*یه‌كێتی نه‌یده‌توانی مل نه‌دات به بڕیاری ئێران، به‌ڵام ده‌یتوانی ئه‌م كوشتاره نه‌كات و رێگه‌ی تر بگرێته به‌ر
* هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ره‌سمی له نێوان ئێمه و یه‌كێتیدا نییه، به‌ڵام چه‌ند جارێك دانیشتن كراوه به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌و بارگرژییه
*مافی خۆمانه هه‌ركاتێك ویستمان و كاركته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان و تاوانبارانی كوشتاری ١٤-٧ راكێشینه به‌رده‌م دادگا
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی له رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه باس له رووداوی لێدانی كۆمۆنیسته‌كان ده‌كات له ساڵی 2000 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه و له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا جیا له باسكردنی چۆنێـتی ئه‌و رووداوه و تاوانباره سه‌ره‌كییه‌كانی، ئه‌و پێشهات و ئه‌گه‌رانه‌ش شی ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی لێدانی كۆمۆنیسته‌كانه‌وه دروستبووه، له به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌دا باس له شێوه‌ی كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه ده‌كات له‌نێوان حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا.
ستیڤان:یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌رپرسیارێتی رووداوی چوارده‌ی ته‌موزی ساڵی 2000 كه پێنج ئه‌ندامی حزبی كۆمۆنیستی تێدا شه‌هید بوو، هه‌روه‌ها باره‌گاكانی حزبه‌كه‌تانی تێدا داخران. ده‌خاته ئه‌ستۆی نه‌وشیروان مسته‌فا. ئایا ئێوه نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ئه‌نجامده‌ری ئه‌و په‌لاماردانه ده‌زانن یان ئه‌وه تاوانێكه و یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی لێی به‌رپرسیاره؟.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود: دیاره سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی به‌گشتیی به‌رپرسیارن له رووداوی ١٤-٧، چوونكه رووداوێكی له‌م چه‌شنه به بێئاگاداریی سه‌ركردایه‌تی ته‌ئیدی ئۆرگانێكی سه‌ركردایه‌تی و بڕیار به‌ده‌ست نه‌بێت ئه‌نجام نادرێت. به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز ناكاته ئه‌وه‌ی كه كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی رووداوه‌كه كه داڕێژه‌ر و جێبه‌جێكه‌ری نه‌خشه‌كه‌بوون، په‌رده‌پۆش بكات. نه‌وشیروان مسته‌فا جێگری سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌وكاته یه‌كێك له‌سه‌ره تاوانباره‌كان و جێبه‌جێكه‌ری تاوانی ١٤-٧ه. ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بیویستایه زۆر ئاسان ده‌كرا ئه‌م رووداوه روونه‌دات. چوونكه یه‌كه‌م له غیابی تاڵه‌بانیدا بڕیار به‌ده‌ستی یه‌كه‌م بوو. دووه‌م ئه‌و كاته‌ی هاوڕێیانی ئێمه له نه‌خشه‌یه‌كی له‌پێشدا داڕێژراودا (بۆیه ده‌ڵێم له پێشدا داڕێژراو، چونكه هه‌موو پێداویستییه‌كانی وه‌ك حه‌ریق، سڵنگ، سه‌یاره و وه‌سائیلی پێویست له شوێنی رووداوه‌كه ئاماده‌كرابوون تا زوو خوێناویی هاوڕێیانمان بسڕنه‌وه و لاشه‌كان بگوازنه‌وه و سه‌یاره‌ی دابێژراو رابكێشن) . درانه به‌رده‌ستڕێژی چه‌كداره راسپێردراوه‌كانی هێزه‌كانی یه‌كێتی، وه‌فدی رابه‌ری حزبی ئێمه له‌ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فا بوون بۆ به‌رگرتن به خوێن رشتن و رێگاگرتن له‌وه‌ی ئارامی ناو شار تێكبچێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی تاڵه ده‌زوویه‌ك ئینسانییه‌ت و ویژدانی ببووایه، ده‌یتوانی هێزه‌كانی راسپێردراو به جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌كه، ئاگاداركردبا كه ده‌ست له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبگرن. به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ئیمه‌یان، قه‌تڵ و عام كرد، هاوكات وه‌فدێكی تری رابه‌ری حزبیان كه بۆ گفتوگۆ بانگهێشت كرابوون دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و كردیانن به بارمته بۆ داخستنی رادیۆ و باره‌گاكانی تر، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان دیسان هه‌ر به‌زۆری چه‌ك هه‌موو باره‌گاكانیان داخست و ئه‌نفالئاساش تاڵانیان كردن. به‌عس ئاساش ته‌رمی هاوڕێیانی ئێمه‌یان له‌یه‌ك گۆڕی به كۆمه‌ڵدا و له‌شه‌ودا به‌دوور له چاوی كه‌سوكار و هاوڕێ و ئازیزانیان ژێر خاك خست و رێگه‌یان نه‌دا كه‌سوكار و هاوڕێیانی پرسه‌شیان بۆ دابنێن و بچنه سه‌ر گڵكۆكانیان. كاراكته‌ر و كه‌سی یه‌كه‌می سه‌رپه‌رشتیار و چاو‌دێر و بڕیار به‌ده‌ستی ئه‌م رووداوانه نه‌وشیروان مسته‌فا بوو.
ستیڤان:به‌رده‌وام سه‌ركرده‌كانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كێتی به‌هاندانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌لاماری باره‌گاكانی ئێوه‌ی داوه. منت پرسیار ده‌كه‌م بۆچی كۆماری ئیسلامی ده‌یویست ئێوه نه‌مێنن و یه‌كێتی راسپاردبوو بۆ لێدانی حزبی ئێوه؟. ئایا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌م داوایه‌ی ئێرانی ره‌ت بكردایه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی و ئێران چی لێ به‌سه‌ر ده‌هات؟.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود:ئێوه و هه‌موو كه‌سێكی سیاسیی و ته‌نانه‌ت هاووڵاتییه‌كی ئاساییش ئه‌وه ده‌زانێت، كه جمهوری ئیسلامی ئێران، ده‌وڵه‌تێكه كه دژی چه‌پ و كۆمۆنیست و ته‌نانه‌ت دوژمنی سه‌رسه‌ختی عه‌لمانییه‌ته. هه‌وڵی ئه‌وه‌یه له‌هه‌موو گۆشه و كه‌نارێكی دنیادا، ده‌سته و تاقم و ره‌وتی سه‌ربه‌خۆی دروست بكات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاریشییه‌وه به‌شه‌ڕی دژی چه‌پ و كۆمۆنیست و ئازادیخوازیی ده‌ستی پێكرد. هه‌روه‌ها له‌وكاته‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست هه‌میشه كوردستانی عێراقی وه‌كوو به‌ره‌یه‌كی جه‌نگی له‌دژی عێراق وه‌كوو پایه‌گایه‌ك بۆ به‌هێزكردنی ره‌وته ئیسلامییه‌كان، وه‌كوو مه‌یدانێك بۆ شه‌ڕی ئۆپۆزیسیۆن و تیرۆریان به‌كارهێناوه. له‌وه‌ش زیاتر جمهوری ئیسلامی هه‌میشه له شه‌ری ناوخۆیی كوردستاندا، هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی بووه و تیرۆری زوربه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له ناوچه‌كانی ژێر سایه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیدا بووه. بۆیه هاوكاریی و په‌یوه‌ندیی ئێران و یه‌كێتی زۆر به‌رچاو ئاشكرا و به‌رجه‌سته بووه. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، یه‌كێتی هه‌میشه گوێ له‌مستی ئێران بووه و گوشاری ئێرانی له‌سه‌ر بووه.
حزبی ئێمه له لایه‌كه‌وه له‌كێشمه‌كێشی نه‌بڕاوه له‌گه‌ڵ ره‌وته ئیسلامییه‌كان و كۆنه‌په‌رستی دینی و هاوكات له هاوكاریی و په‌یوه‌ندییدا بووه له‌گه‌ڵ چه‌پ و حزبه‌كانی سه‌ر به ره‌وتی كۆمۆنیزمی كرێكاریی كه چالاكی و ده‌وریان له ئێران‌دا بووه. هاوكات ئه‌وكاته حزبی ئێمه له كوردستان له پێشره‌وییدا بوو به تایبه‌ییش له سنووری سه‌وزی یه‌كێتیدا.. تاد ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ن كه ئێران یه‌كێتی ناچاركردووه كه ئێمه بكاته نیشانه و هه‌ڵسوڕانی یاسایی و ئاشكرامان یاساغ بكات. دیاره زۆر جار سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به ئاشكرا رایانده‌گه‌یاند كه له‌ژێر گوشاری ئێراندان یان ناراسته‌وخۆ ناڕه‌حه‌تی خۆیان له هه‌ندێك له بابه‌ته‌كانی رادیۆی حزب راده‌گه‌یاند كه له‌دژی جمهوری ئیسلامی بڵاوده‌كرانه‌وه.
جگه له‌هه‌موو ئه‌مانه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئێمه كرد و هاوڕێیانێكمان گیانیان له‌ده‌ستدا و باره‌گاكانمان داخران و هه‌ڵسوڕاوانمان گیران و راوده‌نران و هه‌ڵسوڕانی یاسایی و ئاشكرامان قه‌ده‌غه كرا، جمهوری ئیسلامی به‌ره‌سمی و له رۆژنامه كه‌یهاندا، ستایش و سوپاسی ره‌سمی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كرد. به پاشه‌كشه كردن به ئێمه ده‌نگی چه‌پ و كۆمۆنستی، ئازادیخوازیی، به‌رابه‌ریخوازیی، جه‌رائه‌ت نواندن له كۆمه‌ڵگادا پاشه‌كشه‌ی پێكرا. ئه‌مه‌ش داوای ئێران و هه‌روه‌ها خواستی یه‌كێتیش بوو.
من لام وایه یه‌كێتی نه‌یده‌توانی مل نه‌دات به بڕیاری ئێران، به‌ڵام ده‌یتوانی ئه‌م كوشتاره نه‌كات و رێگه‌ی تر بگرێته به‌ر. به‌ڵام چوونكه مه‌ودای روانینی یه‌كێتی مه‌ودایه‌كی كورت و كاتییه و پشت به‌ستوو نییه به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی واقیعی دوورمه‌ودا ئه‌م رێگا قێزه‌ونه‌ی هه‌ڵبژارد و به‌مه‌ش تاوانێكی گه‌وره‌تری له‌سه‌ر خۆی و له مێژووی خۆیدا، تۆمار كرد.
ستیڤان:پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له باره‌گاكانی حزبی ئێوه‌ی دا له سلێمانی، زۆرینه‌ی سه‌ركرده و كه‌وادری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی، بڕیاری به‌جێهێشتنی كوردستانیان دا. بۆچی له‌و سه‌روه‌خته هه‌ستیاره‌دا كوردستانتان به‌جێهێشت؟. ئایا ئه‌وه به‌پێی رێككه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی یان له‌ژێر گووشار و باری ناچارییدا بوو؟.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود: رۆشتنی به‌لێشاوی خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌ت لاوان به‌دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌تیش له كاتی شه‌ڕی ناوخۆ و دوای شه‌ڕیشدا، دیارده‌یه‌كی فراوان بوو. دیاره هاوڕێیانی ئێمه‌ش وه‌كو به‌شێك له‌م شه‌پۆله به‌شدار بوون له‌م كۆڕه‌وه‌دا. به‌ڵام هیرشی یه‌كێتی و گوشاره هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر كادران و هه‌ڵسوڕاوانمان، چ به هه‌ڕه‌شه، راوه‌دونان، زیندانی كردن، توندكردنی هه‌ر هاوڕێیه‌ك له زیندان كه كه‌مترین چالاكی ئه‌نجامدابا، هاوكات له‌گه‌ڵ گوشاره‌كانی پارتی بۆ سه‌ر هه‌ڵسوڕانمان له هه‌ولێر وای كرد، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كادرانی چالاكی حزب و رابه‌ریی، رێگای ده‌رچوون له كوردستان بگرنه به‌ر. دیاره نابێ دان به‌و راستییه‌شدا نه‌نێین كه نائاماده‌یی و ناكارایی كاردانه‌وه‌ی حزب له‌به‌رامبه‌ر به دۆخی ئه‌وكاته‌دا، هۆكارێكی تر بوو له‌وه‌ی كه هاوڕێیانێك رێگه‌ی رۆشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبژێرن یان به‌ناچاریی بڕۆن.
ستیڤان:پاش ده ساڵ له‌و رووداوه كه له‌چوارده‌ی ته‌مووزی ساڵی 2000 روویدا، ئێستا ئێوه په‌یوه‌نیدیتان چۆنه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیی؟. ئایا راسته دانوستان و گفتوگۆ له‌نێوانتاندا هه‌یه به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوانتان؟.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود: تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ره‌سمی له نێوان ئێمه و یه‌كێتیدا نییه، به‌ڵام چه‌ند جارێك دانیشتن و گفتۆگۆی ناره‌سمی و ته‌نانه‌ت ره‌سمیش كراوه به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌و بارگرژییه و دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی كارساز بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و دووباره چاوخشاندنه‌وه به فایلی كێشمه‌كێشی ئێمه و یه‌كێتی و ئه‌و ناحه‌قییه‌ی له ١٤- ٧-٢٠٠٠دا به‌رامبه‌ر به حزبی ئێمه ئه‌نجامیاندا. دیاره وه‌كو بۆ كۆمه‌ڵگاش رامان گه‌یاندووه له‌و دانیشتنانه‌دا، ئێمه به سه‌راحه‌ت پرۆژه‌ی خۆمان خستۆته به‌رده‌میان، ئه‌وانیش وه‌ڵامی ئیجابیان به‌ئێمه داوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌كرده‌وه خۆیان له دانپیانانی به كۆمه‌ڵگا و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی داخوازییه‌كانی ئێمه دزیوه‌ته‌وه و زۆرتر ئه‌م وه‌ڵامانه‌ی داویانه‌ته‌وه ده‌چنه ناو بانگه‌شه‌ی به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و كات كوشتنه‌وه، نه‌ك بڕواهێنانی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری دۆسیه‌كه. راستییه‌كه‌ی ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی یه‌كێتیدایه، پڕۆژه‌ی ئێمه رۆشنه و خۆشیان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، ماوه‌ته‌وه جه‌رائه‌ت له خۆیان نیشان بده‌ن و به‌كرده‌وه به‌ڵێنه‌كانیان له دنیای واقعیدا به كۆمه‌ڵگا نیشان بده‌ن.
ستیڤان:ئه‌گه‌ر یه‌كێتی داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بكات له‌گه‌ڵتاندا، ئێوه چ مه‌رجێكتان هه‌یه؟. ئایا داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌كه‌ن یان پێتانوایه كه ده‌بێت ئه‌و كێشه‌یه له رێگه‌ی دادگاوه كۆتایی پێبێت؟. به‌كورتی ئێوه به چ مه‌رجێكه‌وه ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی دانوستانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی؟.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود: هه‌ر وه‌ك له‌وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا وتم ئێمه له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی كه داوایان كردبوو كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئێمه به چاره‌سه‌ر بگه‌یه‌نن، ئێمـه له گه‌ڵیان دانیشتووین و پڕۆژه‌ی خۆمان بۆ كۆتاییهێنان به‌و دۆسیه‌یه خسته به‌رده‌میان كه ره‌زامه‌ندییان بۆی نیشانداوه كه بریتییه له‌وه‌ی (كه ئازادیی سیاسیی و به‌یان و ره‌خنه، به‌ڕه‌سمی ده‌ناسن و له‌سه‌ر جیاوازیی سیاسیی و بیروباوه‌ڕ ده‌ست بۆپه‌لاماری چه‌كداریی بۆ سه‌ر هیچ لایه‌نێك نابه‌ن. رایبگه‌یه‌نن كه‌داخوازیی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، یه‌كسانی ژن و پیاو، جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت، ئازادی بێقه‌یدوشه‌رتی سیاسیی، ... تاوان نین) هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی هه‌موو زیانه ئینسانی و ماددیی و مه‌عنه‌وییانه بكه‌نه‌وه كه له‌حزبی ئێمه كه‌وتووه. بێگومان دادگاش مانای خۆی هه‌یه و به جیا له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ئێمه چ وه‌كو حزب و چ وه‌كوو كه‌سوكاری گیانبه‌ختكردوان و مافی خۆمانه هه‌ركاتێك ویستمان و كاركته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان و تاوانبارانی كوشتاری ١٤-٧ راكێشینه به‌رده‌م دادگا، تا دادگا بڕیاری خۆی بدات له باره‌یانه‌وه. به‌ڵام دیاره دادگایه‌ك كه له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حزبدا نییه و حزب قوڕمیشی ناكات، به‌ڵكه دادگایه‌كی مۆدیرن و سه‌ربه‌خۆیه.
ستیڤان:پێتانوایه له دوای ساڵی 2000ه‌وه ئیدی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی به‌ره‌و لاوازیی چووه و رۆڵی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا سڕاوه‌ته‌وه؟. ئێوه چۆن سه‌یری ئه‌دا و رۆڵی خۆتان ده‌كه‌ن له دوای لێدانتان له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانییه‌وه؟. ئایا هیچ پڕۆژه‌یه‌كتان پێیه بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌تان؟.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود: له ١٤-٧-٢٠٠٠ وه، ئێمه له كوردستان هه‌ڵسوڕانی یاساییمان، یاساغ كراوه. رێگه‌نه‌دراوه بڵاوكراوه‌كانمان له چاپخانه‌كان به ئاشكرا چاپ بكه‌ین و به ئازادیی بڵاوی بكه‌ینه‌وه، رێگه‌ی دانانی رادیۆ، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیمان... لێگیراوه. بواریان نه‌داوین هیچ سیمینار، كۆڕ و پانێل، كۆبه‌ونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی.. سازبده‌ین. بواری كردنه‌وه‌ی هیچ بنكه و باره‌گایه‌كیان پێمان نه‌داوه... تاد. من له ئێوه ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو كه‌ناڵه له یه‌كێتی یان هه‌ر حزب و رێكخراوێكی تر ببه‌سترێت، پاشه‌كشه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت یان نا؟. لاواز ده‌بن یان نا. بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی ساده‌یه كه لاواز ده‌بن و له‌وه‌ش واوه‌تر من لام وایه ده‌ست بۆ هه‌موو په‌تێك و هه‌موو سازشێك ده‌به‌ن تا رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان مه‌یسه‌ر بكه‌ن. ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئاماده نه‌بووین بیكه‌ن و هه‌رگیزیش نایكه‌ین، سازشكردنه له‌و خواست و ماف و داوایانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئێمه ملمان دابا به سازش و ده‌ستهه‌ڵگرتن له سیاسه‌ت و پڕۆژه و رێگاچاره و به‌رگریكردن له‌ماف و خواسته‌كانی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و داوا و مافه‌كانی ژنان و لاوان و خوێندكاران و مناڵان... چ یه‌كێتی و چ پارتی له‌گوڵ كاڵتریان پێمان نه‌ده‌وت و ئێمه‌ش ده‌بووین به‌و حزبه موچه‌خۆره سه‌ركزانه‌ی زۆرتر له كۆمپانیا ده‌چن تاحزب، ئێمه ئه‌وه‌مان قبوڵ نه‌كرد، كۆمۆنیزمه‌كه‌ی ئێمه، رادیكالیزم و یه‌كسانیخوازیی و به‌رابه‌ریخوازیی و ئازادیخوازیی ئێمه، زۆر له‌وه پایه‌دارتر بوو كه مل به زۆریی و ناحه‌قی ئه‌حزاب بده‌ین، كه فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ئێمه ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌یه.
راسته ئێمه پاشه‌كشه‌مان پێكرا، جمۆجۆڵ و چالاكییه‌كانمان سنووردار كرا، هه‌لسوڕانمان سه‌ختكرا، به‌ڵام سه‌ربه‌رزانه به‌و توانایه‌ی بوومان و به‌و بواره‌ی بۆ خۆمان و به خه‌باتی خۆمان كردمانه‌وه، له هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی حه‌قخوازانه، له هیچ چالاكییه‌كی شارستانیانه، له مه‌یدانی خه‌باتی هیچكام له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی كریكاران، ژنان و لاوان و خوێندكاران، خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت و له ساحه‌ی سیاسیی كوردستاندا، غائیب نه‌بووین، بێده‌نگ نه‌بووین و له تێكۆشانماندا هه‌دامان نه‌دا. ئه‌مه سه‌ربه‌رزییه‌كه، به‌هه‌موو ره‌وت و حزبێك نابڕێت.
سه‌باره‌ت به‌به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌تان كه ئایا پڕۆژه‌مان هه‌یه بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌مان، یان دروستر بڵێین بۆ گێڕانی نه‌خشی به‌رجه‌سته له كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵێ یه‌كه‌مین پڕۆژه‌مان پێكهێنانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان بوو، به‌پێی پێداویستی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه به‌كه‌وتنی به‌عس وه‌زعی سیاسیی عێراق و كوردستاندا پێكهات. ئه‌م حزبه جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی به‌رنامه‌ی" دنیای باشتر"ه، هاوكات خاوه‌نی چه‌ندین سه‌نه‌د و پلاتفۆرم و پڕۆژه‌یه، كه ده‌توانێت حزب له‌جه‌رگه‌ی كێشمه‌كێشه سیاسییه‌كانی ساحه‌ی كوردستاندا ده‌ربخات، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی واقعی سیاسیی كوردستان بێت. دیاره به‌پراكتیك ده‌رهێنانی ئه‌م نه‌خشه و پڕۆژانه زامنی گێڕانی ئه‌و ده‌وره ده‌بێت.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود
*له شاری قه‌ڵادزێ له‌دایكبووه. له سه‌ره‌تای ساڵانی 80 و تێكه‌ڵاوی كاری سیاسیی بووه، وپه‌یوه‌ندیی كردووه به كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانه‌وه.
*به‌شدار بووه له‌خۆپیشاندانی ساڵی 1982 قه‌ڵادزێ به‌بۆنه‌ی 18مین ساڵیادی بۆردومانی ئه‌و شاره و یه‌كێك بووه له‌ده‌ستگیركراوه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانه.
*له 1985به‌دواوه تێكه‌ڵ به‌كاری رێكخراوه چه‌پ و كۆمۆنیستییه‌كان بووه.
*1991 یه‌كێك بووه له‌هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی شورایی سلێمانی، یه‌كێك بووه له‌دامه‌زرێنه‌رانی شوراكان. له‌لایه‌ن شوراكانه‌وه هه‌ڵبژێردراوه بۆ وه‌ڕێخستنی بزوتنه‌وه‌ی به‌رگریی له‌كوردستان به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس.
*ساڵی 1992 په‌یوه‌ندیی كردووه به رێكخراوی یه‌كێتی خه‌باتی كۆمۆنیزمی كرێكارییه‌وه.
*یه‌كێك بووه له كادرانی دامه‌زێنه‌ری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق و له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه‌وه تا 2008 ئه‌ندامی رابه‌رایه‌تی ئه‌و حزبه بووه.
*یه‌كێك له پێكهێنه‌رانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان بووه كه له 15 مارسی 2008 راگه‌یه‌نرا.
Shamzini79@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
< Prev | Next > |
---|