌كانی بازاری نیشتمان به كوێ گه‌یشت، چونكه هه‌ندێك دوكاندار نارازی بوون له‌وه‌ی دوكانه‌كانی پێشه‌وه‌ی بازاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه؟
و: ئه‌وه كێشه‌ی خۆیانه، له نێوان كۆمپانیا و دوكانداردایه، كه‌واته تایبه‌ته به‌كه‌رتی تایبه‌ت.
پ: له‌م شه‌وانه له یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كان گوندی (مزه‌حمه‌د) ی نیشاندا كه كێشه‌ی ئاویان هه‌بوو، به‌لوعه‌كان ئاوی قوڕاویان پێداده‌هات، چاره‌سه‌رتان بۆ ئه‌و كێشه‌یه چی ده‌بێت؟
و: تۆڕی ئاوی هه‌یه، بڕواناكه‌م قوڕاو بێت، ئه‌گه‌ر خه‌له‌لێك هه‌بێت یان بۆریه‌ك شكا بێت ئه‌وه وارده.
پ: هه‌تا ئێستا هه‌ولێر كێشه‌ی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆی هه‌یه، زستان كه دوو سێ كاتژمێر باران ده‌بارێت، هه‌ولێر ژێر ئاو ده‌كه‌وێت، بۆچی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه؟
و: كوا، ئه‌وه نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای زستانی ئه‌مساڵت بكردایه كه‌مێك له (گه‌ره‌كه‌كانی ته‌عجیل و كوڕانی عه‌نكاوه و به‌هار و گڵكه‌ند) كێشه هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موویان چاره‌سه‌ر كران. له هه‌موو دونیادا كه رێژه‌یه‌كی زۆر باران ده‌بارێت لافاو هه‌ڵده‌ستێت. له هه‌ولێر كێشه‌ی هونه‌ری هه‌بووه ئێستا چاره‌سه‌ر كراون.
پ: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سلێمانی ده‌ڵێت "هه‌ولێر به بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه". به‌ڵكو پێنج لایه‌ن له هه‌ولێر پرۆژه ئه‌نجامده‌ده‌ن ئه‌وانیش: وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و كۆرییه‌كان و ئه‌مریكییه‌كان و ئینجا پارێزگای هه‌ولێر. تۆ له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێیت؟
و: له سلێمانیش هه‌ر وایه، ئه‌مریكیه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش له‌وێ پرۆژه‌یان هه‌یه. میزانیه‌ی ئێمه و وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كه، ئه‌ویش حكومه‌ته، واته له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه دێت. هه‌ندێك راسته‌وخۆ دێته پارێزگا، هه‌ندێكیش ده‌چێته وه‌زاره‌ته‌كان. جیاوازییه‌كه له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی تر له‌وه‌دایه كه له‌هه‌ولێر یه‌ك سه‌رچاوه پلان داده‌نێت، چ میزانیه‌ی وه‌زاره‌ت یا هی پارێزگا بێت، ئه‌ویش فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندیداره.
پ: گۆشه‌ی (خه‌می خه‌ڵك) ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر، زۆربه‌ی داواكاری دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێره، به تایبه‌تی بنه‌سڵاوه. یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه (گوڵانی نوێ) ی بنه‌سڵاوه‌یه كه له 2006ه‌وه ئاوه‌دانه، كه‌چی هێشتا كاره‌بای نیشتمانی نییه؟
و: خزمه‌تگوزاریه‌كان په‌یوه‌ندییان به قه‌باره‌ی میزانییه‌وه هه‌یه، رێژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له كوردستان، دروستبوونی گه‌ره‌كی نوێ و خانوو، زۆر زۆر زیاتره له توانای حكوومه‌ت بۆ پێگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان. خێرایی ئاوه‌دانی هه‌ولێر، زیاتره له توانای میزانیه‌ی حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پێڕابگات خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ به‌رێت. ئێستا له هه‌ولێر (325) گوندمان هه‌یه كه كاره‌بای نیشتمانی نییه. هه‌روه‌ها (86) گه‌ره‌ك و پارچه گه‌ڕه‌كمان هه‌یه كه تۆڕی كاره‌بای نیشتمانیان نییه.
پ: تێبینی ئه‌وه ده‌كرێ كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له‌چاو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كه‌م ئه‌كتیڤ و ناچالاكن و رۆڵییان له پرۆژه‌كانی پارێزگادا نییه، بۆچی؟
و: هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌كان به یاسا كار ده‌كه‌ن، ئێستا به یاسایه‌ك ئه‌نجوومه‌نه‌كان راگیراون، ئه‌وه‌یش یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه. ئه‌نجومه‌نی هه‌رسێ پارێزگاكه یه‌ك یاسایان هه‌یه و هیچ جیاواز نین.
پ: كه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات؟
و: ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه.
پ: باس له‌وه‌ده‌كرێ كه خه‌ریكه دیارده‌ی دوو ئیداره‌یی په‌ره ده‌سێنێته‌وه و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له هه‌ولێر و دهۆك كاریان پێ ناكرێت. ئایا ئێوه پابه‌ندی بریاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌بن؟
و: یه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌یه، هه‌موو بڕیاره‌كانیش له سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه دێته خوارێ بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی كوردستانیش.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
< Prev | Next > |
---|