* گۆڕینی ره‌نگی ئاڵای كۆمه‌ڵ له سپییه‌وه بۆ پرته‌قاڵی ئاماژه‌یه بۆ قۆناغی ئۆپۆزسیۆن بوون
* وه‌كوو هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان هه‌ماهه‌نگی باشمان هه‌یه و له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م شێوازه‌مان پی په‌سه‌نده
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌رێمی كوردستان به یاسا سروودێكی نیشتیمانی هه‌بێت
زانا رۆستایی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌رپرسی ئێستای ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵ له رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پێیوایه كه ئه‌و كۆنگره‌یه گوڕ و تینێكی نوێی داوه كۆمه‌ڵ. پاشان باسی ئه‌وه ده‌كات گۆڕینی ره‌نگی ئاڵای كۆمه‌ڵ له‌سپییه‌وه بۆ پرته‌قاڵی هێمایه‌كه بۆ ئۆپۆزیسۆنبوونی ئه‌و حزبه ئیسلامییه، پاشان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ باس له ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنی حزبه ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌كات و پێیوایه كه زه‌مینه‌ی نوێی كوردستان یارمه‌تی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی حزبه ئیسلامییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت به‌تایبه‌ت له‌نێوان یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵدا. له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا زانا رۆستایی باس له‌وه ده‌كات كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن په‌یوه‌ندییه‌كی باش و هامه‌هه‌نگیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تری ئۆپۆزیسیۆن، له كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا باس له‌و گرژیی و ئاڵۆزییانه ده‌كات كه له‌نێوان ئه‌میری كۆمه‌ڵ و رۆشنبیراندا به‌هۆی سروودی "ئه‌ی ره‌قیب"ه‌وه دروستبووه و ئه‌و پێیوایه كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسایه‌ك سروودی نیشتمانیی كوردستان دابنێت، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌كوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌ڵته‌رناتیڤیان چییه بۆ ئه‌و سرووده، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه پێشبڕكێیه‌ك له‌نێوان شاعیران و هونه‌رمه‌ندان بكرێت بۆ دانانی سروودێكی تازه كه نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو كوردستانیش به‌دڵیان بێت و ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ری هه‌بێت.
ستیڤان: كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی به‌ست. ده‌مانه‌وێت بزانین ئه‌م كۆنگره‌یه چ گۆڕانێكی له سه‌ركردایه‌تی و سیاسه‌تی "كۆمه‌ڵ"دا دروستكرد؟. پێتانوایه ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی توانی تا رادده‌یه‌كی زۆر گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ناو حزبه‌كه‌تاندا دروست بكات؟.
زانا رۆستایی: كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م كۆنگره‌یه‌دا له رێی كۆبوونه‌وه گشتیی و كۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌كانه‌وه گوڕ و تینێكی تازه‌ی به‌خشییه كادیر و ئه‌ندامه‌كانی و به‌شداریی پێكردن له كاره‌كانی كۆنگره كه ئه‌مه‌یان كارێكی نوی بوو له كۆمه‌ڵ، پاشان به‌ستنی كۆنگره له پایته‌ختی هه‌رێم كارێكی باشی كۆمه‌ڵ بوو، زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ 31 كه‌س گۆرانێكی باش بوو، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی 10 كه‌سی نوی بۆ سه‌ركردایه‌تی جێگه‌ی ته‌قدیره، له‌هه‌مان كاتدا خۆ كاندید نه‌كردنه‌وه‌ی (ئارام قادر و زانا رۆستایی) به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی هه‌لی زیاتر بۆ توانا گه‌نج و لاوه‌كان هه‌نگاوێكی باش بوو.
ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵیش كه به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه‌ی پرۆفیشناڵ كرداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد به هاوكاریی دادوه‌ری تایبه‌ت جێگای سه‌رنجی ئه‌ندامان بوو، گۆڕینی ره‌نگی ئاڵای كۆمه‌ڵ له سپییه‌وه بۆ پرته‌قاڵی خۆی له خۆیدا ئاماژه‌یه بۆ قۆناغی ئۆپۆزسیۆن بوون، ئه‌وانه هه‌ندی له گۆڕانكارییه‌كان، ـ بوون به‌ڵام هیچیان بنه‌ڕه‌تی نین و زۆربه‌یان هه‌ر چه‌نده گرنگن، به‌ڵام رواڵه‌تین و كار ناكه‌نه سه‌ر سیاسه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
ستیڤان: جار جار له‌رێی میدیاكانه‌وه بابه‌تی یه‌كگرتنی هه‌ردوو حزبی ئیسلامی كوردستان "كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی" ده‌وروژێنرێت، من پرسیار ده‌كه‌م ئایا زه‌مینه‌ی یه‌كگرتنی ئه‌و دوو پارتییه ئیسلامییه له حاڵی حازردا ره‌خساوه؟. یان به‌ده‌ربڕینێكی تر، ئومێد و ئه‌گه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی یه‌كگرتن، ئومێد و ئه‌گه‌ری به‌هێزن؟.
زانا رۆستایی: یه‌كگرتنی حزبه ئیسلامییه‌كان به‌رده‌وام ئاوات و خولیای هه‌موو ئیسلامییه‌كه، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش باشترین له‌یه‌كگه‌یشتنیان هه‌یه و ئه‌گه‌ری كاری هاوبه‌ش و له‌یه‌ك نزیكبوونیان هه‌یه، به تایبه‌تیش خه‌ریكه جیاوازییه فیكریی و سیاسییه‌كانیش كه‌متر ده‌بنه‌وه له قۆناغی تازه‌ی كوردستاندا. بۆیه ئه‌م زه‌مینه‌یه له‌باره به‌تایبه‌تیش ئێمه به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بینه‌وه كه هاوپه‌یمانی و برایه‌تی و یه‌كبوونی زیاتر ده‌خوازێت.
ستیڤان: جۆرێك له شه‌ڕی سارد له‌نێوان كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا بوونی هه‌یه. هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌و كێشانه شه‌خسین له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز و مامۆستا عه‌لی باپیردا و بوونه‌ته كێشه‌ی دوو هێز، به‌ڵام من پرسیار ده‌كه‌م ئه‌و شه‌ڕه سارده‌ی نێوان ئێوه و بزووتنه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟. ئایا هیچ په‌یوه‌ندیی و دانوستانێكی نوێتان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌دا نییه؟.
زانا رۆستایی: هیچ شه‌ڕی سارد له نێوانمان نییه و په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاساییه و ئه‌و شتانه‌شی كه له رابردوودا سه‌ریانهه‌ڵدا توانراوه به‌سه‌ریدا زاڵ ببین و كه‌سانی دڵسۆز له هه‌ردوولا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتریش هه‌بێت.
ستیڤان: : ئیحسانی مه‌لا عه‌لی له زۆرێك له دیمانه و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا مامۆستا عه‌لی باپیر به سیخوڕی به‌عس تۆمه‌تبار ده‌كات و پێیوایه ئه‌و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیزی باوكی كردووه. ئێوه چ وه‌ڵام و رایه‌كتان له‌سه‌ر لێدوانه به‌رده‌وامه‌كانی ئیحسانی مه‌لا عه‌لی هه‌یه له دژی كۆمه‌ڵ و خودی عه‌لی باپیر؟.
زانا رۆستایی: له كاتی خۆی وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه به پێویستی نازانم ئێستا ئه‌و باسه نوی بكه‌مه‌وه.
ستیڤان: مه‌لا كرێكار به‌رده‌وام هێرشی ئاگرین ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به‌تایبه‌ت م. عه‌لی باپیر. بۆ من جێگه‌ی پرسیاره بۆچی مه‌لا كرێكار زیاد له حزبه عه‌لمانییه‌كان هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و دوو حزبه ئیسلامییه؟. ئێوه چ وه‌ڵامێكتان هه‌یه بۆ مه‌لا كرێكار به‌تایبه‌ت كه به‌م دواییانه له میدیاكانه‌وه زۆر هێرشی توندی كرده سه‌ر ئێوه؟.
زانا رۆستایی: ئه‌و پرسیاره‌ش باشتر وایه له به‌ڕێز مامۆستا كرێكار بكرێت چوونكه هه‌ر ئه‌و هێرشی كردۆته سه‌رمان، ئێمه خۆمان پاراستووه له چوونه ناو ئه‌و شه‌ڕه بێهووده‌یه.
ستیڤان: كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌هه‌ڵبژاردنی 7-3-2010 توانی ژماره‌یه‌كی باشی ده‌نگ و دوو كورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام هه‌ندێك چاودێری سیاسیی و ته‌نانه‌ت كه‌سانی وه‌ك د. فایه‌ق گوڵپی پێیانوایه كۆمه‌ڵ له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه زۆر زیاتر له‌هه‌موو كاتێك موجامه‌له‌ی تاڵه‌بانی و یه‌كێتی ده‌كات، ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی له‌حكوومه‌تی داهاتوودا پۆستێك به عه‌لی باپیر بدرێت. ئێوه خۆتان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م روانگه‌یه‌دا چی ده‌ڵێن؟.
زانا رۆستایی: ئه‌م قسه‌یه دووره له راستی، ئه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر بناسێت ده‌زانی ئه‌و پێویستی به پۆستی حكومی و ئیداریی نییه و كاره‌كانی خۆی كه‌م نین وه‌كوو ئه‌میری كۆمه‌ڵ كه ده‌یكات، به‌ڵام ئێمه په‌یوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان هه‌یه به پارتی و یه‌كێتییه‌وه و موجامه‌له‌ی كه‌سیشمان نه‌كردووه و هه‌ر كاتی پێویست به هه‌ر جۆره هه‌ڵوێستێك بووبێت كۆمه‌ڵ نواندوویه‌تی.
ستیڤان: ئێوه وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان، بیرتان له‌وه نه‌كردۆته له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو و گۆڕان فراكسیۆنێكی ئۆپۆزیسیۆنی به‌هێز دروست بكه‌ن؟. بۆ هه‌نگاوێكی له‌و چه‌شنه سه‌رنج و مه‌رجه‌كانی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی چین؟.
زانا رۆستایی: ئێمه وه‌كوو هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان هه‌ماهه‌نگی باشمان هه‌یه و له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م شێوازه‌مان پی په‌سه‌نده.
ستیڤان: وه‌ك ده‌زانین له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی سروودی ئه‌ی ره‌قیبه‌وه گرژیی له‌نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ده‌سته‌یه‌ك نووسه‌ر و رۆشنبیر دروستبووه، ئێوه بۆچی سروودی ئه‌ی ره‌قیب ره‌تده‌كه‌نه‌وه؟. ئایا بۆچی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سروودی "مه‌وتنی" عێراقی پێ قبوڵه به‌ڵام ئه‌ی ره‌قیبی پێ قبوڵ نییه؟.
زانا رۆستایی: مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ خۆی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌رێمی كوردستان به یاسا سروودێكی نیشتیمانی هه‌بێت نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی و گونجاوبێت له‌گه‌ڵ دین و عه‌قیده‌مان.
ستیڤان: عه‌لی باپیر له دیمانه‌یه‌كیدا ده‌ڵێت سروودی ئه‌ی ره‌قیب شه‌رعیه‌تی نییه و به‌زۆر سه‌پێندراوه به سروودی نیشتمانی. ئێوه پێتانوانییه ئه‌و سرووده هه‌ڵقوڵای ناخی جه‌ماوه‌ر و شۆڕشگێڕانی كورد بووه له قۆناغی رزگاری نیشتمانیدا؟. ئایا ئێوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سرووده چ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی دیكه‌تان هه‌یه؟.
زانا رۆستایی: ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئێمه ئه‌وه‌یه پێشبڕكێیه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی بۆ دانانی سروودی نیشتیمانی ئه‌نجام بدرێت له‌لایه‌ن شاعیر و هونه‌رمه‌ندانی ئاوازدانه‌ر كه مایه‌ی قه‌بووڵی هه‌موو لایه‌ك بێت و بیكه‌ینه سروودی نیشتیمانی كه نه‌ته‌وه‌كانی تریش قه‌بوڵیان بێت كه له‌گه‌ڵمان ده‌ژین له هه‌رێمی كوردستان.
زانا سه‌عید رۆستایی
له 1-7-1969 له گوندی رۆست له دایكبووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه و به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه له یاسادا، پیشه‌ی ئێستای به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستانه. له ساڵی 1997 هه‌ڵبژێردراوه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی. به‌رده‌وام بووه له سه‌ركردایه‌تی تا دوا كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه رۆژی 15-7-2010 له هه‌ولێر به‌سترا له‌وی بڕیاری دا خۆی كاندید نه‌كاته‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی هه‌ل له‌به‌رده‌م توانا نوێیه‌كاندا.
Shamzini79@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
< Prev | Next > |
---|