
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی ئیداره‌ی سلێمانی رێگرییان له نارازیبوان كرد، كۆمه‌ڵێك ڕێكخراو و لایه‌نی سیاسی و مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری سلێمانی و به به‌شداری لقی سلێمانی چاودێری كوردۆساید، دژی كرده‌وه‌كانی سه‌رسنوور توركیا و ئێران چالاكیه‌كی شه‌رمه‌زاركردنیان ئه‌نجامدا.
له‌ژێر دروشمی له‌به‌رامبه‌ر په‌لامار و ده‌ستدرێژیه‌كانی توركیا و ئێران پێویسته له‌مه‌یدان بین، ئه‌مڕۆ (22-7-2010) به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئۆپه‌راسیۆن و په‌لاماره‌كانی حكومه‌تی توركیا و ئێران و ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی كه‌رۆژانه ده‌كرێته سه‌ر باشووری كوردستان و ناوچه‌سنوورییه‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی رووبه‌رووی زیانی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌بنه‌وه، كۆمه‌ڵێك حیزب و رێكخراو و داموده‌زگای مه‌ده‌نی وراگه‌یاندن، كه بریتیبوون له‌م لایه‌نانه "ده‌سته‌ی داكۆكیكار له‌زیندانییه سیاسیه‌كان، بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان ـ رێكخستنی سلێمانی، كۆمه‌ڵێك لاوی نه‌ته‌وه‌یی، گۆڤاری هاوبیر، مه‌كته‌بی كاروباری ژنانی ئازاد، گۆڤاری هاوده‌م، پرۆژه‌ی په‌مه‌یی، چاودێری كوردۆساید - چاك لقی سلێمانی، چالاكییه‌كیان له‌به‌رده‌م باخی گشتی شاری سلێمانی له كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆ پێكهێنا.
بڕیار بوو چالاكییه‌كه له‌به‌رده‌م باخی گشتی شاره‌كه‌وه بۆ به‌ر ده‌ركی سه‌را ده‌ست پێبكات، به‌ڵام به‌هۆی رێگری پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی شاری سلێمانی، رێگه‌نه‌درا چالاكیه‌كه به‌ره‌و به‌رده‌كی سه‌را پێكبێت. بۆیه چالاكییه‌كه له‌به‌رده‌م باخی گشتی به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی لایه‌نه‌كان و دروشم وتنه‌وه، كه دژی هێرشی توركیا و ئێران بوو ده‌ستی پێكرد و هاوكات ره‌خنه‌ی توندیش له حكومه‌تی هه‌رێم گیرا كه بووه‌ته پارێزه‌ری توركیا و ئێران و له لایه‌ن لایه‌نه به‌شدار بووه‌كانه‌وه ره‌خنه‌ی توندی لێ‌گیرا.
له‌چالاكییه‌كه‌دا، به‌یاننامه‌ی رێكخراوی تیمه‌كانی دروستكه‌ری ئاشتی مه‌سیحی "cpt"سلێمانی، خوێندرایه‌وه، كه له به‌یانه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان بۆ، هه‌نگاوه ئاشتخوازانه‌كانی گه‌لی كورد له‌باكووری كوردستان و ئه‌و په‌لامارانه‌ی سوپای توركیا ده‌یكاته سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان كردبوو، هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌ی (سی پی تی) دا ستایشی "لێدوانه‌كانی"موراد قه‌ریلان" كرابوو به‌هۆی ئه‌و په‌یامه‌ی كه سه‌باره‌ت به چه‌ك داماڵینی و تبووی له‌به‌رامبه‌ر به په‌سه‌ند كردنی داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه‌دابوو كه پێویسته توركیا حوكمدانی نادادپه‌روه‌رانه‌ی منداڵان له‌سایه‌ی یاسای دژه تیرۆر رابگرێت.
له‌درێژه‌ی خویندنه‌وه‌ی وتاری لایه‌نه‌كان، له‌لایه‌ن ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كه‌نه‌كه، (دكتۆر فایه‌ق گوڵپی) و به‌رپرسی چاودێری كوردۆساید - چاك له‌شاری سلێمانی (كاروان سالار) وته پێشكه‌ش كرا و هه‌ركامیان له‌لایه‌ن خۆییه‌وه، ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا و ئێران و رێگرییه‌كه‌یپۆلیسیان شه‌رمه‌زار كرد و وتیان، پێویسته ئاسایشی كورد، ئه‌ركی پاراستن و ئاسایشی كوردستان و تاكی كورد بێت، نه‌ك پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی داگیركه‌رانی سه‌ر كوردستان.
هه‌روه‌ها له‌چالاكییه‌كه‌دا، كه به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌و چه‌ند حیزب و رێكخراو داموده‌زگایه خوێندرایه‌وه كه خۆپیشاندانه‌كه‌یان ئاماده‌كردبوو له به‌شێكیدا هاتووه: "داگیركه‌رانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌لای خۆیان په‌سه‌ند ناكه‌ن و به‌ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی داخوازییه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌نه‌وه و له‌و لاشه‌وه ده‌یانه‌وێت هێزه سیاسیه‌كانی كورد له‌دژی یه‌كتری به‌كار بێنن، هه‌ندێكیان به‌دۆست و ره‌وا نیشانده‌ده‌ن و هه‌ندێكی تریش به‌دوژمن و نه‌یار، ئێمه لێره‌وه به‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان راده‌گه‌ێنین كه دۆستایه‌تیه سه‌خته‌كه‌ی دوژمن هه‌ڵیان نه‌خڵه‌تێنێ و باوه‌ڕیان پێ نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و دۆستی كوردن با له‌گه‌ڵ كوردی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ونه دانوستاندن و گفتۆگۆ و شه‌ڕ به‌كورد نه‌فرۆشن. پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان كار بكه‌ن له‌پێناو ستراتیژییه‌كی هاوبه‌ش له‌كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌ییدا".
هه‌روه‌ها له‌به شێكیتری به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه "گه‌له‌كه‌مان له‌باكووری كوردستان و له‌دێهاته‌كانی سه‌رسنوور له‌باشووردا رۆژانه روبه‌رووی هێرشی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌بنه‌وه سوپا ده‌ڕنده‌كه‌شیان ته‌رمی شه‌هیدانی كورد ده‌شێوێنێت و پارچه پارچه‌یان ده‌كات، ئێمه پێویسته ئه‌و بێده‌نگیه‌یی له‌باشووری كوردستان هه‌یه بیشكێنین و ئه‌و په‌یامه‌ش به‌داگیركه‌رانی بده‌ین كه خه‌ڵكی باشور ئه‌و زۆڵمه‌ی سه‌ر رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌سه‌ندناكات".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





