پارتی نیشتیمانی کوردستان له ساڵی ١٩٩٥ وهک پارتێکی نهتهوهیی له باشوری کوردستان دامهزراوهو لهو بهشهی کوردستان خزمهت بهو ڕێبازه دهکات.
به پێنووسی ناوبراو به شێوهی خوارهوه کورتهیهک زانیاریتان ئاراسته دهکهین.
(بێكهس حهمهد قادر) له ساڵی ١٩٧٢ له شهقلاوه له دایك بووه، (نووسهرو رۆژنامهنووس) ه،
پارتی نیشتمانی كوردستان له بهرواری ١-٢-١٩٩٥ دامهزراوه، تاكو ئێستا سێ كۆنفرانس و یهك كۆنگرهی گرێداوه، دروشمی سهرهكی پارت: سهربهخویی، دیموكراسی، كومهڵگهی مهدهنی..
پارتهكهمان پارتێكی چهپی كوردستانیه، خهبات دهكات له پێناو گهیشتنی گهلهكهمان به سهربهخۆیی و دامهزراندنی دهوڵهتی نیشتمانی، له كونفرانسی سێیهمی پارتی نیشتمانی كوردستان كه له بهرواری ٩-١١-٢٠٠٧ له ههولێر بهسترا بێکهس حهمه قادر به سكرتێری کۆمیتهی ناوهندی ههڵبژێردرا، له رووی راگهیاندنهوه (پ ن ک) رۆژنامهی (كورد) و گۆڤاری (كوردڤین) دهردهكات.
له رووی پهیوهندیهكانهوه: خۆی به دۆستی ههموو هێزو لایهنه كوردستانیهكان دهزانێت، به تایبهتی ئهوانهی كه تێدهكۆشن له پێناو گهیشتنی گهلهكهمان به سهربهخۆیی..
(پ ن ک) له ههڵبژاردنی ٢٥ ی تهمموز ی رابردوو بهشداری ههڵبژاردن كرد و له چوارچێوهی لیستی (ئازادی و عهدالهتی كۆمهڵایهتی) كه به لیستی چهپهكانی كوردستان دهناسر، ئێستا ئهو لیسته نوێنهرێكی ههیه له پهرلهمانی كوردستان.
*پێناسەیەكی كورتی حزب..
- پارتی نیشتمانی كوردستان، لە 1 ی شوباتی 1995 دامەزراوە، تێدەكۆشێت لە پێناو سەربەخۆیی، دیموكراسی، كۆمەلگەی مەدەنی. پارتێكی چەپی نیشتمانییە، بۆ گەیشتنی گەلەكەمان بە مافە رەواكانی خەبات دەكات.
* كار و خەبات و چالاكی و سنوری چالاكیتان..
- باشووری كوردستان.
* هەڵوێستتان بەرامبەر بە حكومەتی هەرێم چییە.. ؟
- رەخنەمان لە ئەدائی كاركردنی حكومەت هەیە، بەلام ئەو حكومەتە بە هی خۆمان دەزانین و پێویستە هەولی سەرخستنی بدەین، رەخنەكانیشمان لەو روانگەیەوەیە.
* ئۆپۆزۆسیۆن چۆن دەخوێننەوە.. ؟
- لەبەرامبەر كاركردنی حكومەت پێویستیەكی هەنووكییەو ئەوەی ئێستاش دەبینرێت، سەرەتایەكی باشە.
* بە بۆچوونی ئێوە تا چەند ئۆپۆزۆسیۆن پێشێلی ئەمنی قەومی كردووە لە تۆخ كردنەوەی پرسە لاوەكیەكان و وەلانانی ئامانجە ستراتیژیەكان.. ؟
- ئەمنی قەومی كورد تا ئێستا نە پێناسەو نە یاسایەكی تایبەتیشی لە پەرلەمانەوە بۆ دەرنەچووە، كەواتە نە ئێمەو نە حكومەت و نە پەرلەمان و نە ئۆپۆزیسیۆن نازانین سنوری ئەمنی قەومی لە كوێیە.
* ئەو شەڕە جنێوەی نێوان سیاسیەكان و رۆشنبیران چۆن دەبینن.. ؟
- بەشێكە لە سیاسەت و كاری چاودێری لەنێوان كارەكانی حكومەت و سیاسەتمەداران و سەرەنجی نووسەران، رەنگە ئەوەی تۆ پێت شەڕە جنێوە، ئەوان بە لایانەوە ئاسایی بێت، پێچەوانەكەشی راستە.
* لەكاتێكدا توركیا و ئیسرائیل بەرەو لێك دووركەوتنەوە دەچن و لەوێوەش دۆستە دێرینەكانی جوو لەناوچەكە رۆژ لەدوای رۆژ كاڵ دەبنەوە، ئەوەی كە هاو پرس و كێشەیە لەناوچەكە كورد و جووە ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە سیاسەتمەدارەكانمان بە تایبەتی سەركردایەتی سیاسی كوردی لەبری ئەوەی روو لە تاران و ئەنكەرە و دیمەشق بكات روو لە تەلئەبیب بكات.. ؟
- قەدەرەی ئێمە كەوتۆتە سەر سنورەكانی توركیاو سوریا و ئیران و عیراق، تازە ناتوانین سكەیەك لە سنووری هەرێمی كوردستان بدەین و بۆ سەر سنووری ئیسرائیل بیگوازینەوە، بۆ ئەوەی لەوێوە پالپشتی یەكتری بكەین و سیاسەت و بازرگانی و كار لەگەل ئەوان بكەین، پێم باشە، زۆرترین هەولمان خۆگونجاندن بێت لەگەل هاوسنوورەكانمان، بە مەرجێك ئەوان مافەكانی گەلی كورد بە رەوا ببینن.
* ئێمەی كورد تا چەند دەتوانین لێكترازانی پەیوەندیەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل بقۆزینەوە و سوود لە دوژمنداریەكانی دوژمنەكانمان وەربگرین.. ؟
- توركیاو ئیسرائیل تا ئێستا بە یەكەوە لە هێزی ناتۆن، هەردووك هاوپەیمانی ئەمریكان، لۆبی توركی بەهێزترین لۆبیی جیهانیە لە ئەمریكا دوای ئیسرائیل، ئیسرائیل گەورەترین هێزی ناو (سی ئای ئای) یە، چۆن باوەر بكەین كە ئەوان دژی یەكن، بۆ ئەوەی درزێك بدۆزینەوەو كاری تێدا بكەین؟
* ئایا پارتەكەی ئێوە هیچ بودجەیەك لە حكومەت و حیزبەكان وەردەگرێت بودجەكە چەندە و بەچی خەرج دەكرێت.. ؟
- هیچ وەرناگیرن و بە شێوەیەكی یاسایی حكومەت مامەلەمان لەگەل ناكات.
* سەرۆكی هەرێمی كوردستان تا چەند سەركەوتووبووە لە كارەكانی.. ؟
- ئەو كاری خۆی دەكات و بەردەوامە لە سیاسەت كردن و هەلسورانی كاری سەرۆكایەتی هەرێم، لە عیراقی ئالۆز، ئەستەمە تەقیمی كەسێك لە چەند دێرێكی نووسین بكەی، ئەوە پێویستی بە هەلدانەوەی ئەرشیف هەیە.
* هەڵوێستتان بەرامبەر بە بێڕێزی كردنی هەندێ كەسایەتی و حزبی ئیسلامی بەرامبەر بە پیرۆزیەكانی نەتەوەی كوردمان بە تایبەت (ئەی رەقیب) چیی بوو.. ؟
- ئەوەی من دەیبینم بێرێزی نییە، بەلكو رای شەخسیەو زۆرجار رەخنەكانیشیان مەنتیقیە، بەوەی سرودی نیشتمانی پێویستی بە هەمە لایەنی هەبێت، بەوەی سرودێك بێت گوزارشت لەهەموو پێكهاتەكان و توێژەكانی ئەو هەرێمە بكات. هاوكات بەشێكیشی بۆ بەرژەوەندی سیاسی ئەو مەسەلەیە بەكار دێنێ.
* ئێوە لەكامە بەرەدا خۆتان دەبیننەوە، ئۆپۆزۆسیۆن یان بێ لایەن.. ؟
- حزب، واتا لایەن. ئایدۆلۆژیا، كەسێك هەیە لە دنیا بێ لایەن بێت؟ ئۆپۆزیسیۆنین!
* قورسایی نەبوونی هەر گروپ و حزبێك مانای نەبوونی ئەو حزبە دەگەیەنێت، بۆچی حزبەكەی ئێوە ئەو قورساییە سیاسیەی نییە كە بتوانێ 2 كەس بهێنێتە سەر شەقام بۆ پرۆتستۆكردنی تۆپبارانەكانی ئێران و توركیا یاخود بۆ هەر مەترسیەك كە بێتە سەر ئەو هەرێمە.. ؟
- مەرج نییە، خەلك بە پارە دێتە سەر شەقام، رۆژنامەیەك كە حزبیش نییە خەلك دێنێتە سەر شەقام، مەرج نییە هەموو ئەوانەی بە قسەی یەكێتی پارتی دێنە سەر شەقام، پارتی و یەكێتی بن.
* حزبەكەی ئێوە لە ئەدەبیاتەكانیەوە دیارە كە حزبێكی نەتەوەییە، نەتەوەییترین حزبیش ئەمڕۆ پێویستە هەموو گرانایی خۆی بخاتە سەر كەركوك و ناوچە دابڕواوەكان، ئێوە چیتان لە كەركوك كردووە و دەتانەوێ چی بكەن.. ؟
- ئەوەی پەیوەندی بە كەركوك و مەسەلە چارەنووس سازەكەی هەیە، ماددەی 140 ی دەستووریە، ئەوەش ماددەیەكی دەستووریەو هەموو پێكهاتە عیراقیەكانی سەرقال كردووە، بگرە ئەمریكاو ولاتانیش، كەواتە كاری ئێمە دەبێ چی بێت، جگە لە هاو هەلوێستی هاونیشتمانانمان.
* ماوەی چەند ساڵ دەبێت سەرۆكی ئەو حزبەی.. ؟
- سێ ساڵ، لە كۆنفرانسی سێیەمی پارتمان بە سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی هەلبژێردرام.
* بە بۆچوونی ئێوە كاتی ئەوە نەهاتووە كورد بایكۆتی بەشداریبوون بكات لە حكومەتی عێراق و هەوڵەكانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ لێكجیابوونەوەی لە عێراقی عارەبی.. ؟
- تا مەسەلەی كەركوك یەكلایی نەبێتەوە ئەو كارە پەلە كردنە، بەلام بە بوونی كەركوك ئێمە سەربەخۆییمان پێویستە.
* بوونی كونسوڵخانەی ئێران لە هەموو شارەكانی كوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنی.. ؟
- ئێرانیش وەك هەر ولاتێكی دیكە، دەولەتەو پێویستە هەبێت، ئێمە چەندان سالە داوای كردنەوەی نوێنەرایەتی توركیا دەكەین بۆ ئەوەی بە رەسمی كورد بناسن، بۆ رەخنە لە ئیران بگرین، كە دەمێكە خۆی بە رەسمی ئەوەی سەلماندووە.
* كاندیدكردنەوەی بەڕێز جەلال تاڵەبانی چ سوودێكی بۆ دۆزی رەوای كورد دەبێت لە عێراق.. ؟ ئایا بەم پۆستە ئێمە زیاتر رووەو عێراقچێتی ناڕۆین.. ؟
- مەرج نییە، چونكە مام جەلال شیاوترین كەسایەتی سەرگۆرەپانی سیاسی عیراقە كە بە لای هەمووانەوە پەسند بێت، كەواتە كوردیش پێویستی بە كەسێكی شیاو هەیە بۆ تەمسیلی نەخشەی سیاسی كورد، بەتایبەت تا مەسەلەی كەركوك یەكلا دەبێتەوە.
* لێدوانەكانی د. عەلی قەرەداخی بۆ ناردنی هاوكاری و یارمەتی بۆ كەرتی غەزە چۆن هەڵدەسەنگێنی.. ؟
- رەنگە ئەوە پەیوەندی بە مەسەلەیە مرۆڤایەتی هەبێت، ئەمریكا كە ولاتێكی نا موسلمانە دەیان جار هاوكاری ولاتە موسلمانەكانی كردووە، بۆچی رێگری لە كەسێك بكەین بۆ داواكردنی هاوكاری بۆ هاو ئاینەكەی؟
* دوا پەیام و گووتەی بەڕێزتان.. ؟
- لەم قۆناغە پێمان وایە بە بوونی یەك گوتاری سیاسی و یەكریزی لە بەرامبەر مەسەلە چارەنووسسازەكان، كۆك بین.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
< Prev | Next > |
---|