کوردستان نێت ٢٠٠٩ - ٢٠١٠

...because open source matters

Friday
Jan 16th
Text size
  • Increase font size
  • Default font size
  • Decrease font size

ئایا ده ته وێت کوردستان سه ربه خۆ بێت؟ ... ڕاگه یاندنی ژماره (1) کۆمیته ی کاتی ڕیفراندۆمی سه ربه خۆیی کوردستان

مرۆڤی کوێله که سێکه خاوه ن ویستی ئازادی خۆی نه بێت به ڵکو له لایه ن که سانێکی تره وه ئاراسته بکرێت، چۆنی یه تی ژیانی سیاسیو کۆمه ڵایه تیو کولتوری بۆ دیاری بکرێت، به واتایه کی تر خاوه نی هه مو ئه م مافو ئازادی یه بنه ڕه تی یانه نه بێت که وا له سه ر بنه مای یه کسانی بۆ هه مو مرۆڤێک دابینکراون. جاریشوایه گروپێک به هۆی ڕه گی هاوبه شی نه ته وه ییو کولتوری یانه وه له لایه ن گروپێکی تر، یا ده سه ڵاتێکی سیاسی یه وه ویستی ئازادی خۆیان لێ زه وت ده کرێت، له م حاڵه ته شدا باس له کوێلا یه تی به کۆمه ڵ ده کرێت وه کو گه لانی ژێرده ستو خاک داگیرکراو له وانه ی ناتوانن به ویستی ئازادی خۆیان ژیانی سیاسیو کولتوریو ئابوری خۆیان له سنوری جوگرافی تایبه ت به خۆیاندا ڕێکبخه ن یه کسان به گه لانی تری سه ربه خۆ، ئه مانه هه ر هه مویان گه لانی ژێرده ستو که رامه ت ئیهانه کراون که وا گه لی کوردیش به شێکه لێ یان. دیارده ی کوێلایه تی تاکه کان ده مێکه له ڕێگای یاسا ناوخۆییو نێوده وڵه تی یه کانه وه قه ده غه کراوه، به ڵام دیارده ی گه لانی ژێر ده ستو ویست زه وتکراو تا ئێستاش له هه ندێ ناوچه کانی جیهان به دیده کرێت هه رچه نده یاسای نێوده وڵه تی له ژێر چه مکی (مافی چاره نوس) ده رفه تێکی یاسایی به خشیوه به گه لانی ژێر ده ست بۆ گه ڕاندنه وه ی که رامه تو ویستی ئازادی خۆیان، میکانیزمی جێبه جێکردنه که شی دیاریکراوه که وا به ڕاپرسی یا ڕیفراندۆم ناسراوه. مافی چاره نوس هه روه کو له ماده ی یه کی جاڕی نه ته وه یه کگرتوه کانو، ماده ی یه کی هه ر یه ک له ڕێککه وتنامه ی نێوده وڵه تی مافه شارستانیو سیاسی یه کانو، ڕێککه وتنامه ی نێوده وڵه تی مافه ئابوریو کۆمه ڵایه تیو کولتوری یه کانه وه هاتوه، هه روه کو له ده ها دۆکومێنتی تری مافه کانی مرۆڤو بڕیاره کانی نه ته وه یه کگرتوه کانو دادگای دادی نێوده وڵه تی به تایبه تیش له حاڵه تی ته یموری ڕۆژهه ڵاتدا کاتێ دادگاکه بۆ یه که مجار بڕیاریدا که وا مافی چاره نوس هه مو گه لانی جیهان به بێ جیاوازی ده گرێته وه، به و مانایه پێناسه ده کرێت که وا هه مو گه لانی جیهان به یه کسانی خاوه نی مافی ڕێکخستنی ژیانی سیاسیو ئابوریو کۆمه ڵایه تی خۆیانن، که وا ده مه زراندنی ده وڵه تێکی سه ربه خۆش ده گرێته وه. ته نها مه رج ئه وه یه گه لێک خۆی بیه وێت به که رامه تو سه ربه خۆیی بژیێت چونکه مافی چاره نوس ئاره زومه ندانه یه وه هیچ لایه نێک ناتوانێت به سه ر گه لێکدا بیسه پێنێت. تا ئێستاش ده ها گه لانی سه ربه رزی جیهان سودیان له مافی چاره نوس وه رگرتوه وه له ڕێگای ئه نجامدانی ڕیفراندۆمه وه بونه ته خاوه نی ده وڵه تی سه ربه خۆیان، له وانه: نه رویج له ساڵی 1905 سلۆڤێنیا 1990، ماچێدۆنیا1991، بۆسنیا هیرسگۆڤینا 1992، ئه ریتریا 1993، ته تموری ڕۆژهه ڵات 1999، مۆنتینێگرۆ 2006... هتد. هیچ کامێکیش له م گه لانه که س به زۆر مافی چاره نوسی به سه را فه رز نه کردون به ڵکو به بوێری سه رکرده سیاسی یه کانیان گه یشتونه ته ئه م مافه ڕه وایه ی خۆیان، گه لی کوردیش به هه مان شێوه نابێت چاوه ڕوان بێت که س سه ربه خۆیی به زۆر پێببه خشێت به ڵکو خۆی ده بێت له پرۆسه یه کی ڕاپرسی ئازادا ئه و مافه بۆ خۆی دابین بکات. ڕاسته له ساڵی 2005 هه وڵێکی له مجۆره هه بو کاتێ له ڕاپرسی یه کی نافه رمیدا نزیکه ی 98. 8% خه ڵکی کوردستان ده نگیان بۆ سه ربه خۆییدا، به ڵام دیاربو پرۆسه که مه رامی حیزبی له دوابو ئامانجه که ش به ده ستهێنانی ده ستکه وتی مادیو پۆست بو له به غدا له لایه ن سه رانی هه ردو حزبی سه ره کی هه رێمی کوردستان به م جۆره ش کوێلایه تی گه لی کورد درێژه ی پێدرا به رامبه ر چه ند ده ستکه وتێکی تایبه ت که وا ئێستا خه ریکن له ده ستی ده ده ن. ئێستاش له گه ڵ نزیکبونه وه ی واده ی ده رچونی هێزه کانی ئه مه ریکا له عێراق هیماکانی شه پۆڵێکی تری چه وسانه وه و جینۆساید دژ به گه لی کوردستان له عێراقدا به دیده کرێن، بۆیه به مافی ڕه وای خۆمانی ده زانین بۆ پێشگرتنه وه له م ئه گه ره به سودوه رگرتن له مافی چاره نوس ڕیفراندۆمێک له سه ر سه ربه خۆیی کوردستان له کوردستانی عێراقدا ئه نجامبده ین له ژێر چاودێری نێوده وڵه تی وه هه مو لایه نێکیشمان ده بێت به پێ ی یاسای نێو ده وڵه تی پابه ندی ڕای زۆرینه ی گه لی کوردستان بین به په رله مانی هه رێمی کوردستانو، په رله مانو حکومه تی عێراقو کۆمه ڵگای نێوده و ڵه تیشه وه. هیچ هێزێکیش له جیهان ناتوانێت ڕێگا له سودوه رگرتن له یاسای نێو ده وڵه تی بگرێت به پێچه وانه شه وه هه مو لایه نێک به پێ ی یاسا که پابه ندن ئاسانکاری بۆ پرۆسه که بکه ن به حکومه تی هه رێمی کوردستانیشه وه هه رچه نده گه لی کوردستان خۆی به پرۆسه که هه ڵده ستێت چونکه مافه که مافی گه لانه نه ک حکومه تان، به ڵام ده بێت ئاگاداری ئه وه بین دیسان پرۆسه که نه کرێته کارتێکی فشار به رامبه ر به غدا بۆ به ده ستهێنانی ده سکه وتی یایبه تو حیزبی. تا ئێستا کارێکی باش بۆ ئه نجامدانی ئه م ڕیفراندۆمه کراوه له ئاستی نیوده وڵه تیشدا ڕێکخراوێکی به ناوبانگی نێوده وڵه تی که و ا ئه زمونی درێژی هه یه له ڕێکخستنو سه رپه رشتی کردنی ڕیفراندۆمه کاندا ئاماده یی خۆی ده ربڕیوه هاریکاری هه مه لایه نه ی پرۆسه که بکات وه هه ر له ئێستاشه وه پسپۆرێکی ئه م بواره یان بۆ ڕاوێژکاری کۆمیته ی ڕیفراندۆم ته رخانکردوه. له لایه نی داراییشه وه ئه وا ده بێت هه مو پرۆسه که له ڕێگای خۆبه خشی گه لی کوردستان دابین بکرێت هه رچه نده خه رجی ئه م ڕیفراندۆمه زۆر سنورداره چونکه هه مان ژێر خانه ی هه ڵبژاردنه کانی په رله مانی عێراقو کوردستان بۆ ئه م ده نگدانه ش به کار دێن کۆمیسیۆنی باڵای هه ڵبژاردنه کانیش پابه ند ده بێت به ڕێکخستنی ده نگدانه که.

به م زوانه ش کۆمیته ی ئاماده کاری ڕیفراندۆمی سه ربه خۆیی کوردستان ڕاده گه یه نرێت تا ئه و کاته ش کۆمیته ی کاتی به ئه رکه کان هه ڵده ستێت. تکاش له هه مو ئه و به ڕێزانه ده که ین که وا له خۆیان ڕاده بینن به شداری کۆمیته ی ئاماده کاری ڕیفراندۆمی سه ربه خۆیی کوردستان بکه ن، په یوه ندی به ئیمه یلی خواره وه بکه ن.

 

 

کۆمیته ی کاتی ڕیفراندۆمی سه ربه خۆیی کوردستان

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

 
We have 17 guests online