
ئه‌م ساته و هه‌موو سات و كاتێكی داهاتووشتان باشتر و به كامی دڵتان بێت.. سه‌ره‌تا/ جوانترین سڵاو و ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم بۆ به‌ڕێزتان و ئه‌و برایانه‌مان هه‌یه [خوشكانه‌مانی تیا نیه] كه له ڕاگه‌یاندنی هه‌فته‌ی «ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان»دا ناوه‌كانیان ڕیزبه‌ندكراون.. ده‌ستخۆشیی ئه‌م ده‌ستپێشكه‌رییه‌تان لێده‌كه‌ین و هیوادارین كورد و كوردستانپه‌روه‌ری له نموونه‌ی ئێوه زۆرتربن. برای دڵسۆز و خه‌مخۆری كوردستان/كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئێمه‌ی كورد سازش له‌سه‌ر كوردستان وچاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان نه‌كه‌ین و، چیتریش مامه‌حه‌مه‌یی بۆ داگیركه‌رانی كوردستان نه‌كه‌ین، چونكه ئه‌وان دڵنه‌رمی و خه‌مساردی ئێمه‌یان قۆزتۆته‌وه و به‌خاڵی لاوازامانی ده‌زانن.. هه‌موو كارێكیش غیره‌ت و چاوقایمی ده‌وێت، ته‌نهاش یه‌كه‌مین هه‌نگاونان زه‌حمه‌ته، پێویسته بڕوا شمان به ئه‌م ڕاستییه هه‌بێ كه«بڕینی ماوه‌ی هه‌زار میل به هه‌نگاوێكی سه‌رتاوه ده‌ستپێده‌كا» سه‌رۆكی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی له دوای ئازادكردنی عێراق ده‌رباره‌ی كورد، وتی ده‌بوایه كورد ئه‌م هه‌له‌یان بقۆزتایه‌ته و جاڕی« ده‌وڵه‌تی كوردستان»یان بدایه و به‌فیدراڵی ڕازی نه‌بوونایه، چونكه ئه‌وان قوربانییه‌كی زوریان داوه، به‌ڵام ئه‌م هه‌له زێڕینه‌یان له ده‌ست خۆیان دا.. قسه‌كه‌ی قه‌زافی زۆر ڕاسته، كه ئێمه‌ی كورد تا ئێستا ده‌ریایه‌كی خوێنمان ڕشتووه و ژماره‌ی شه‌هیدانمان له ژماره نایه‌ن، نه فیدراڵی و نه ئه‌و ئامانجانه‌ی هێناومانه‌ته‌دی، هاوسه‌نگی قوربانیدانمان نین و له ئاستی خواسته‌كانمان نین. به‌داخه‌وه تا ئێستا په‌ندمان له هه‌ڵه وهۆیه‌كانی شكستیمان وه‌رنه‌گرتووه و جار له دوای جاریش خراپتر تێده‌كه‌وین، تا ئێستا چه‌ندین هه‌لی زێرینی ترمان له ده‌ست خۆمان داوه، ئه‌ی هه‌ر هه‌ڵه‌ی خۆمان نیه كه ڕازی بووین له‌سه‌ر ڕاپرسی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان؟ كه‌ركوك كه شارێكی كوردستانییه، بۆ ڕازیبووین كه ڕاپرسی له‌سه‌ر بكرێت؟ئه‌ی نابووایه بمان زانیبایه كه كاربه‌ده‌سته‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق، چاشی هه‌مان ماكه‌رن؟ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت وه‌كو یاری فوتبۆڵی لێهاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌ل نه‌قۆزیته‌وه و گۆڵ نه‌كه‌یت، گوڵت لێده‌كه‌ن. كه‌چی برایانی چاوڕه‌شمان ئه‌م ئامانجه سادانه‌شمان پێڕه‌وانابینن، تاوانباریشمان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی زیاد پێمان لێڕاكێشاوه. تا ڕۆژێ زووتر جیابینه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه و ئه‌وانیشدایه. بێگومان تا بترسین هیچمان بۆ ناكرێ و له‌مه‌ش خراپترمان به‌سه‌ردینن. ڕه‌نگه كه‌سانێكی خۆشمان گه‌شبین نه‌بن و بڵێن كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خه‌یاڵه یا خه‌ونی شاعیرانه‌یه. به‌ڵام له‌به‌رده‌م ئیراده و خه‌باتدا، مه‌حاڵ نیه و هه‌ر خه‌ون خه‌یاڵیشه زوو بێ یا دره‌نگ بێ دێنه‌دی وده‌بن به ڕاستی.
برایانی ده‌ستله‌پێشكه‌ر/ به‌بێ دوودڵی بۆ پێشه‌وه.. گه‌شبینبن و گه‌شبینین. هه‌ر هیوا و ماف و داخوازییه‌ك خاوه‌ن ماف دوایبكه‌وێ و قوربانیی له پێناویان‌دا بدات، ڕه‌نجبێوه‌ر نابێ وه‌ریده‌گرێت. ئێمه‌ش براتانین وبه ئه‌و په‌ڕی توانامانه‌وه له‌گه‌ڵتانین، هاوخۆزگه و هاوهیوا و هاوهه‌ڵوێستین.. به دڵ و به گیان له‌گه‌ڵتانین.. هاوده‌نگ و هاوڕه‌نگ و هاوڕا و هاوڕیزتانین. شانازییه كه له ڕیزبه‌ندی ناوه‌كاندا ناوی ئێمه‌ش بكه‌وێته پاڵ ناوه‌كانی ئێوه‌ی كوردستانپه‌روه‌ر. سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان و مردن بۆ داگیركه‌ران
براتان/ ره‌زا شوان / سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری كوردیله‌كان و ئه‌ندامی كارگێڕی داكۆكیكردن له كه‌ركوك و ناچه داگیركراوه‌كانی ترمان. نه‌رویج//١٣/ ٧/٢٠١٠
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





