ڕۆژی (22-7-2010) به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئۆپه‌راسیۆن و په‌لاماره‌كانی ئه‌رته‌ش وحكومه‌تی توركیا‌و ئێران و ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی كه‌رۆژانه ده‌كرێت سه‌ر باشووری كوردستان وناوچه‌سنوورییه‌كانی كوردستان وخه‌ڵكی مه‌ده‌نی رووبه‌رووی زیانی ماددی ومه‌عنه‌وی ده‌كرێنه‌وه‌وهاوكاتیش ئه‌و كرده‌وه هۆڤانه‌و ده‌ڕندانه‌یه ئه‌رته‌شی توركیا له‌به‌رامبه‌ر به ته‌رمه‌ی گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل پێكهێناوه، كۆمه‌ڵێك حیزب ورێكخراودام وده‌زگای مه‌ده‌نی وراگه‌یاندنی، له‌وانه"ده‌سته‌ی داكۆكیكار له‌زیندانییه سیاسیه‌كان، بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان ـ رێكخستنی سلێمانی، كۆمه‌ڵێك لاوی نه‌ته‌وه‌یی، گۆڤاری هاوبیر، مه‌كته‌بی كاروباری ژنانی ئازاد، گۆڤاری هاوده‌م، پرۆژه‌ی په‌مه‌یی، چاودێری كوردۆساید چاك لقی سلێمانی، چالاكییه‌كیان له‌به‌رده‌م باخی گشتی شاری سلێمانی له كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆ پێكهێنا.
بڕیار وا بوو كه چالاكییه‌كه له‌به‌ر ده‌م باخی گشتی شاره‌كه ده‌ست پێبكات وهه‌تا به‌رده‌ر ده‌ركی سه‌را درێژه بكێشت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئاسته‌نگی هێزه‌كانی ئاسایشی شاری سلێمانی وهه‌ڵسوكه‌وتی نادیموكراتی ونانه‌ته‌وه‌ییانه‌یان، و به‌رگری كردنیان له چالاكییه‌كه، رێگه‌یان نه‌دا، كه چالاكیه‌كه به‌رو به‌رده‌كی سه‌را، پێكبێت. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، چالاكییه‌كه له‌به‌رده‌م باخی گشتی، به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی لایه‌نه‌كان و دروشم ووتنه‌وه، چالاكییه‌كه پێكهات.
له‌چالاكییه‌كه‌دا، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌و چه‌ند حیزب ورێكخراو دام وده‌زگا وراگه‌یاندنه‌ی خوێندرایه‌وه، له‌به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتبوو، داگیركه‌رانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌لای خۆیان په‌سه‌ند ناكه‌ن وبه‌ئاگر وئاسن وڵامی داخوازییه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌نه‌وه‌و له‌و لاشه‌وه ده‌یانه‌وێت هێزه سیاسیه‌كانی كورد له‌دژی یه‌كتری ده‌رخه‌ن، هه‌ندێكیان به‌دۆست وره‌وا نیشانده‌ده‌ن وهه‌ندێكی تریش به‌دوژمن ونه‌یار، ئێمه لێره‌وه به‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان راده‌گه‌ێنین كه‌دۆستایه‌تیه سه‌خته‌كه‌ی دوژمن هه‌ڵیان نه‌خڵه‌تێنێ وباوه‌ڕیان پێ نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن ودۆستی كوردن با له‌گه‌ڵ كوردی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ونه دانوستاندن و گفتۆگۆ وشه‌ڕ به‌كورد نه‌فرۆشن. پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان كار بكه‌ن له‌پێناو ستراتیژییه‌كی هاوبه‌ش له‌كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌ییدا. هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتبوو، گه‌له‌كه‌مان له‌باكووری كوردستان وله‌دێهاته‌كانی سه‌رسنوور له‌باشووردا رۆژانه روبه‌رووی هێرشی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌بنه‌وه سوپاده‌ڕنده‌كه‌شیان ته‌رمی شه‌هیدانی كوردده‌شێوێنێت وپارچه پارچه‌یان ده‌كات، ئێمه پێویسته ئه‌و بێده‌نگیه‌یی له‌باشووری كوردستان هه‌یه بیشكێنین و ئه‌و په‌یامه‌ش به‌داگیركه‌رانی بده‌ین كه خه‌ڵكی باشور ئه‌و زۆڵمه‌ی سه‌ر رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌سه‌ندناكات.
هه‌رچی له‌چالاكییه‌كه‌دا، به‌یاننامه‌ی رێكخراوی تیمه‌كانی دروستكه‌ری ئاشتی مه‌سیحی "cpt"سلێمانی، خوێندرایه‌وه، رێكخراوه‌كه سه‌ره‌نجی راكێشابوو، سه‌رهه‌نگاوه ئاشتخوازانه‌كانی گه‌لی كورد له‌باكووری كوردستان وهاوكات، ئه‌و په‌لامارانه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا ده‌كاته سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌ی سی پی تی دا ستایشی"لێدوانه‌كانی"موراد قه‌ریلان" كرابوو به‌هۆی ئه‌و په‌یامه‌ی كه سه‌باره‌ت به چه‌ك داماڵینی وتبوو له‌به‌رامبه‌ر به په‌سه‌ند كردنی داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، و هاوكاتیش گوترابوو كه پێویسته توركیا حوكمدانی نادادپه‌روه‌رانه‌ی منداڵان له‌سایه‌ی یاسای دژه تیرۆر رابگرێت.
له‌درێژه‌ی چالاكیه‌كه‌دا، كه‌سایه‌تی كورد، به‌رێز سه‌ردار قادریش، پارچه شیعرێكی له دژی داگیركه‌ران و ئه‌و زۆڵم وزۆره‌ی به‌گه‌لی كورد ده‌كرێت خوێندنه‌وه و هه‌روه‌هاش له‌لایه‌ن ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كه‌نه‌كه، به‌رێز دكتۆر فایه‌ق و به‌رپرسی چاودێری كوردۆساید چاك له‌شاری سلیمانی به‌رێز كاروان سالار ووته پێشكه‌ش كرا و هه‌ركامیان له‌لایه‌ن خۆییه‌وه، هه‌ڵسوكه‌وته نادیموكراتی ونانه‌ته‌وه‌ییانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشان شه‌رمه‌زار كرد وووتیان، پێویسته ئاسایشی كورد، پاراستن وئاسایشی كوردستان وتاكی كورد بێت، نه‌ك پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی داگیركه‌رانی سه‌ركوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





