ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن له گوندی (فارقین) له شاری ئامه‌د له باكوری كوردستان شێتێك ده‌بێت و ناوی (عورچۆ) ده‌بێت، ئه‌و شێته به‌و شێتاتیه‌ی خۆیه‌وه خۆشی به دروشمه شۆڤێنیستیه‌كانی ئه‌تاتورك نه‌ده‌هات كه ده‌ڵێت (یه‌ك زمان، یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك كلتور) ئه‌م عورچۆیه‌ش هه‌میشه سه‌ری زاری و بنی زاری ئه‌وه‌بوو (یه‌ك ته‌ماته، یه‌ك مریشك، یه‌ك نان، یه‌ك پیڤاز، یه‌ك عورچۆ) به‌و بۆنه‌یه هه‌میشه له‌لایه‌ن جاش و سیخوڕ و ژاندرمی توركه‌وه تێهه‌ڵده‌درا، ئه‌ویش بێ دڵی خۆی نه‌ده‌كرد و هه‌میشه دروشمه‌كانی به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و ده‌یویست ده‌گووته‌وه، چه‌ندین جار پیاوانی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی پێ ته‌رك بكه‌ن ده‌چوون (یه‌ك ته‌ماته و یه‌ك مریشك و یه‌ك نان و یه‌ك پیازیان له پێش كاك عورچۆ داده‌نا)، عورچۆش هه‌تا تێری ده‌خوارد ئینجا به شێوازێكی تر ده‌یگووت (یه‌ك چا، یه‌ك پێخه‌ف، یه‌ك خه‌وی خۆش) ئیتر تا به‌یانی یه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌ی باشیان ده‌كرد، تا وای لێهات جاش و سیخوڕ و ژاندرم و پیاوانی ده‌وڵه‌ت له‌و ره‌فتاره‌ی عورچۆ لێڕاهاتن و به شتێكی ئاساییان وه‌رده‌گرت تاوه‌كو توركه فاشیسته‌كان تیرۆریان كرد، ئیتر ساڵ هات و ساڵ رۆیی به هه‌زاران عورچۆ دروست بوون كه گاڵته به‌و دروشمانه‌ی توركه‌كان بكات و منداڵ و گه‌وره و ئاقڵ و نا ئاقڵ رێگه و رێبازی عورچۆیان گرته به‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێ كه رۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌م دروشمانه كاڵ و كاڵتر ده‌بنه‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێ كه مه‌رگی ئایدیۆلۆژیا فاشیستیه‌كه‌ی ئه‌تاتورك به‌ره‌و نزیكی ده‌چێت، به‌ڵام له‌و پارچه‌یه‌ی كه به زۆره‌ملێ به عێراقی عه‌ره‌بیه‌وه لكێنراوه ئاقڵه‌كانمان له پێناو عێراقیبوون بوونه‌ته عورچۆ، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانمان بوونه‌ته كانگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری عێراقچێتی و به‌قه‌د عورچۆش ناتوانن ئه‌م دروشمه بێ واتا و ناوه‌ڕۆكانه بخه‌نه ژێر پێیان، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه به‌به‌رده‌وام ئه‌م دروشمانه ده‌پارێزین، ئه‌م ناونیشانه‌ی بابه‌ته‌كه‌م ناونیشانی ئه‌و رێكلامه ناشیرنانه‌یه كه ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و چاپه‌مه‌نی كوردی هه‌میشه پێمانی ئاشنا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌و په‌یامه نه بۆ منه و نه بۆ تۆیه چونكه ئه‌وه په‌یامی سه‌رانی عه‌ره‌به بۆ ئه‌وه‌ی عێراقیه‌كان ده‌ستبه‌رداری كوشتنی عومه‌ر و عه‌لیه‌كان بن و وڵاته‌كه‌ی خۆیان كه‌مێك خۆش‌بووێت و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقی پێ بپارێزن، هه‌تا ناچارمان بكه‌ن بۆ هه‌تاهه‌تایه عێراقی بین و دارخورما و دار به‌ڕوو، ئه‌سپ و وشتره‌كان، چیا و شاخ و بیابان و زۆنگاوه‌كان، كڵاو و جامانه و رانكوچۆغه و جشداشه و عه‌گال برابن و ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تی (ئه‌و برایه‌تیه‌ی كه ئه‌وان بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه) له‌نێوانمان دروست بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له خشته‌مان ببه‌ن و پێیه‌وه هه‌ڵمانخه‌ڵه‌تێنن، میدیای كوردی ده‌یه‌وێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكلامانه فێرمان بكات كه عێراق وڵاتی هه‌موومانه و پێویسته به‌رگری لێ بكه‌ین و ئه‌وه‌ی چوو ئیتر چوو، چه‌نده خۆشده‌بوو ئه‌گه‌ر له‌بری ئه‌م دروشمه عه‌ره‌به‌كان بیانگوتبایه (وڵاتی من وڵاتی تۆبووه و ئێمه داگیرمان كردووه) یان بیانگووتبایه (گیرفانی من گیرفانی تۆیه له پێناوتام ئه‌ی پترۆڵ) .. !!
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان له‌پێناو چه‌ند دینارێكی بێ نرخی عێراقی ده‌خوازن ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و وێرانه گوند و نه‌هامه‌تیه‌كانمان له‌بیر به‌رنه‌وه و ئیتر له‌مه‌ودوا له‌بری فیدای كوردستان بین و خه‌می پارچه‌كانی تری كوردستان‌مان بێت ئیتر له‌پێناو عێراق گیانمان فیدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی (برا عه‌ره‌به‌كانمان) له‌گه‌ڵمان به ئاسووده‌یی و بێ فرت و فێڵ بژین، راگه‌یاندنه‌كان ده‌خوازن له نێو بیر و هزری منداڵی كورد قودسیه‌تێك یان گه‌وره‌ییه‌ك یان به‌خشینه‌وه‌ی ئینتیمایه‌ك ببه‌خشنه عێراقیبوون و كوردستانی بوونی پێ كاڵ بكه‌نه‌وه، ده‌بوایه منداڵ و گه‌وره و ئاقڵ و نا ئاقڵی كورد فێركرابایه كه عێراق هه‌ر عێراقه‌كه‌ی ساڵی 88 و سه‌رده‌می خراپتر له سه‌دام و به‌عسیه‌كانه، عێراق عێراقی عه‌ره‌بانه، عێراق داگیركاری پارچه‌یه‌ك له خاكی كوردستانه، عێراق هی ئێمه نییه، عێراق وڵاتی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانه.. !!
گه‌لۆ" تكایه ئه‌گه‌ر رۆژێ له رۆژان له هه‌ر شوێنێ هه‌ر شێتێكی كوردتان بینی فێری بكه‌ن كه چۆن بڵێت (عێراقی ئێوه عێراقی عه‌ره‌بانه، له پێناوتام ئه‌ی كوردستان) .. !! هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنیش ئه‌م دروشمه‌م بۆ بڵاوبكاته‌وه ئه‌وا ئاماده‌م خه‌رجی رێكلامه‌كه هه‌رچه‌ند بێت بیده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاقڵمه‌نده‌كانمان ببن به عورچۆ.. !!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





