
له سایتی کوردستان نێت دا بروسکه‌یه‌کی به په‌له‌م خوێنده‌وه‌و بروسکه که سه‌رسامی کردم له بیروبۆچونی کاک عومه‌ر و ئه‌و که‌سانی که رۆیشتونه سه‌نگه‌ره‌که‌ی کاک عومه‌ره‌وه‌و پشتیوانی له بروسکه‌که‌ی کاک عومه‌ر ده‌که‌ن و داوا له سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه ده‌که‌ن که سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رابگه‌یه‌نن.
ئه‌گه‌ر کاک عومه‌رو ئه‌و براده‌رانه لێم دڵگران نه‌بن، ده‌توانم پێیان بڵێم براینه (دره‌نگ به‌خه‌به‌ر هاتون و به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که به‌خه‌واڵووی ئه‌و بروسکه‌یه‌تان لێدا) .
کاک عومه‌ری ئازیز، من پێم وایه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بچوک نه‌یتوانیوه بۆخۆی چاره‌نوسی خۆی دیاری بکات، نه‌ته‌وه‌و وڵاته زلهێزه‌کان چاره‌نوسی ئه‌و نه‌ته‌وانه دیاری ده‌که‌ن، نه‌ته‌وه‌و وڵاته زلهێزه‌کانیش له‌کات و ساتی خۆیدا به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن.
نه‌ته‌وه‌و وڵاته زل هێزه‌کان له پایزدا که کاتی گه‌نم چاندنه، گه‌نمی دا به کورد بۆ چاندن، به‌ڵام ئێوه‌ی رۆشه‌نبیر له چله‌ی زستاندا به‌خه‌به‌ر هاتون و به بروسکه‌یه‌ک داوا ده‌که‌ن کاتی ئه‌وه هاتوه که گه‌نمه‌که بچێنین، مه‌گه‌ر نازانن گه‌نم ده‌بێ له پایزدا بچێنرێ، ئه‌گه‌ر له‌زستاندا بیچێنی ئه‌گه‌ر سه‌وزیش ببێت به‌ر ناگرێت، شێخ مه‌حمودو قازی محه‌مه‌دیش ده‌وڵه‌تیان راگه‌یاند و که‌سیش باوه‌ڕی پێ نه‌هێنان، تۆرکه‌کان به بێ بڕیاری وڵاته گه‌وره‌کان به‌شێک له قوبرسیان داگیر کرد‌و تورکه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی قوبرش وا زیاتر له 30 ساڵه سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاندوه‌و تاکه وڵاتێکی دنیاش دانی پێدا نه‌هێناون.
کاکی خۆم: با هه‌ندێ شێکاریت بۆ بکه‌م:
یه‌که‌م: له‌سه‌رده‌می هه‌ڵوه‌شانی سۆڤیه‌ت و ئازادی هه‌ندێ له نه‌ته‌وه‌کان له 1989 وه بۆ 1991، ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵیان خسته باخه‌ڵی منه‌وه بۆ به‌کار هێنانی ئه‌و پڕۆژه‌یه وه‌ک مقه‌ستێک بۆ دابه‌ش کردنی عێراق و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان، سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه به‌و پڕۆژه‌یه رازی نه‌بوون و کۆنه جاشه‌کانیش پاره‌یان پێ په‌یدا ده‌کردو به تورکیا‌و عێراقیان ده‌فرۆشته‌وه، ئێوه‌ی رۆشه‌نبیریش پرخه‌ی خه‌وتان ده‌هات و ئاگاتان له دنیا نه‌بوو چ باسه‌و تاکو ئێستاش نه پرسیارێکتان کردوه‌و نه وشه‌یه‌کتان له‌سه‌ر نوسیوه.
دووهه‌م: ئه‌و حیزبانه‌ی که تۆ باسیان ده‌که‌ی حیزبێکی عێراقی و سه‌ردمی شه‌ڕی ساردن، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌که‌یان په‌یڕه‌و و پڕۆگرامێکی نه‌ته‌وه‌یی نیه، پێت وا نه‌بێ ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا هه‌ڵسوکه‌وته‌که‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی ئه‌و حیزبانه‌ی له‌بیر بچوبێته‌وه، من ته‌نها پێت ده‌ڵێم نامه‌که‌ی مام جه‌لال بخوێنه‌وه‌و که له ساڵی 1955 بۆ مه‌لا مسته‌فای نوسیوه‌و له ژماره پێنجی کلتوری کوردی‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه که نه‌عله‌ت له ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا ده‌که‌ن و به دڕنده‌ی ئه‌و دنیایه‌یان ناو ده‌به‌ن، تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا پێشوازی له بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وانه بکات؟.
سێهه‌م: خۆت له من باشتر ئاگاداری که سه‌رکردایه‌تی تێکڕای ئه‌و حیزبه کوردیانه ده‌ستیان به خوێنی کورد سووره‌و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی بێته ئاراوه، خه‌ڵک داوای که‌سوکاری له‌ده‌ست چوو و موڵکی داگیرکراوی ده‌کاته‌وه، تێکڕای به‌رپرسانی ئه‌و حیزبانه توشی ده‌یان دادگا ده‌بن، کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه بێخه‌به‌ر نیه.
چوار هه‌م: کاک عومه‌ر گیان، تۆ ده‌ته‌وێ ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته دروست که‌ی که هه‌موو گیانی گه‌نده‌ڵی و خوێن رێژی و هه‌ڵه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه؟، ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه که تۆ خانوێکی خێچ و خوارت له خشتی قوڕ دروست کردبێ و بشته‌وێ باڵه‌خانه‌یه‌کی کۆنکرێت له‌سه‌ر ئه‌و خانوه قوڕ و خێچ و خواره دروست بکه‌ی؟، ئاخر کاکی خۆم ئه‌وه نه له نه‌خشه‌ی ئه‌ندازیاریدا هه‌یه‌و باڵه‌خانه‌ی کۆنکرێتیش له‌سه‌ر قوڕ راناوه‌ستێ.
پێنجه‌م: کاکه عومه‌ر گیان، ئومێده‌وارم تۆ رانه‌سپێرابی بۆ نوسینی ئه‌و بروسکه‌یه، چونکه سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه له هیچ شتێک دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون بێجگه له باخه‌ڵ پڕ کردن و ئازار دانی کورد نه‌بێ، ئێستا که ده‌زانن دوا رۆژی نه‌مانیان نزیک بۆته‌وه، خه‌ڵک هان ده‌ده‌ن داوامان لێبکه‌ن بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و راگه‌یاندنه پیسی و گه‌نده‌ڵیه‌کانی پێشویان ره‌ش بکه‌نه‌وه.
شه‌شه‌م: ده‌وڵه‌تی ئێران تورکیا رۆژانه به‌رچاوی دنیاوه سه‌ر سنوره‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته خێچوخواره تۆپباران ده‌کات، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناوێری به ده‌نگی به‌رزه‌وه بڵێ تۆپباران مه‌که‌ن، وا حه‌وت ساڵه به‌بێ ده‌نگی به‌رز له خزمه‌ت به‌غدا دان و نه‌یانتوانیوه عه‌ره‌بێک ده‌رکه‌ن و بستێک له خاکی کوردستان به‌ده‌ست بهێننه‌وه، ئێستا ئێوه‌ی رۆشه‌نبیر داوا له ئه‌وانه ده‌که‌ن بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یه‌نن؟.
سه‌ردار پشده‌ری
له‌نده‌ن 12 – 7 – 2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
| < Prev | Next > |
|---|





