پرۆسه‌ی سه‌رژمێری یه‌كێكه له‌و ئه‌ركه هه‌ره گرنگانه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدایه و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت. بۆ گه‌یشتن به به‌ئامانجی رێژه‌ی هاوڵاتیان و رێژه‌ی خانوو و به‌ره و رێژه‌ی كوڵان و هتد....به‌تایبه‌تی له‌شاری كه‌ركوك و ناوچه دابراوه كان كه تائێستا كێشه و ململانێی له سه‌ره و به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و ده‌ور و به‌ری بۆیه پێویسته سه‌رژمێریه‌كی راستگۆییانه ئه‌نجام بدرێت كه ئه‌مه‌ش له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ‌دا هاتوه كه له %80 هاوڵاتیانی عێرق ده‌نگیان پێی داوه و په‌سه‌ند كراوه. له‌گه‌ڵ دروست بونی ده‌وڵه‌تی عێراق كه له لایه‌ن ینگلیزه‌وه دامه‌زا تاوه‌كو ئێستا سه‌رژمێریه‌كی راستگۆیانه و بێ ساخته‌كاری ئه‌نجام نه‌دراوه. به‌داخه‌وه زۆر جار باس له سه‌رژمێریه‌كه‌ی ساڵی 1957 ده‌كرێت كه‌گوایه سه‌رژمێریه‌كی راسگۆییانه بوه وزورجاریش خومان پشتی پێ ده‌به‌ستین. به‌ڵام من پێم وایه كه ئه‌و كاته‌ش غه‌در له كوردی شاری كه‌ركوك كراوه راستگۆییانه ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه. چونكه ئه‌وكاته له شاری كه‌ركوك توركمانه‌كان باڵاده‌ست بوون له داموو ده‌زگا حكومیه‌كان و بازاره‌كانی شاری كه‌ركوك. وه كوردی كه‌ركویش په‌راوێز كرابوو وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هه‌ژار و نه‌خوێنده‌وار بوون. وه ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌و سه‌رژمێریه‌دا كردوه و ماڵنوس بونه له‌و پرۆسه‌یه زیاتر له %85 توركمان بونه و زۆر له هاوڵاتیانی كوردی شاری كه‌ركوك به توركمان نوسرا بوون. چونكه له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌رچمێریه زۆر له‌و هاوڵاتیه كوردانه بۆیان ده‌ركه‌وت كه به توركمان نوسرا بوون. له عێراقی نوێ‌دا كه سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان بانگه‌شه‌ی پێكه‌وه ژیان و هاوبه‌شی له عێراقی نوێ ده‌كه‌ن. بۆیه پێویست بو له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و له گه‌ڵ رزگار كردنی شاری كه‌ركوك ئه‌ركێك بوو له سه‌ر هه‌موو عه‌ره‌به‌كانی عێراق و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق داوای لێبوردنیان له خه‌ڵكی كوردستان بكردایه به هۆی ئه‌و جینۆساید وكاول كاری و ده‌ربه‌ده‌ری و كیمیاباران ئه‌نفال و به عه‌ره‌ب كردنه‌ی كوردستان كه له لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه ئه‌نجام درابوو. وه پێویست بوو به بێ قه‌ید و شه‌رت كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان بگه‌رایه‌وه سه‌ر باوشی هه‌رێمی كوردستان. نه‌ك هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان نه‌بوو بگره ئێستاش به‌و عه‌قڵیه‌ته بۆگه‌نه‌ی خۆیانه‌وه ده‌روانن كه ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت هه‌ر ئه‌وانبن و ئێمه‌ی كوردیش ئۆپۆزسیۆنین نه‌ك له عێراقێكی هاوبه‌ش و پێكه‌وه ژیان. هه‌ر وه‌ك بریاره له 26/10/2010 دا سه‌رژمێریه‌ك له سه‌رتا سه‌ری عێراقدا ئه‌نجام بدرێت. وه له رێكه‌وتی 26/10/2009 دا سه‌رژمێریه‌ك ئه‌نجامدرا كه رێژه‌ی خانوو و به‌ره و كوڵان و بازار و شه‌قامه‌كانی دیاری كرد 0 به‌ڵام ئه‌م سه‌رژمێریه‌ی ئه‌م ساڵ كه بریاره له 26/10/2010 دا ئه‌نجام بدرێت رێژه‌ی هاوڵاتیان و خێزان دیاری ده‌كات. به‌رده‌وام سه‌ركردایه‌تی كورد له هیچ كاتێكدا ئاماده نه‌بوه سازش له سه‌ر كوردستانیه‌تی كه‌ركوك و بستێك له خاكی كوردستان بكات كه ئه‌مه‌ش داخوازی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورده هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بوو بارزانی نه‌مر شۆرشێكی كرده قوربانی كه‌ركوك كه ئه‌ویش شۆرشی ئه‌یلولی مه‌زن بوو. بۆیه ئێستاش ئه‌ركێكه له سه‌ر هه‌موو ئه‌و كورده كه‌ركوكیانه‌یه كه له شاره‌كانی تری كوردستان نیشته‌جێ بوونه. پێویسته جارێكی تر هه‌ڵوێسته جوامێریه‌كه‌ی خۆیان بنوێنن و به‌شداری له‌م پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن و كوردستانیه‌تی كه‌ركوك بسه‌لممێنن بۆ هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان وبه‌ره‌ی توركمانی تا سه‌ر ئێسقان دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد و قین له دڵ به‌رامبه‌ر داخوازیه‌كانی و عره‌به شوفیه‌نیه دۆراوه‌كانی به‌عس. ئه‌م جاره‌شیان بیسه‌لممێنن كه كه‌ركوك كوردستانیه و هه‌ر كوردستانیه
wshyar_saed. wali@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





