
گه‌لی كورد له باكووری كوردستان ده‌هان ساڵه داوای ئاشتی و دیموكراسی ده‌كات، تا ئێستا بزاڤی ئازادیخوازی گه‌لی كورد له باكووری كوردستان 6 جار ئاگربڕی یه‌ك لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌ر قۆناخێك كه پارتی كرێكارانی كوردستان ئاگربڕیان ڕاگه‌یاندوه بانگی گه‌ل بۆ ئاشتی و دیموكراسی به‌رز بووه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی دڕندانه‌و نامرۆڤانه‌ی ئه‌نجام داوه، كه واته دژه ئاشتی و دیموكراسی گه‌یاندووه‌ته لووتكه‌و ڕیگه‌یی له‌و قۆناغانه‌دا گرت، كۆشتن و سنووربه‌زاندن و بۆمباردۆمان په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ڕای گشتی جیهان ئاگاداره كه گه‌لی كورد له هه‌ر قۆناغێكدا داوای ئاشتی له‌به‌رێز عبدولڵا ئۆجه‌ڵان و په‌كه‌كه كردووه، به‌رێز عبدولڵا ئۆجه‌لان و پارته‌كه‌ی به سه‌ربه‌رزیه‌وه وه‌ڵامی پۆزه‌تیڤانه‌ی، به داخوازی گه‌ل داوه‌ته‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی خۆی ڕاوه‌ستاندووه. به‌ڵام ئه‌م جاره له باكووری كوردستان جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز شه‌و رۆژ رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و بانگی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنێت كه ئیدی گه‌لی كورد سه‌بری ته‌واو بووه و ناتوانێت وه‌ك مه‌ڕ سه‌ری خۆی بخاته ژێر چه‌قۆ و له به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بێ ده‌نگ بمێنێت.
به‌رێز عبدولڵا ئۆجه‌ڵان له دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی دا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر تا كۆتایی حۆزه‌یران چاره‌سه‌ری ئاشتیانه دروست نه‌بێت، ئه‌وا له پێواژۆ و قۆناغ خۆی ده‌كێشێته‌وه و به‌رپه‌رسیاری ناگرێته ئه‌ستۆ. كه واته ئۆجه‌لان هه‌موو هه‌وڵدانی خۆی بۆ چارسه‌ری پرسی كورد به شێوازی ئاشتیانه خستووه‌ته گه‌ڕ. به‌ڵام یه‌ك لایه‌نه بووه كه به یه‌ك ده‌ست چه‌پڵه لێ نادرێت. ئاشتی یه‌ك لایه‌نه به‌دی نایه‌ت.
بۆیه ئێمه وه‌ك كۆمه‌لێك گه‌نجی ئاشتیخواز و دیموكراسیخوازی باشووری كوردستان، بۆ سه‌قامگیربوونی ئاشتی و دیموكراسی له‌ناوچه‌كه‌و چاره‌سه‌ری پرسی كورد. ده‌مانه‌وێت به‌م كه‌مپین پشتیوانی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤانه‌ی خۆمان بۆ ئه‌و گه‌لی نیشتمان په‌روه‌ر و دڵسۆز ده‌رببڕیین. داوا له‌به‌رێزتان ده‌كه‌ین به‌به‌رپرسیاریه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قۆناغی هه‌ستیار هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. وه‌ك گه‌نجانی باشووری كوردستان داوا له ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ین بۆ جارێكیش بووبێت له‌ناو وڵاتی خۆیدا ئاشتی ڕابگه‌یه‌نێت تا پێش خوێن ڕشتن و كاره‌ساتێك كه رووی نه‌داوه بگیرێت.
به‌م كه‌مپین داوا له‌ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ین:
1 ـ به‌زووترین كات بانگی داخوازی ئاشتیانه‌ی كۆماجڤاكێن كوردستان بداته‌وه.
2 ـ بۆ دیالۆگ و گفتۆگۆ هه‌نگاو به‌ره‌و پێش دابنێت.
3 ـ بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاشتی بكه‌وێته ئاراوه، گیراوانی سیاسی دۆزی كه‌جه‌كه و منداڵان و گه‌نجانی كورد بێ قه‌ید و مه‌رج ئازاد بكرێن.
4 ـ چاڵاكی له‌شكری و سنوور به‌زاندن له‌زووترین كات بێنه راوه‌ستاندن.
ده‌ستپێشخه‌ری گه‌نجانی باشووری كوردستان
26/7/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev |
|---|





