من له‌و رووداوه مێژوویانه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م که دیکتاۆریه‌تیه‌ك حوکمرانی وولاتێك ده‌کات وه له ژێر لۆگۆیه‌ك یان ئالایه‌ك هه‌موو پیسێتی و قه‌تل و عام و کوشتاری و جینوساید دژی مرۆڤایه‌تی ده‌کات ئیدی ئه‌و لۆگۆ‌و ئالایه ده‌بیته دروشمی داگیر کردن و له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و لۆگۆیه ده‌ربرین له سیاسه‌ت و بیر‌و رای ئه‌و پارت و لایه‌ن و حکوم داره ده‌کات. نمونه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاتانه زۆرن له جیهاندا به‌تایبه‌ت سه‌ده‌کانی ئیسلام و دوای ئیسلام واته سه‌ده‌ی ناوه‌ه‌راست له ئه‌وروپادا وه شه‌ری خێلایه‌تی له رۆژئاوای ئاسیادا یان نمونه‌ی داگیرکردنی ئیسپنیاکان وه هۆله‌ندی یه‌کان بۆ کیشوه‌ره‌کانی تری جیهان؟ شه‌ری جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م و دروست بوونی نازی یه‌کان وه شیوعی یه‌کان ئه‌مانه هه‌ریه‌ك لۆگۆیه‌کیان هه‌ڵگرتو ملونه‌ها مرۆڤ بوون به قوربانی له پێناوی بیر‌و باوه‌رێکدا. ئایا ئه‌گه‌ر وولات بێت داگیر کردنی ژیان بێت یان په‌یدا کردنی خۆراك بێت... هتد.
له وولاتی منیش‌دا کوردستانێکی هه‌نجن هه‌نجن که چه‌ندین سه‌ده‌یه کورد ژێر ده‌ست بوه وه نه‌گه‌یشتۆته مافی چاره‌ی خۆی له‌ژیر ئالای حکومرانی یه دیتاتۆره‌کان جه‌وساوه‌ته‌وه وه بێ ئازادی ژیاوه.. خه‌ڵك هاوولاتی کورد مل که‌چ بوه بۆ ئه‌و ئالایه‌ی که سه‌پێنراوه‌به‌سه‌ریدا، لۆگۆیه‌ك که ده‌ربرین له توند‌و تیژی ده‌کات، بازێك که کاری ترس و تۆقاندنه، ده‌بێت ئازایه‌تی یه‌که‌ی کامه بێت.. من بۆچونم وایه نابێت لۆگۆ ده‌ربرین له ترس بکات یان له ئازایه‌تی که هێمای توند‌و تیژی یه، نمونه. ئه‌ڵمانیا لۆگۆی بازێکی باریکه‌ڵه‌ی زه‌عیف که نیشانه‌ی هێز ده‌خاته روو یان هۆله‌ندا شێری هه‌ڵبژاردوه یان له هه‌رێمه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گورگ و رێوی یان زۆر ئاژه‌ڵی تریان کردوه به هێمای هه‌رێمه‌که‌یان، من پێم وایه له‌م ژیانه نوێ و هاوچه‌خه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا هێمای ئاشتی و ته‌بایی و پێکه‌وه ژیان ببێته نمهونه‌ی لۆگۆی هه‌رێمه‌کان و وولاته‌کان، لۆگۆیه‌ك ده‌ربرین له مافی مرۆڤ بکات؟
له دوای ده‌سه‌لاتی حوکمرانی حزبی به‌عسی له‌ناو چووی وولاتی کۆماری عێراق، ئالاکه‌ی عێراق که 3 ئه‌ستێره‌ی تیادا بوو ئیستا کرا به الله اکبر هه‌رکات سه‌رکرده‌کانمان داکۆکیان کرد لسه‌ر ئه‌وه‌ی له‌کوردستان نابێت دابنرێت وه به مقۆ مقۆیه‌کی زۆر گۆرا که به‌دڵشمان نی یه، ده‌بوایه ئه‌م لۆگۆ درنده‌یه‌شیان سه‌رببریایه بۆ ئه‌وه‌ی هێلکه‌ی دیتاتۆره‌یه‌ك هه‌ڵ نه‌هێنێت یان منداڵی نه‌زۆک له‌دایك نه‌بێت؟ من پێم سه‌یره تا ئیستا نه حکومه‌تی هه‌رێم نه حزبه‌کان هیچ بۆچونێکیان نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م دانانی لۆگۆیانه، که نه ده‌ربرین له کورد ده‌کات وه نه خاتری شیعه‌شی گرتووه، ئه‌وه‌نده‌ی پاشماوه‌ی به‌عسی سوریا‌و عێراقه یان کوره بچکۆله‌که‌ی میسری نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی یه.
هێرشی حزبی به‌عسی دیتاتۆر بۆ ناوچه‌کوردی یه‌کانی کوردستانی عێراق له‌ژیر ستاره‌ی یان شه‌بقه‌ی ئه‌و بازه الله اکبره‌دابوو که کوردی تیادا جینبوساید کرد، وه کیمیابارانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك که ته‌نها بازه‌کانی حزبی به‌عس توانیان ئه‌نجامی بده‌ن.
وه‌لام دهانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان یان مه‌کته‌بی سه‌رۆك یان په‌رله‌مان یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیچ له‌مانای به دیموکراسی بوون ناگۆرێت، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ست به مه‌سئولیه‌تی دانانی لۆگۆیه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که ده‌ربرین له جینوساید ده‌کات؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





